|
(گۆشه‌ی پۆرترێت
ژن و سرووشت له‌تابلۆکانی کچه شێوه‌کاری کورد(
هیلدایاسین |
کچه‌شێـــوه‌کـــــاری
کــــــورد( هیلدایاسین) له‌ساڵـــــــی
هه‌زارونۆسه‌دووهه‌شتاوچــــــوارله‌شاری دهــــــۆك
چــــــاوی ژیانـــــی هه‌ڵێناوه‌هه‌رله‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا
هۆگری وێنه کێشان بووه به‌هۆی سرووشتی بنه
ماڵکه‌ی‌گه‌لۆبه‌هره‌مه‌ندن له‌هــــونه‌ری میووزێك و
شێوه‌کاریدا. هیلدابۆته قوتابی په‌یمانگای
هونه‌ره‌جـــوانه‌کان له‌شاری دهۆك دوای ته‌واوکــــــردنی
په‌یمانگا به‌هۆی پله‌و پایه‌داری هـــــــونه‌ره‌که‌ی
بۆته مامۆستا له‌په‌یمانگای هونه‌ره‌جـــــــوانه‌کان
له‌دهــۆك له‌وئه‌زموونه کورته‌ی هونه‌ره‌که‌ی
داپێشنگه‌یه‌کی تایبه‌تی کـــردۆته‌وه له‌شاری دهۆك
له‌چـــه‌ند پێشنگایه‌کـــــــی تری هاوبه‌شیش
به‌شــــــداری کردوه‌هونه‌رمه‌ند له‌ڕێگازانستیه‌کانــی
ئه‌م چــــــه‌مکه‌ی هــــــــونه‌ر مامه‌له‌یه‌کـــــــی
زانستانه‌ی باشــــــی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی
ماته‌ریاله‌هونه‌ریه‌کانی نمونه‌ی ڕه‌نگی ڕۆنی و ئاویی و
پاستێل و هه‌روه‌ها هێل کاری به‌ئه‌نجام گه‌یانـــــدوه
له‌پێناوی تاقیکردنه‌وه‌ی
زیاتــــــروخــــــــۆپه‌روه‌رده‌کــــــــردن و
گـــــــه‌شــــــه‌پێــــــدانـــــــی
هـــــــونـــــــه‌ره‌که یـــــــــی و
گـــــــه‌شــــــــه‌دان
به‌چــــــه‌شه‌هـــــــونه‌ریه‌که‌وشـــــــاره‌زایــــــی
له‌جـــــــۆری
به‌کــــــــارهێنانـــــــی
گشت ماته‌ریه‌لــــــه‌کــــــانــــــی ئه‌م به‌شــه‌ی
هونه‌رووه‌هه‌روه‌هاشاره‌زایی له‌شێـــوازو
قــــــوتابخانه‌کانـــــــی هونه‌ری شێــــــوه‌کـاری دا
ده‌رئه‌نجـــام هیلــــــدا خــــــــۆی له‌شێوازێکی
نیمچه‌ڕۆمانتیزمێکـــی ســـــریالیزم
دۆزیته‌وه‌ده‌کــــــرێت بێژم ئه‌مـــــــه‌ش
لــــــه‌ڕێگــای خـــــۆشه‌ویستی بـــــــۆ ســـــر‌وشت
وجۆرێکێش له‌به‌دبه‌ختی توخمی ژن له کۆمه‌ڵگای
ڕۆژهـــــــه‌ڵات د.ابه‌سه‌رنجێكــی ڕاسته‌وخۆ
ناڕاسه‌ورخـــــۆ یان بڵێین تاپله‌یه‌ك شاراوه له‌گشت
تابلۆکانـــــی توخمی مێ به‌دی ده‌کـــرێت ڕوونتر ده‌کرێت
بڵێـــم هیلدا ته‌نها ڕه‌نگ ڕێژی سروشت ناکات به‌شێوه‌ی
خۆی به‌ڵك و له‌ڕێگای ڕنگ ڕێژی په‌له‌ڕه‌نگاکان کۆشش
ده‌کات ئاماده‌یی فیگـــــــه‌ری ژن ئه‌گه‌ر به
شێوه‌یه‌کی نیمچه شاراوه‌ش بێت پیشان بـــدات بـۆیه
ده‌کــــــرێت بڵێــــــم هـــــــــونه‌رمه‌نــــــــد
کۆشش ده‌کــــــات ئاماده‌یــــــــی ژن وه‌ك مرۆڤ
هـــــاوکاتیش نمونه‌ی جۆرێك له‌نوێکـــــــاری و
گـــــــۆڕانـــــــکاری له‌به‌رهه‌ماکانی ئه‌نجــــــام
بدات هه‌روه‌هاجۆرێك له‌گۆڕانکاری وداهێنان به‌سه‌ر سروشت
و ده‌یمه‌نه‌کانی دابهێنێت نه‌وه‌ك تـــــــه‌نها
سروشتێکــــــی ڕوته‌ڵه‌ك بکێشێت هه‌رچه‌نده‌ده‌کرێت بێژم
سنوری ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی هونه‌رمه‌ند پڕن له‌ترس واته
به‌رجه‌ستــه کردنـــــی فانتازیی و پیشان دانی
بابه‌ته‌کان
له‌هه‌رکارێکــی هونه‌ری کێشه‌و زه‌حمه‌تـــــــی دێته
ڕێگـــا بـــــه‌ڵام ئه‌وه‌ی گـــــــرینگه نابێت
هونه‌رمه‌ند کۆڵ بدات. به‌بیــــــری مــــن شاردنه‌وه‌ی
فیگه‌ری ژن له‌ناو سروشت له‌تابلۆکانی هیلدا مانایه‌کی قول
ده‌گه‌یه‌نێت که ڕاسته‌و خۆش په‌یوه‌ند دارن به
یاساکانـــــــی باوی کۆمه‌ڵگــای کــــــــورده‌واری
ده‌رهه‌ق به توخمـــــــی ژن به‌تایبه‌تیش
له‌بـــــــواری ئازادیه‌کانی ده‌ربڕین و سێكس و
هــــــه‌ڵسوکه‌وتی ڕۆژانه‌ی هه‌رمرۆڤێك له‌نێو کۆمه‌ڵگادا
ئیتر ئه‌وه نێر بێت یان مێ گه‌لۆ بۆهونه‌رماندێکی ژن یان
کچ هاسان نیه ئه‌م سنورانه‌ی نه‌ریته‌کان به‌هاسانـی
ببه‌زێنی و بابه‌ته‌کان و کێشه‌کان له‌به‌رهه‌می هونه‌ری
دا پیشان بدات به‌هۆی دواکه‌وتنی کۆمه‌ڵگاکه‌بۆیه تاکه
ناوێك که‌نه‌توانـم هه‌ڵی بژێرم ناوزه‌دکردنی تابلۆکانی
هیلدا ئه‌مه تابلۆی بێ ناو ده‌بێت بۆیه‌ش ده‌ڵێم بــێ ناو
چونکه هــــــونه‌رمه‌نــــــد پێوه‌ی دیاره که‌ناتوانێت
بوێرانه وئازادانه‌بیرۆکه‌و بابه‌تی تابلۆکانـــــی
بخـــاته چــــــــوارچێوه‌ی مه‌به‌ست و له‌ســـــــه‌ر
که‌ڤاڵه‌کانی پیشانی ته‌ماشاڤانی بدات هه‌ربۆیه‌ش جۆرێك
له‌گه‌ڕان و سوڕان دروست ده‌کـــات له لایه‌نـی
بینه‌رانـــی و وایان لێده‌کات به‌رده‌وام به وردی
سه‌رنجی به‌رهه‌مه‌کانی بده‌نوو به‌باته‌کان بدۆزنه‌وه
هیلدا له‌ڕێگاکانـــی دابـــــــه‌ش کردنی تاریکی و ڕوناکی
پله
دارکردنی
ڕه‌نگه‌کانی کۆشش ده‌کـــــات جه‌سته‌ی ژن تێکه‌ڵ به
قه‌دی دار‌و قـــــــــه‌دی چیا‌و شه‌پۆله‌کانی
ڕوبارووگه‌ڵای داره‌کان شۆڕبکاته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م
دووسروشته دووسروشتـــی یه‌ک گیان بن و هه‌رگیــــــز لێك
جیاواز نه‌بنه‌وه بۆیه ده‌کرێت بڵێم جۆرێك له‌به‌رهه‌م
هێنان و نمایش‌کردنی وا له لایه‌ن ژنه کــــــوردێك
مانایه‌کی قولی ده‌رونی و فه‌لسه‌فی ده‌گه‌یه‌نێ رونتر
جۆرێکه له‌بون و نه‌بوون لــه هاتنوو گه‌ڕانه‌وه واته
هاتنـــــــی مرۆڤـــــــه‌کان بۆسروشت و گه‌ڕانه‌وه‌یان
بۆناخی سروشت. به‌ڵام لێره پرسیارێك خۆی ده‌وروژێنێ ئایا
هاتن و گه‌ڕانه‌وه‌ی مــــرۆڤه‌کان جۆرێکن له‌هامان ئازادی
له‌دایك بوون یان سه‌د ده‌رسه‌د جیاوازن یان مانه‌وه‌و
گه‌وره‌بوونی مرۆڤـــــه‌کان به‌ند ده‌بــــــن
به‌کۆمه‌ڵێك یاسا‌و سنووری داڕێژتراوله‌لایه‌ن خودی
مرۆڤـــه‌کانه‌وه‌به‌تایبه‌تیش لانێوانــــــــی توخمی
نێر‌و توخمی مــــــێ که‌له‌ئاکامیش له‌لایه‌ن توخمی
نێرینه باوك سالاری لێ له‌دایك ده‌بێ ئه‌م ڕه‌وشه
ده‌روونیه‌ی باسی ده‌کــه‌م له به‌شێك له‌تابلۆ کانی
هونه‌رمه‌ند ڕه‌نگ دانه‌وه‌یان هه‌یه‌رونتر ده‌کرێت بڵێم
گه‌ڕان به‌دوای فیگــــه‌ره‌کانی ژن له‌په‌یوه‌ندێکـــــی
ڕه‌نگه‌کان دا به‌ڵام هاوکاتیش مانه‌وه‌ی هـــونه‌رمه‌ند
له‌زیندانی دابوو نه‌ریتــــــی سیسته‌مێکــــــــی باوك
ســــــــالاری یان دووباره‌بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی
هونه‌رمه‌نــــدی کـــــورده به سانسۆره‌کانـــــــی
دابوو نه‌ریتی کــــــورده‌واری له‌ئاکــــــام ناتوانێت
به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌و خۆ یاخــی بوونێك
له‌به‌رهه‌مه‌کانــــی نیشان بــــــدات ببنه جــــــۆرێك
له پۆزیسیۆن دژی نه‌ریته‌باوه‌کانـی سه‌پاو یان
شــــــۆڕشێك له‌گــــــــۆڕانکاری و کــــــوده‌تایه‌ك
به‌سه‌ر نه‌ریته باوه‌کـــــــان دابهێنن. بــــــۆیه
هـــــــــونه‌رمه‌ند به‌به‌رده‌وامـــــی له‌نێوانی
دووخه‌ونی جیاواز ژیان به‌ڕێ ده‌کات یه‌که‌میان خه‌ونی
یاخــــــی بوونه دژی نه‌ریته‌باوه‌کان دووه‌میان
خـــه‌ونی نامۆیی و گه‌ڕانه‌وه بۆ ئامێزی
نه‌ریته‌باوه‌کان ئه‌گه‌ر چی لێشی ڕازی نه‌بێت ئــــه‌م
به‌ندبوونه‌ی هــــونه‌رمه‌ندانی ژنــــــی کوردبه
نه‌ریته‌باوه‌کانی ناوکۆمه‌ڵگای کورده‌واری بۆته
شیرپه‌نجه‌ی دواکه‌وتنیان له‌ئاستی هونه‌ری
شێوه‌کـــــاریدا وای لێکردوون له قوژبنێکی
داخـــــــراوی ئه‌م هـــــــونه‌ره دابمێنه‌وه و
هــــــه‌نگاو به‌ره‌و داهێنانـــــی
گـــــه‌وره‌نه‌هاوێژن هــــــه‌ربۆیه‌ش تواناکانـــی
داهێنان و ئافراندنیان هـــــه‌تا دێت به‌ره‌و لاوازی و
کــزبوون هه‌نگاو ده‌نێت یان تووشی ده‌یان گــــڕێ کۆڵه‌ی
ده‌روونیان ده‌کــــات گه‌لۆ پاش زیاتر لـه ســــــه‌دان
دیمانه‌و دیده‌نــــــــی له‌گه‌ڵ شێوه‌کــــــارانـــــی
کـــــــورد تائیمڕۆ ژنـــــه هونه‌رمه‌ندێکی کوردم به‌ر
چاو نه‌کــــــــه‌وت به‌ئــــــــازادیانـــــــه وێنه‌ی
له‌شــــــی پیاوێك یان ژنێك به‌ڕوویتــــی بکێشێت!!
هه‌ر
ئه‌م ڕه‌وشه‌شه وای کردووه به‌به‌رده‌وامی په‌نجه‌ی
ئافه‌رین له‌م به‌شه‌ی هــــــــونه‌ربۆ پیاوان بنێردرێت .
گــــــریمان ئه‌گه‌ر ژنانی هونه‌رمه‌ند ئاره‌زووش
نه‌کــــه‌ن به‌ندبن یان گــــــرێدراوبه
نه‌ریته‌کانــــــی باو بمێنه‌وه‌بــــــه‌ڵام
زۆرجــــــار له‌نیوه‌ی ڕێگای هه‌ڵچون و یاخی بوون
نــــه‌ریته‌کــــان ده‌ست ده‌خه‌نه بێنه قاقه‌یان
وله‌هـه‌نگاو مه‌رجه‌کانــــی یاخــــــی بوون
دووره‌په‌رێــز ده‌یان وه‌ستێنن هه‌ر به‌م هـــــۆیه‌وه‌ش
زۆر جــــار واز له‌هـــــــونه‌رده‌هێنن و ده‌که‌ونه
ژیانێکـــــی دوور له‌به‌هره هــــــونه‌ریه‌که‌یان
به‌تایبه‌تیش پاش درووست کردنی ژیانی هاو سه‌ریه‌تـــی.
له‌لایه‌ن کۆلکه مامۆستایه‌کانــــی کۆمه‌ڵگاش
وازهێنانـــــی ژنـان له‌کاری هــونه‌ریی و
گــــه‌رانه‌وه‌یان بۆ باوه‌شی نه‌ریته‌کان به
نمونـــــه‌ی باشترین ژنـــی کــــــــورد ده‌ژمێردرێن
هاوکات به‌ژنـــــی بیستوو چوار عه‌یار له‌قه‌ڵه‌م
ده‌درێت.کۆمه‌ڵێک له‌تابلـــۆکانـــــی هیلدا خــــۆیان
له‌شێوازی سریالیزم نه‌زیك ده‌که‌نه‌وه به‌تایبه‌تیش
له‌هێندێ بابه‌تی دیاری کـــــراو . به‌ڵام هاوکات
ده‌کــــــرێت بێــــــژم بابه‌ته‌کانی هــــونه‌رمه‌نـــد
سه‌ر چاوه ده‌گرن له‌ناخێکی قول بۆیه ده‌کرێت بڵێم
هونه‌رمه‌ند به‌رهه‌مه‌کانـــی له‌وپــه‌ڕی هه‌ستیاریه‌وه
به ئه‌نجــــــــام ده‌گه‌یه‌نێ هاوکاتیش به‌به‌رده‌وامی
هونه‌رمه‌ند ئاگاداریه‌کی هه‌ڵسووکه‌تــــــی پێوه‌دیاره
له‌هه‌رکارێکی که هه‌نگاوی بـــۆ داوێت روونتر
بوێـــرانه له‌ئاستــی داڕێژتنــــی بابه‌ت ناوێرێت
هه‌نگاوه‌کانــــــی بهاوێت سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵێك
لــــه نه‌ریته ژه‌نگداره‌کانـــــی کۆمه‌ڵگه‌که‌ی.
هـــــونه‌رمه‌نـــد له‌تابلۆی پلانێت که‌به‌ڕه‌نگی ڕۆنــی
ئه‌نجامی داوه ســــــه‌رنجیمان ڕاده‌کێشێت به‌ره‌و
زانستـــــی کۆسمۆگۆنــــی واته زانستی پێك هـــــاته‌ی
کـــــه‌ون. ڕاسته‌و خۆش به‌بابه‌تێکی پـــــڕ
له‌تراجیدیای ژیانـــــی گـــه‌له‌کـه‌ی ده‌ی
به‌ستێته‌وه‌له‌م تابلـــــۆیه‌ی لـــــه‌ڕێگای
پــــــه‌له ڕه‌نگ و هێله‌کان داجــــــۆرێك له ڕیتمی
میوزیك به‌به‌رهـــــه‌مه‌که ده‌به‌خشێت . له‌کۆتایــــی
ده‌کرێت بڵێم هیلدا به‌هـۆی نه‌ریته باوه‌کانـــــی
کۆمه‌ڵگاکــــه‌ی له‌شـــــی زینـــدووی جوانـــی ژن
به‌ره‌و جه‌سته‌ێکــــی مردووده‌بات وله‌سرووشتـــی کپـــی
چیا‌و دارووئاوا گرێیان ده‌دات. ئایاناکــرێت بڵێین
له‌بواری ده‌روون ناســــی دا جۆرێك له هه‌ڵسو
که‌وتــــــی وا لــــه‌لایه‌ن ژنـه هونه‌رمه‌ندێکی
کـــــورد ڕاسته‌و خۆ په‌یوه‌نــــــدی به ژیانی ڕۆژانه‌ی
ئه‌م هـونه‌رمه‌نـــــده‌وه‌هه‌بێت. خـــــۆناکــــرێت
بڵێین هونه‌رمه‌نـــد به‌بێ ئاگایانه ئه‌م کــــارانه
به‌ئه‌نجــــــام ده‌گه‌یه‌نێت واته دوور لـه
فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆمانتیزم که مــرۆڤه‌کان دوورده‌خاته‌وه
له ڕه‌وشوو شێوازه‌کانی کلاسیکی هـاوچه رخ
وزێـــــده‌تر قــول ده‌بنه‌وه لــه‌خـۆشه‌ویستی و
ســۆزه‌کـانیان به‌ره‌و سروشت و جــــــۆرێك نه‌زیك
بـــوونه‌وه درووست ده‌کــــه‌ن به سپووتــــــی
نامــــۆبوون که به‌تایبه‌تیش ئه‌م سپووتوو خه‌سڵه‌ته
له‌لایه‌نی هونه‌رمه‌ندان زۆر به‌دی ده‌کــــرێت. بۆیه
به‌رده‌وامـــــی سێبه‌ری ترس له تێنه‌گــــه‌یشتن و
به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی هێندێ بابه‌تی هــــونه‌ری واله
هیلدا ده‌کات که به‌رده‌وام به جـــــــۆرێك
له‌ئاگـــاداریه‌وه هه‌ڵسوکـه‌وت له گه‌ڵ به‌رهه‌م
هێنانــی به‌هـــره‌مه‌ندیه‌که‌ی بکات. له‌کـــــۆتایی
هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانــــم بۆ تابلـــــۆکانــــــی هیلدا
ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌مه‌ی منی ڕاچڵه‌کاند له‌تابلۆکانی
جه‌سته‌ی جوان و نه‌رمــــی ڤینۆسێکی کـــــورده‌واری بوو
که هــــونه‌رمه‌نـد له ڕه‌قی سروشتی چیا‌و داروو به‌رد
به‌رجه‌سته‌یان ده‌کـــات به پێچــــه‌وانــــه‌ی
سروشتــــی خـــــودی هــــــــونه‌رمه‌نــــــد. ئایا
ئـــه‌م ڕه‌فتاره‌ی هونه‌رمه‌ند له گه‌ڵ بابه‌توو ڕه‌نگ و
فیگه‌ری ژن کاردانه‌وه‌یه‌کـــــی نێگه‌تیفی کۆمه‌ڵگاکه‌ی
هونه‌رمه‌نــــد نیه به‌رانبه‌ر به‌ژن که هیلدا
ده‌یه‌وێت له‌میانه‌ی تابلۆکانی پیشانمانی بدات یان
ترسوودڵه ڕاوکێیه‌کی ده‌روونــی تایبه‌ته به خودی
هونه‌رمه‌نده‌وه...
ئه‌م بابه‌ته له چرا تڤ وه‌رگیراوا