|
بشمکوژن سه‌روپێ ناخۆم
بۆلێویشم ڕه‌نگی په‌مه‌یی به‌کارده‌هێنم
سازدانی دیمانه : زانا گه‌ڵاڵی- نه‌روێژ
وه‌ک خۆی ده‌ڵێت ( زۆر گرنگی
به بواری هونه‌ری ده‌داو لهبهرنامهشیدایه وه‌ک
گۆرانیبێژێک ده‌ربکه‌وێت ) .
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌شی که
ده‌نوسێت و بابه‌ته‌کانی به زمانی هۆڵه‌ندی بڵاوده‌کاته‌وه‌و
ئایا به‌نیاز نییه به‌زمانی کوردیش بنووسێ ؟ ده‌ڵێت ( به‌ڵێ
به‌نیازم ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ستده‌که‌م که به‌هره‌م
هه‌یه‌بۆ نووسین حه‌یفه به‌فیڕۆ بچێت، کاتێک که‌که‌سێک
به‌هره‌یه‌کی هه‌بوو بۆ بوارێک پێویسته هه‌وڵی بۆ بدات، نه‌ک
هه‌ر بۆ ئه‌و کهسهخۆی به‌سووده، به‌ڵکوو بۆ پێشکه‌وتن و
سه‌رکه‌وتنی میلله‌ته‌که‌شمان به‌که‌ڵکه ) .
زاگرۆس جه‌بار، له‌ساڵی ( 1988 ) له‌شاری
سلێمانی له‌دایکبووه‌و له‌ساڵی ( 1999 )ه‌وه له‌وڵاتی
هۆڵه‌ندا نیشته‌جێیه، ئێستا خوێندکاری به‌شی ئارایشته
له‌خوێندنگه‌ی
( zadkine )....
له‌هه‌مانکاتدا پێشکه‌شکاری
به‌رنامه‌ی ( چرامیوزیک )ه له‌ماڵپه‌ڕی چرا تیڤی و به‌مه‌ش
به‌یه‌که‌م که‌س داده‌نرێت کهلهپێگهیهکی ئه‌لیکترۆنیدا
کاری پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌ی کردبێت . زاگرۆس سه‌باره‌ت به‌و
به‌رنامه‌یه‌ش باوه‌ڕی وایه به‌رده‌وام بێت، چونکه
ئاره‌زویه‌کی خۆی بووه که‌ڕۆژێک له ڕۆژان کارێکی وا بکات .
ده‌شڵێت ( هه‌تا بتوانم به هه‌موو توانای خۆم هه‌وڵده‌ده‌م
له کاری پێشکه‌شکاریدا سه‌رکه‌وتووبم و بینه‌ر ڕازی بکه‌م ).
له درێژه‌ی گفتوگۆکهشمانداو ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی له
جلوبه‌رگدا لاسایی کێدهکاتهوهو چ جۆره جلوبه‌رگێکی
لاجوانه ؟ زاگرۆس وتی : هه‌وڵده‌ده‌م لاسایی که‌س
نه‌که‌مه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه‌م لاجوانتره هه‌رکه‌سه‌و
شێوازی خۆی هه‌بێت بۆ جل له‌به‌رکردن ، کراسم زۆر پێجوانه .
ڕقت له چییه‌و چی دڵهنگت
ده‌کات ! ئه‌ی تاچه‌ند زاگرۆس خان بڕوای به خۆشه‌ویستییه "
- کاتێک که‌سێک درۆم له‌گه‌ڵ
بکات زۆرم پێناخۆشه .. بهوشهش ناتوانم بڵێم تاچه‌ند بڕوام
به‌خۆشه‌ویستی هه‌یه ، به‌ڵام بڕوام پێی هه‌یه .
- ئایا پێت وایه خۆشه‌ویستی
له نێوان کوڕان و کچانی کورد جیاوازه له‌گه‌ڵ هی هۆڵه‌ندی ؟
- به‌ڵێ ئه‌ویش
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ که‌سه‌که خۆی، به‌چ شێوه‌یه‌ک خۆشه‌ویستی
ده‌کات .
- ده‌رباره‌ی خه‌ونه‌کانیشی
زاگرۆس ده‌ڵێت ( خه‌ونم زۆڕه وپێویستی به‌هه‌وڵدانێکی پتر
هه‌یه‌و ڕێگه‌یه‌کی درێژم له پێشه تابگه‌مه ئه‌و قۆناغه‌ی
که‌مه‌به‌ستمه به‌ڵام ئاواتی سه‌ره‌کیم ئه‌وه‌یه که ببم
به‌هونه‌رمه‌ندێکی سه‌رکه‌وتوو له بواره‌کانی گۆرانی و
نواندندا ).
- تاچهنگ گرنگی
بهماکیاژدهدهیت و چ خۆرهڕهنگێک زۆرتر به‌کاردێنی !
- بۆ به‌رنامه‌و ئاهه‌نگ
زۆرتر گرنگی به مهکیاژدهدهم، زیاتر بۆ چاوم ڕه‌نگی ڕه‌ش
به‌کاردێنم بۆ لێویشم ڕه‌نگی په‌مه‌یی زۆر به‌کار ده‌هێنم.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت (
زاگرۆس کچێکی به‌نازه‌و ئایا ئه‌وه کاریگه‌ری نه‌کردۆته‌سه‌ر
کاروباری ناوماڵ!و هه‌روه‌ها ئاره‌زووی چ خواردنێک ده‌کات!
هه‌موو کچێک به‌نازه‌و ناز ده‌کات و ئه‌وه شتێکی ئاساییه،
به‌ڵام له‌کارو باری ناوماڵدا هه‌تا بتوانم یارمه‌تی دایکم
ده‌ده‌م و زۆرم حه‌ز له بریانی و یاپراخه شیرینیش زۆر
ده‌خۆم، به‌ڵام بشم کوژن سه‌روپێ ناخۆم.
له‌دواجاریشدا زاگرۆس ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی
چۆن کات به‌سه‌رده‌بات وتی : جگهلهخوێندنگه ، وه‌رزش
ده‌که‌م و هه‌فته‌ی دووسێجار ڕاده‌که‌م، مه‌له‌شم پێخۆشه
زۆرکاتیش له‌گه‌ڵ هاورێیانم ده‌چین بۆ بازاڕ.
|