په‌شیمان نیم ..
ڕزگار ڕه‌نجه‌ڕۆ
که شه‌و داهات له‌به‌ر ئازاری جه‌رگم
شه‌ق بوو ئاسمان
ئه‌و جاره‌شیان بێ پاسپۆرت
به‌ره به‌یان
خۆم له (گوندی پیرداودی) پیره هه‌ولێرێ دۆزییه‌وه
گوند ک‌ش و مات
هاوارم کرد له دوور هاتووم
به گوڕ هاتووم پێشمه‌رگه‌یێ بکه‌م خه‌ڵات
که‌سی نه‌بوو به هانام بێ
تا تاریکیم به‌سه‌ر داهات
خوایه من چی بکه‌م
ئێره کوا گونده چۆله‌وانیه
ده‌ڵێن گۆڕستان باشترین بێشکه‌ی ئاوه‌دانیه
خوایه من چی بکه‌م زیندوویه‌ک بۆ من به‌ده‌ست ناکه‌وێ
به ناچاری هێدی هێدی
هه‌نگاوم نا به‌ره‌و ئه‌وێ
بڕیارم دا
جه‌ورو سته‌مدیده‌یی خۆم له‌و گۆڕستانه ده‌نێژم
ده‌ردی دڵم بۆ مردووان هه‌ڵده‌ڕێژم
به‌ڵام بۆ کێ .. کێ ده‌مناسێ
کێ به‌سه‌ربرده‌ی من ده‌تاسێ
بۆ سی ساڵ دێت دوورم لێتان
بۆ سی سال دێ هه‌ر منم خاکی به‌رپێتان
ووڵات نه‌ما باسی نه‌که‌م ئه‌شکه‌نجه‌تان
لای هه‌ر گه‌لێ ... ووتی به‌ڵێ
ووتم دیاره تا ئه‌مڕۆکه‌ش
جێگای ده‌ست و په‌نجه‌تان
له‌و گۆڕستانه ئه‌نگوسته‌چاوه
به‌دیم کرد ته‌نها
له‌سه‌ر یه‌ک گۆڕێ ! مۆمێکی گه‌وره تازه‌پێکراوه
ڕه‌شه‌بایه‌کی نه‌گریس و برسی
ویستی ئه‌و مۆمه بکوژێنته‌وه
داڵده‌م دا نه‌مهێشت
ئه‌و تروسکاییه ..ئاوه‌دانیه
ئازاری جه‌رگم ده‌لاوێنته‌وه
مامه پیره‌یه‌ک له گۆر هاته‌ده‌ر
ووتی ڕۆڵه‌که‌م په‌شیمان مه‌به
بیست و پێنج ساڵه یه‌که‌مین مۆمه له‌سه‌ر گۆره‌که‌م
ده‌دره‌وشێته‌وه
مۆمی تر بێنه .. له تاریکیش دا با ناوی من و ده‌یانی
وه‌ک من بخوێندرێته‌وه
21 /02 / 2009
هۆڵاند