دوو بێچووه کۆتری سپی .. ڕزگار مامه‌ند
مه‌مان
له وڵاتێکی پڕ چه‌مه‌ن
له‌بن دارێکی به ته‌مه‌ن
هه‌ناسه‌یه‌کم هه‌ڵمژی
پیره‌دار پێی ووتم وه‌ره
له‌ژێر سێبه‌ری من بژی
که تاوێ سه‌رمهه‌ڵبڕی
له‌سه‌ر ئه‌و پیره‌داره
دوو بێچووه کۆتری سپی
هێلانه‌ی خۆیان ده‌شێلا
خه‌ریکی باڵه‌فڕکه بوون
بۆ سه‌فرێکی نادیار به‌ره‌و سه‌راب
له شه‌قه‌ی باڵیان دا و فڕین
فڕین ... فڕین به‌ره‌و سه‌راب
به‌شێواوی هێلانه‌که‌یان جێهێلا
له وه‌رزی خۆڵبارینا
به په‌له بوون بۆ فڕینا
زۆر له‌مێژه
چاوه‌ڕوانی په‌ڕو باڵ بوون
تامه‌زرۆ بوون
بگه‌ن به داره‌که‌ی ژینا
هه‌ر له‌به‌رچاوان بزربوون
ئاسمان گریا پڕی ده‌ریا
هه‌وروتریشقه زیڕاندی
له‌و ئاسمانه بێ سنووره
گه‌واره‌کی ڕه‌ش و تاریکی داهینا
له‌م ڕێگایه سه‌خت و دووره
خۆڵبارینه . . خۆڵبارینه
توله ڕێگاش به‌دی ناکه‌ن
له‌و دونیا پان و به‌رینا
له‌ناو هه‌ور و بروسکه‌دا
ئه‌و داره چۆن به‌دی ده‌که‌ن
ده پێم بڵێن
له‌سه‌ر کام دار
له‌سه‌ر کام چڵ
له‌ناو کام دڵ
هێلانه بۆ خۆتان چێ ده‌که‌ن
به‌ره‌و ئه‌و سه‌رابه مه‌ڕۆن
سه‌رابه و.. خودا نیه
سکاڵای خۆتانی لا بکه‌ن
ده‌پێم بڵێن بێ په‌ڕوباڵ
له‌و ڕۆژگاره پڕ ڕاوچیه
بۆ هه‌ڵفڕین ؟ کێ شک ده‌به‌ن !
بۆ واتان کرد هه‌رچی قوچه‌کانی پێ بێ
تێتان گڕێ گاشه‌به‌ردێ
بۆ واتان کرد له‌و ڕۆژگاره‌ی خۆڵبارینا
له‌سه‌رتان بنیشێ گه‌ردێ
ده پێم بڵێن...........
هه‌ردوو چاوم چۆن پێده‌ردێ
که هه‌رده‌م چاوی لێتانه
ڕووبکه‌مه کام کێو و هه‌ردێ
بۆتان بکه‌م به هێلانه
له هێلانه چۆڵه‌که‌تان هه‌ر ده‌ڕوانم
بێچووه کۆتره‌کانی ئاشتی
گوێ بگرن لێم .. پێتان بڵێم
شه‌وم ڕۆژه .. ڕۆژم شه‌وه
له زیندانێکی ئاواڵه‌م ژینم خه‌وه
خواش ده‌زانێ من خاوه‌نی
یه‌ک ڕێباز و یه‌ک په‌یمانم
هه‌تا ته‌کان بدا ته‌مه‌ن
هه‌تا دوا چرکه‌ی زه‌مه‌ن
چاوه‌ڕوانم .. !!!!!!!