|

|
سۆران..پاش ژوانیۆن 5 كه‌س هه‌وڵی خۆكوشتن ده‌ده‌ن
دوای كۆتایی هاتنی زنجیره درامای "خۆشه‌ویستیه‌كی
خه‌مناك" كه له وڵاتی كۆریای باشوور به‌رهه‌م هاتووه‌و
كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستانtv وه‌ری گێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی
كوردی و كه‌سایه‌تی ژوانیۆن تێیدا گیانی له‌ده‌ستدا،
له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی سۆران پێنج بینه‌ری ئه‌و زنجیره
درامایه هه‌وڵی خۆكوشتنیاندا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسی سۆران هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست
كرده‌وه‌و رایگه‌یاند: دوو كچ و سێ كوڕ دوای ته‌واوبوونی
زنجیره دراماكه له‌رێگای خواردنی حه‌ب و شتی تره‌وه
هه‌وڵی خۆكوشتنیان داوه.
ئه‌و پێنج كه‌سه كه‌دوانیان خوشك و بران دوای ئه‌وه‌ی
هه‌وڵی خۆكوشتنیاندا گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی سۆران
و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كرا‌و له مه‌ترسی مه‌رگ
دورخراونه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ره‌گه‌زنامه‌ی سۆران پێی راگه‌یاندین: له‌گوندی هاودیانی
سه‌ر به ناحیه‌ی دیانا منداڵێكی تازه له‌دایك بوو
ناونراوه ژوانیۆن.
هه‌ر له‌و چوارچێه‌وه‌یه‌دا رۆژانه له ناو بازاڕی سۆران
بازاری مناڵه ده‌ستگێڕه‌كان جمه‌ی دێت و مناڵانی خوار
ته‌مه‌نی 10 ساڵی وێنه‌ی هاین و ژوانیۆن ده‌فرۆشن، خاوه‌نی
كتێب خانه‌ی دڵپاك له‌سۆران رێژیار قادر روستی رای
گه‌یاند: تاكو ئێستا 22000 وێنه‌ی ژوانیۆن و هاین-مان
فرۆشتووه‌و داوای 2000 وێنه‌ی تریشم كردووه كه بۆم بێت،
خه‌ڵكی تریش هه‌ن كه وێنه‌كان له شاری هه‌ولێره‌وه دێنن
و ده‌یان فرۆشن
ئه‌م بابه‌ته له مالپه‌ری ئاری
وارگیراوا