ده‌شتی هه‌ولێر بێشكه‌ی ڕه‌سه‌نایه‌تیه
مامۆستا عزه‌دین موسته‌فا ڕه‌سوڵ له یه‌كێ
نووسینه‌كانـی ده‌ستـی بۆ ئـه‌وه درێژ كـردووه
ویستـوویـه‌تی به بنه‌چه‌ی نـهـێنیه‌كانی ئه‌و
ڕه‌سه‌نایه‌تیه‌ی ئاوازه‌كانی گـۆرانی كـوردی ده‌شتی
هـه‌ولێر ئاشنا بێت وه‌ك زانایه‌كی لێـكـۆڵه‌ر كه ده‌ڵێ
سه‌ر به هـه‌ر ته‌كـیه‌و خـانه‌قایه‌كی ئه‌و شاره‌م كردبێ
جا له بۆنه ئاینیه‌كان بێت یاخود له‌خۆشی زه‌ماوه‌ند ،
یا لـه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئه‌و مه‌لا و شێـخانه‌ی كه
ئاوازه‌كانیان ده‌خوێـند ئه‌وه‌نده سه‌رنـجیان ڕاكـێشاوم
زۆر جـاران دوا كه‌س ئه‌و بۆنانه‌م جێـهـێـشتووه كـه‌چی
له ته‌كـیه و خانه‌قاكانی شاره‌كانی تری كوردستان به
چاره‌گی ئه‌وه‌ی هه‌ولێر ڕاینـه‌كـێشاوم ، مامـۆستا
عزه‌دیـن مـوستـه‌فا ئه‌و نهێنیه بۆ ئه‌وه
ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه ئه‌و شاره هه‌ر له ده‌ستپێكی
ژیاندا تاكو ئه‌مڕۆ ده‌نگخۆشی زۆری تیابووه ...هتد .
ئه‌و بـۆچـوونانه‌ی مامۆستا زۆر سه‌رنـجی
ڕاكـێـشام و وای لێـكردم كه منیش به‌دواداچوونێـك بـكه‌م
كه من كـوڕی ئه‌و شاره دێرینـه‌م و كه‌مێـكیش سه‌رم له
ئاواز و گۆرانی كوردی ده‌رده‌چێ به‌ڵكو منیش بتوانم مشتێـك
بخه‌مـه سه‌ر خـه‌رمانـه‌ی ئه‌و شاره كه ئه‌مـڕۆ
پایتـه‌خـتی كـوردستانـه و له مـێـژوودا به یه‌كـه‌مین
لانـكـه‌ی مرۆڤایه‌تی و شارستانیه‌ت ناوبانگی ده‌ركردووه .
ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له نووسینه‌كان و
توێژینه‌وه‌كانی سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانـی مـرۆڤـایـه‌تی
كارل داروین و هێگل و نووسه‌ره‌كانی سه‌ده‌كانی ڕابردوو
بده‌ینه‌وه ئه‌وه بۆمان ڕوون ده‌بـێـتـه‌وه كه‌چـه‌ند
هـه‌زار ساڵـێـك له‌مـه‌وبـه‌ر ده‌نـگی مـرۆڤ جگه له
په‌یـڤـین و دوواندنی یه‌كـتری ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی
به‌رگری له خۆكردن به‌كار هـاتووه به لاسایـی
كردنـه‌وه‌ی بوونه‌وه‌ره‌كانی سه‌ر ڕووی زه‌مـیـن و
ده‌نـگه سروشتـیه‌كانـی سروشت به‌گشتی وه ئه‌و مرۆڤه‌ی
كه نه‌شی توانیوه به ده‌نگ لاسایی ده‌نـگه‌كانی سروشـت
و بـوونـه‌وه‌ره‌كانی سـه‌ر زه‌وی بكاته‌وه ئه‌وه هه‌وڵی
دا‌وه ئامێرێـكی ساكاری سه‌رده‌می خۆی دروست بكات كه
ئه‌مرۆ به ئامێره‌كانی مۆسیقا ناوبانگیان ده‌ركردووه له
جیهانا فراژیبوونێـكی زۆریشیان به‌سه‌رداهێناوه ،بۆ
سه‌لماندنی ئه‌و بۆ چوونه‌م خۆماڵی كردنی ئاژه‌ل و به‌خێو
كردنی به یه‌كێك له هـه‌نـگاوه‌كانی پـێـشكـه‌وتنی
مـرۆڤایه‌تی و سـه‌رچـاوه‌یه‌كـی گـریـنـگی بـژێـوی ژیان و
سـه‌رهـه‌ڵدانـی شارستـانـیـه‌ت ده‌ژمـێردرێ ، هه‌موو
بوونه‌وه‌رێكیش له ژیانی چۆڵه‌وانی و ته‌نیایی و تاریكی و
دوور له ئاوه‌دانی مه‌تــرسی ژیان دایده‌گرێـت بۆیـه
ئه‌و شوانـه‌ی ده‌شتـی كاكی به‌كاكی هـه‌ر تـه‌نها بۆ
دڵـنـیایی و ئاوه‌دانی په‌نا ده‌باته به‌ر ده‌نگی به
لاسایی كردنه‌وه‌ی هه‌ندی باڵنده‌ی ده‌نگ خۆش كه
ئاسوده‌یی به ئاژه‌ڵه‌كان بدات كه له ئاوه‌دانی دان و
دوورن له‌مه‌ترسی كه‌چی كاكه‌ی شوان بێگومان ئه‌گـه‌ر
نـه‌یـتـوانـیـبـێ به‌ده‌نگ ئه‌و ئاوه‌دانـیـه دروست
بـكات ئه‌وه په‌نای بردۆته به‌ر له‌تـه قامیشێك و فووی
تیاكردووه و ئه‌مڕۆ بووه به سه‌رچاوه‌ی داهێنانی
ئامـێره فووداره‌كانی مۆسیقا له‌وانه ( شمشاڵ ، بڵوێر ،
نایی ، كه‌ڕه‌نایی ، دووزه‌لـه ، زوڕنا ، باڵه‌بان
،كلارنێت ، ئۆبۆ ،ترامپێت و سه‌كسیفۆن ... هتد ) بێگومان
له‌كاتی ته‌نگانه‌و هێرشی هه‌ندی گیانه‌وه‌ری دڕه‌نده بۆ
سه‌ر ڕان و گاڕانه‌كه‌ی بۆ ترساندنی ئه‌و دڕنده‌یه له
ڕێگای ده‌نگیه‌وه لاسایی هه‌ندی ده‌نگی ترسناكی كردووه
وه‌كو ( هاواركردن ، قیژه‌لـێدان، گرمه‌ی هه‌ورو ده‌نـگی
بروسـكه ..هتد ) ئـه‌گه‌ر نا ئه‌وه دیـسان په‌نـای
بـردۆتـه به‌ر به‌كارهێنانی هه‌ندی ئامێری ساكار وه‌ك (
چه‌پڵه لێدان ، به‌رد كوتین ، داركوتین ، كۆڤ(ئاسن)
كوتین٭ ، هه‌ڵبه‌زین و دابه‌زین، شه‌قاندنی ورده‌به‌رد یان
ورده ئاسن و بگره دانه‌وێڵه‌ش ..هتد ) ئه‌مانه هه‌مووی
بوینه هه‌وێنی سه‌رهه‌ڵدانی زۆر ئامێری ڕه‌زمی(ڕیتم)ی
مۆسیقا له‌وانه وه‌ك ( ده‌هـۆڵ ، ده‌ف ، زه‌نج ، ته‌پڵ ،
زه‌رب ، هه‌موو ئامێره‌كانی ریـتـم رۆژئاوای ئه‌و
سه‌رده‌مـه ..هتد ) ، جا ئه‌و ئامێرانه ڕۆژ له‌دوای رۆژ
زیـاتر به‌ره‌و فراژبـوون دا چـوون و بـوون به كه‌لوپه‌لی
به‌رگری ژیان تا هه‌نگاو به‌هه‌نگاو مرۆڤ به‌ره
شارستانیه‌ت هه‌نگاوی ده‌ناو بۆ به‌رگری له خۆ كردن
كه‌لوپه‌لی باشتری داده‌هێنا كه ئه‌مڕۆ به چه‌ك و تفاق
ناسراوه و ئه‌و ئامێرانه‌ی سه‌ره‌وه كه ناومان برد
كه‌متر به‌كاری ده‌هـێنا بگره بوون به ئامێری خۆشی و
زه‌ماوه‌ند كه تا ئه‌مڕۆش به‌كارده‌هـێـنـرێـت وه هه‌ندێ
جـاریش له‌و سه‌رده‌مه‌ش وه‌ك چـه‌كی بـه‌رگری هه‌ندێ له‌و
ئامێرانه به‌كارهـاتـوون بۆ نــمـوونه دوازده
ده‌هۆڵه‌كه‌ی ( دوازده‌سواره‌ی مه‌ریوان ) ، یاخـود ڕیزی
پـێـشه‌وه‌ی په‌لاماری له‌شكره‌كانی سه‌ده‌كانی ڕابردوو
به ته‌پل و ده‌هۆڵ كـوتـان ده‌ستـی پـێـده‌كـرد . ئـه‌و
پـیـاچـونـه‌وه‌یـه ئه‌وه ده‌سـه‌لـمـێـنێ كه
لـه‌گــه‌ڵ سه‌رهـه‌ڵدانی مـرۆڤـایـه‌تی گـۆرانی و
مـۆسیـقـاش سـه‌ریـهـه‌ڵـداوه و هـه‌نـگـاو بـه
هـه‌نـگاو لـه فـراژیـبـوون دا بـووه و هـه‌رده‌م له
خـزمـه‌تـی مـرۆڤـایـه‌تـی دابووه .
مه‌به‌ستـم له‌م لـێـكـۆڵیـنـه‌وه و
به‌دوا داچوونه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی مۆسیقا و گۆرانی ئه‌وه‌یه
كه هـه‌ندێ له نـهێـنـیـه‌كانی مۆركی ئه‌و
ڕه‌سه‌نایه‌تـیـه‌ی ده‌شتی هـه‌ولێر بسه‌لمێـنـم ئه‌ویـش
گومان له‌وه دانـیـه كه له‌مـێژوودا ده‌شتی هـه‌ولێر
به بـێـشكه‌ی شارستانیه‌ت و مـرۆڤایه‌تی ده‌ژمـێردرێ زۆر
له مـێژوونووسان ده‌ڵێن كه ( ٥ ) هه‌زار ساڵ زیاتره
به‌بێ پچرانه‌وه ژیان هه‌بووه له هه‌ولێر ئه‌وه
به‌گوێره‌ی ئه‌و كاته‌ی كه مێژوو نـووسراوه‌ته‌وه ئه‌ی
چه‌ند هه‌زار ساڵیش پێش نووسینی مێژوو ده‌شتی هه‌ولێر
ژیانی تیا بووه ؟ كه‌واته ئه‌گه‌ر ده‌یان هه‌زار ساڵ
له‌مه‌وبه‌ر ژیان به‌رده‌وام بووبێ له‌و ده‌شتی كاكی
به‌كاكیه بێگومان مۆسیقا‌و گۆرانیش هه‌مان ته‌مه‌نی هه‌یه
كه‌واته ئه‌وه یه‌كێـكه له نهێـنـیـه‌كانی
ڕه‌سه‌نایه‌تی مۆسیقا و گـۆرانی كـوردی و زۆری ده‌نـگخـۆشی
ئه‌م ناوچـه‌یـه له لایـه‌كی تـره‌وه ده‌شتی پان و
به‌رینی هه‌ولێر ئه‌و بواره‌ی ڕه‌خساندووه كه له ڕێگای
كشتوكاڵ و ماڵداری و به‌خێوكردنی ماڵات مرۆڤایه‌تیش له‌و
ناوچه‌یه په‌ره بسێنێ ، وه من وای بۆ ده‌چم
جوتیاره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه له به‌رهه‌م هێنان
(شۆبـڕیـن ، كێـڵان ، چاندنی دانـه‌وێـڵه ، بژاركردن
،دروونه‌كردن ،بـێستان ڕنین ، خه‌رمان و ...هتد ) زیاتر
ده‌نـگیـان به‌كار هـێـنـاوه و كردوویـانـه‌تـه نه‌ریت و
به درێژایی مێژوو ده‌نگ هانده‌ری به‌رهه‌مـهـێـنانیان
بووه بۆیه تاكو ئه‌مڕۆش هه‌ر كارێكی به‌رهه‌مـهـێنان له
كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداریدا خاوه‌ن ئاوازێكی تایبه‌ته ،
بێگومان به‌رهه‌مهێنان له‌ده‌شتی پان و به‌رینی هه‌ولێر
ئاسانتر بووه له‌وه‌ی له كێ‌و كۆساران.وه ئاشكرایـه كه
به‌رهـه‌مـهــێـنان سه‌رچـاوه‌ی ژیانـه، بۆیه هه‌مـوو
هه‌ست و سۆز و خۆشه‌ویستی ژیان له ئاوازه‌كان و مۆسیقاكان
به‌دی ده‌كرێ و ئه‌مـڕۆ ئه‌و هـه‌ست و سـۆزه‌یه پـێی
ده‌وترێ مۆركی ڕه‌سه‌نایه‌تی ،
جا به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه بێت ئه‌وا ده‌شتی
هه‌ولێر ده‌وڵه‌مه‌ندترین ناوچه‌یه له كوردستان له‌و
ڕه‌سه‌نایه‌تیـه چونكه كۆنترین شوێنه له ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست كه مرۆڤ كـشتوكـاڵی تیا كردووه و له مێژووشدا
به بـێـشـكـه‌ی شارستانـیـه‌ت ده‌ژمـێـردرێ ،جا ئه‌و
ده‌نگخـۆشــانه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه به‌رهه‌می ئه‌و
شارستانیه‌ته‌ن له ژمار نایه‌ن به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه
سه‌ربازی نه‌ناسراون و نه‌كه‌وتونه‌ته ناو مێژوو كه‌چی
به‌رهه‌مه‌كانیان تاكو ئێستا ماوه و به به‌رهه‌مه
فۆلكلۆریه‌كان ناوده‌بردرێت ، ئه‌گه‌ر ناوی حه‌یرانبێژ ،
به‌یتبێژ ، به‌سته‌بێژ و لاوك بێژه‌كانی ده‌شتی هه‌ولێر
بخه‌مه ناو ئه‌م نـووسینه بێ گومان له سه‌دان ناو
تێپه‌ر ده‌كات جا هه‌ر ته‌نها هه‌ندێ هونه‌رمه‌ند
ده‌كه‌مه نمونه له‌وانه ( زریاب ، شه‌ڵتاخ و شه‌هابه
هه‌ولێری) ناوی پڕشنگداری مێژووین له ڕه‌سه‌نایه‌تیدا ،
تا ئێستاش ده‌شتی هه‌ولێر به‌ناوبانگ و سه‌رقافڵه‌ی
ده‌نگخۆشانه له كوردستان ده‌نگی زیاد ئه‌سعه‌د و
زه‌كه‌ریا و ئه‌یاد حوسێن و زۆرانی تریش به‌تایبه‌تی
ئه‌وه‌ی كه زۆر هـانـیـدام ده‌ست بۆ ئه‌و نـووسـیـنـه
بـبـه‌م ســۆزی ده‌نـگی هـونـه‌رمـه‌نـدێـكی
تـازه‌پـێـگه‌یـشـتـووی نـه‌نـاسـراوه كـه‌هـیـچی كه‌متر
نیه له‌زیاد ئه‌سعه‌د و ئه‌وانی تر ئه‌ویش هونه‌رمه‌ند
مــوحــســیـن عــه‌بــدوڵا یه كه له‌م زووانه هـه‌نـدێ
به‌رهه‌می به‌سۆزی بڵاوده‌كـرێـتـه‌وه ، پڕ به دڵ هـیـوای
ئه‌وه ده‌خوازم كه گرینگی به‌و ده‌نگخۆشانه بدرێت تاكو
هه‌ولێری پایته‌خت هه‌ر سه‌رقافڵه‌ی ڕه‌سه‌نایه‌تی ئاوازی
ڕه‌سه‌نی كوردی بێت
ڕزگار ڕه‌نجه‌رۆ