|
له ئه‌لبومه
تازه‌كه‌ی ئه‌م جاره‌م كه پێكهاتووه له (8) تراكی گۆرانی
چوار گۆرانی هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د بۆی دایناوم و
ده‌یڵێمه‌وه.
له
لێدوانێكی تایبه‌ت دا بۆ په‌یامنێر، په‌یوه‌ند جافی
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ ده‌رباره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م جاره‌ی
بۆ كوردستان گووتی "سه‌ردانی ئه‌مجاره‌م بۆ كوردستان تایبه‌ته
بۆ جێ به‌جێكردنی چه‌ند كار و پرۆژه‌یه‌كی هونه‌ری، له‌وانه
سازدانی چه‌ند كلیپێك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و
گفتۆگۆكردن له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی هونه‌ری به‌مه‌به‌ستی
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبومه تازه‌كه‌م و چه‌ند كار‌و پرۆژه‌یه‌كی
دیكه‌ی هونه‌ریم".
هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی دا ده‌رباره‌ی
ناوه‌رۆكی ئه‌لبومه تازه‌كه‌ی گووتی "ئه‌لبومه‌كه‌م
پێكهاتووه له (8) تراكی گۆرانی كه چوار له گۆرانییه‌كانم
له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی هاورِێ و هاوكارم (زیاد ئه‌سعه‌د)
ئاواز و هۆنراوه‌كانی بۆم داناوم، كه هه‌رچوار گۆرانی
به‌شێوازێكی چاك و مۆدێرن كاری له‌سه‌ر كردووه‌و هه‌روه‌ها
ئه‌رك و ماندووبونێكی زۆری له‌گه‌ڵدا كێشاوم به‌بێ هچ
به‌رامبه‌رێكیش ئه‌و كارانه‌ی بۆ كردوم، كه جێگای خۆیه‌تی
سوپاسی بكه‌م له‌م سۆنگه‌یه‌وه چونكه زیادی هونه‌رمه‌ند
به‌رده‌وام له تێكۆشان دایه بۆ ئه‌وه‌ی نوێكاری بخاته ناو
هونه‌ری گۆرانی ئێستا، كه پێم وایه ئه‌وه‌ش ره‌نگی
داوه‌ته‌وه له‌ناو به‌رهه‌مه‌كانی هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژی
تاراوگه، هه‌روه‌ها سوپاسی هونه‌رمه‌ند (نه‌ریمان بابان)
ده‌كه‌م كه ئه‌ویش هاوكاری كردووم بۆ ئاماده‌كردنی گۆرانییه‌ك
و سوپاسی هونه‌رمه‌ندانی موزیكژه‌ن (عارف شه‌كوری، غه‌مگین
فه‌رج، حه‌سه‌ن غه‌فور، گۆران) ده‌كه‌م كه هاوكار بوون بۆ
به‌رهه‌م هێنانی ئه‌لبومه‌كه‌م".
له‌كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی دا په‌یوه‌ند ده‌رباره‌ی ئه‌و
به‌رهه‌مه‌ی گووتی "ئه‌رك و ماندووبونێكی زۆرم له‌گه‌ڵ دا
كێشاوه‌و هیوادارم رێزی به‌رهه‌مه‌كه‌م بگرن و له كۆپی كردن
بیپارێزن، چونكه من ماوه‌ی دوو ساڵ و نیوه خه‌ریكی
ئاماده‌كردنی ئه‌و ئه‌لبومه تازه‌یه‌م جگه له‌وانه نزیكه‌ی
(20000) دۆلارم تێدا خه‌رجكردووه
ئه‌م
بابه‌ته له په‌یامنیر وه‌رگیراوا
|