به‌خێربێن به‌ڕێزان ماڵپه‌ڕی هیوا پێکهاته‌ی ڤیدیو کلیپ میوسیک فیلم پرۆگرام له‌خزمه‌ت به‌ڕێزتاندایه‌ سه‌ردان بکه‌ن رۆژانه‌ نوێ ده‌کرێته‌وه‌  


خۆزگه یه‌ك

                                   وه ره پێكه وه پیاسه یه كی شه قامه كانی یاده وه ری بكه ین ،،،ده ستم به ر مه ده گرتومه ده سته كانت ته ماشاكه چه ند به تینه گه رمی خوێن و سه دای خنكاوی خه مه كانم  ئه و  جێگایه ی سه رده مێكه خولیای بوم له گه ڵ  بونی تۆ گه شتێكی بۆ بكه م زۆر خاڵیه له ده ستورو سته م بێ خشپه یه بێ هاژه یه ساته كانی دور له خه مه ئاسمانێكی ڕون و بێ گه رده ،،، له منو تۆ به و لاوه كه سێك نیه  پێی بگا تا شناسنامه ی ئه شق و باوه ڕ هێنان به وجودت نه كا ،،،،  ڕێگایه كه تارای سپی دای پۆشیوه پڕ پڕ له سونبول و تۆڵپ  له گێلاس و نه بات و یاقوت و مرواری ،،، دێنه خوار زۆر به كپی نه رم نه رم پڕوشه ی به فر له گه ڵ هه نا سه ی پڕ سۆزم بۆ چركه یه كی دیدارت  زۆر ئارام بو مه مله كه تی بیره وه ری جوانتر له تكانی شه ونمی سپێده كان زیوین و سپی هه روه ك به فری چیاكان ،،،،،،،،،،،، سوره ییاكان ڕازاندبویانه وه باڵای سنه و به ره به رزه كان هێشو هێشو به مازووه بۆن خۆشه كان  ده ستم به ر مه ده هێشتا زۆری ماوه ئه و ڕێگایه خۆ ته واو نه بوه وه ره تازه سه ره تایه به ڵێن وا بو له نێو جوانی دنیای سپی و زیوینی ئه شق و به فرا پێكێ له شه رابی لێوت سه رمه ستم كا زیاتر له ئاوازی سه ما كردن بۆ پێك گه شتن هه ر وه ك شه رابی حه زره ت كاتێ ساڕڕێژه بۆ زامو سه ر سه ختی من نازانم له و دیو دڵته وه فه رشی نه رمی حه ریره بۆ ئه م ئه شقه ڕاتخستووه یان ڕازی  شه معت پێ كردوه هێنده هه ست كه م ئه ده ی چی تر نازانم شه رمن یاخود نازن گله ییی بێت نه م دی تێر نیگای چاوه كانت تا بنوسێ پێنوسم وشه ی مه ستانه شایه ن به سۆماو نازی چاوه كا نت خوێنم دا گیانم  به خشی تا بێیته قوڵایی ناخمه وه اخ كوڕی مه مله كه تی به فر ساتێ نه هاتیته حه زه كانی  دڵمه وه چیه وا خۆت دور گرتووه له م سنوره پر سه هۆڵو سه خته ڵانی تێ نه گه شتندا منت دیل كردوه ،،، ئه ی نازانی هاكا هه ڵچونی ده رونم سنوری بێ ده نگییان به پێ نوسی مه ستو خومار شكان ئه و سا چۆن ئه بیته مه له وانێ له نێو هاژه ی شه پۆلی وشه كان ،،،یان كۆشكی ئه شق پڕ كه له گوڵو گوڵزارو شیله ی  ئاسوده یی  یا ئه وه تا وێرانی كه قه ڵای ئه شق و  یاده وه ری ،،، ئاخۆ گه ر بێم به باوه شێكت سه خته ڵانی جه سته ی ته زیوم گه رم  ئه كه یته وه به جۆشی دڵت ئازاره كانم لێ وه ر ئه گریته وه له  جێی ئه مان گه رمی كه یته وه دڵی به ست و له ئینتزارت كه چه نێ  ڕه نگه كانی كاڵ كرده وه وشه كانت هه وری ڕه شه و به سه ر دڵما دا  ئه كات ئه وه ی بۆ ئه شق نه گری له هه ستو سۆز بێ به رییه له ناخیدا گه رمی و دڵۆپێ به زه یی نیه له بری  ئه م خه مانه ی پێت  داوم بۆ هه نگاوێ نانێی ئیتر به سه و بڵێ كه  چه نده م خۆش ئه وێ ی

په پووله – هۆڵه ندا


ئاسما نێكی  ئاوی....!!

له‌ نێودارستانێکی سه وزی به هاری پڕله بێ ئومێدی دا.....هه نگاوی ته نیایی خۆمم ئه ناو جار جاریش بیرم له بونت ئه کرده وه ...

شه وێك هاتیه دیده نم و ئیترخه یالت کرده نمه شه ونمێکی سه رگوڵه کانی خۆشه ویستی له و ڕۆژه وه له بیری شه ونمه پاكو بێگه رده کانتام...

په پووله ی ڕۆحم کۆچه ری یه کی هه ڵاتوو بوون  بۆ نزیك بونه وه له بونت ئه ی کوڕی عه شق وه ك داری سنه وبه ربوو باڵای پڕ له وه فاو چرپه و هه سته کانی ده مه و ئێوارانت وه ك بارانی لێوان لێو له ناسکی وشه کانت تا ده هات خۆشم ئه ویستی خۆشه ویستیت  بوه هه ناسه ی سینه ی منی هه ژار خۆشه ویستیت  ئاوه دانی بو بۆ بیره وه ریه تاڵ و ساته نقوم بووه کانم به ته نهایی خۆشه ویستیت چرۆکانی باخچه ی ته مه نمی گه شانه وه...

ئه ی کوڕی عه شق خۆشه ویستی بوو وه رزی پایزی به ره و وه رزی سه وزی گوڵ وجوانی و په پووله یی برد خۆشم ویستی ئه ی باڵا به رزه که ی نێودارستانه چڕه که ی پڕ بیره وه ری فریشته یی ....

بێزار بوم له ته نهایی شکاند بوی باڵه کانی نه وره سی ئومێدم وام ئه زانی به سه ر چوو.... ئیتر زه مه نی ئارامی وئاسوده یی هه رگیز له که نارما دووباره له نگیر نابێ ته نها کرابوم له که ناری ده ریای جودایی ئه و هێمن یه بووی که هه ڵچوونی شه پۆل ئاسای خه م و توڕه ییه کانمت به تریفه ی مانگه شه وێك به خشی پرشنگدارت کرد به ئاسمانی پڕئه ستێره و ئه شقی پڕ له نوری خودایی ...

ئه و شنه یه بۆی هه موو گه ڵا وه ریوه کانی حه سره تت ڕاماڵی له جێی ئه مان بوژانته وه چرۆکانی به خته وه ری ..

کاتێ من به ره و ئاوا بوون هه نگاوی ته نهایم نا بوو تۆ هاتی بویته قیبله ی ڕۆژهه ڵاتنم به ره و کۆتایی بوون ئه چوم تۆ بویته خاڵی ده ست پێ کردنم زۆر خاڵی ببوو نه فه سه کانم ...

تۆ بوی دره وشاناوه ی کریستاڵی بۆ ژیانم..... چنگێ په پووله ی شه یدای خه وه کانم  بۆ خه وی سه وزی ڕازه کانم ئه ی کوڕی عه شقی پڕپڕله سونبول به هاتنت ده ریاکه ت ئاوی تر کرد دارستانی سه وزی یادگاریت پڕاو پڕ له گوڵ و شه ونم کرد .

په پووله – هۆڵه ندا

 


ڕۆژگاری بێ هه تاو

ڕه گو ڕیشه م ڕه ش بو تا باخێك بوم نه تویست و نه تزانی گوڵه كانم بۆن كه ی پڕ خۆشنودی و كامه رانی بێت هه ناسه ی پڕ قینت ،،ئاسمان به سه نیگه رانی چه شنی خوێنی ئاه ژینم پڕ خه م بو به گریانه كانت ئه توامه وه دوباره ئه چومه وه نێو ئه و ڕوباره ی لێی پێك هاتبوو،،،وه كو بایه كی ساردی پایزله ت له تت كرد ‌دڵی پڕ خوێن هه سته كانت لێ تۆرانم هه رچی گوڵی نازو ئه شق هه بو په ڕ په ڕت كرد شه وه كانت بێ چرا كرد ،،تۆ هێنده دڵڕه قی هه رگیز ناتوانی ناسكی و نه رمی شنه ئه رخه وانییه كانی ده مه و ئێواران بناسی ئاسمان تۆ مه رگی ئه شقی خه می منه له سینه تا؟ كه س نای بینێ و چاوێك بۆی ناخوێنرێته وه پیته بێ ره نگ و ئاوییه كانی ،،،،ئێستاش شكه ستی و ته نهایی رێم پێ نادا هه ناسه یه كی ئارامی له ودیو سنور و دیواره كانی مه رگ و خه مه وه هه ڵمژێ ئیتر ده رونی پڕ زه خم و ئازار به ندی خانه ت بۆ راخستوم له پاداشتی ئه شق و وه فای چه ند ساڵه ی وڵاتی غه ریبی ،،،گوڵ لای تۆ دڕكه و خه نده ی لێو لای تۆ ڕقه ،،،ناسكی وشه و شیرینی له تۆ به ده ره هه ر وشه یه كت هه ژانی خاكه و نای هێڵیت چرۆیه ك به داری سه وزی ژیان و زینده گی هێنده دڵ له سۆز دوری نای بیستی لای لایه و حه یران و به سته ی جودایی هێنده پڕ ده سه ڵاتی شه رمه زاره ئازادی رێ ون ئه كا له ده ستور و یاساكانی تۆ چیت به ردی ؟؟؟نا نا بڕوام نیه تۆ پارچه یه ك له تاشه ڵانی به رد بیت تۆ بوركانی پڕ له قینی تۆ ئازاری به س نیه له مه زیاتر سوتانی روحی په پوله یی چی تر زۆر نیه داگرتنی ڕۆح و كێشانی بۆ سه رابستانی ئاڵۆزی و ده رده سه ری؟؟؟؟   په پوو له -هۆڵه ندا


نیگایه كی پڕ ته م

           كاتێ ئیتر گوڵ له خاكی ئه شقت دا ده رنایه ت كاتێ چی تر بێ سنور

 باران له ئاسمانی چاوه كانت دانابارێ ئه و ڕۆژانه به شه وێكی نامۆ ئه سپێرم چاوه ڕێی دڵ نه واییه كان نابم دڵ پڕ له

 سۆز بو فرمێسكه كانت هاوارێك بون بۆ به ند بونی ده ست و په نجه كانم ،،،دڵێكت له بییابانی دور زۆر دور جێهێشت تۆ خۆت

 په ری مانگ ئاسا نیگای پڕ له ته مت مه گه ر به یاچاڵێكی بێ نه وت ڕێگای سه رابستانی تۆ ڕۆشن بكه م تا تروسكه یه كی

 كزو خاوی تێ ڕوانینه كانت نیگا بكه م،،،سرودی ژیانت په ل په ل كرد دڵت پڕ برێسكه ی خه م كرد ئه و  خه یاڵه ی تۆ بۆ

 منت دروست كرد چیرۆك نه بو دنیایه كی بێ سه ربه ستی بو گوڵ نه ی توانی خۆی پڕ له شیله ی ئاهێكت بكا به نائومێدی

 ژاكاو ئه بو شێوه ی جوانی،،خۆزگه كانمت به خه نده ئه فسوناویه كانت پڕ له وورشه و كرشه كرد ئای،،،له داگیرسانی مۆمه

 كانی حه سره ت چۆن پرشنگدارت كرد په روانه ئاسا باسی وه فای خۆت بۆ ئه كرد ئاخر خۆ كوژانه وه ی تیشكی مۆمه كان هه

 ناسه ی من نه بو،، تۆ سه ر كه نارێكت پڕ خه زان كرد كوا جێهێشتنی زه رده په ڕی خۆر ئاوا بون هه نگاوی من بون كوا ئه و

گوڵانه ی دیاری بون بۆ ژوانه كانت خۆ هه ڵوه رانی په ڕه ناسكه سووره كانی په نجه ی پڕ سۆزی من نه بو،،،هه نگاوم زۆر به

 دوای هه نگاوه كانت به بییابانی غوربه تا بێ هوده كێشا ئه فسوس به سێبه ری خۆتت زانی كاتێ من بوم سه ر        هه

 ڵگرت و به دوای جێ پێكانت له نێو لمی داخ بو به خۆری پڕ قینی بییابانت نه خشه ی وڵاتێكم له گه ڵتا شی كرده وه پێكه

 نیت و نه ت ویست گومان فڕێ بده ی پرسیارت كرد كوانێ شناسنامه ی ئه شقت؟ به نه فه سی قه قنه سی دوو دڵیت باڵه كانی

په شمینی پاپیۆنی خودایه كت سوتان هه ڵت ڕفاند ئه ی دڵی پڕ له ڕوداو سپێده كانت ته ماوین شه وانت پڕ له یه ڵداو شه

 معت سه رانسه ر په روانه ی باڵ سوتاو ئه سیری هیجره ت و سه رابه خاكی كاڵ ڕه نگت ساتێ یاده وه ریه كانتم تاوو توێ

 كرد تیام شك نه برد تۆم ون كردبێ ته نها     ئه وه نه بێ به ئاگا هاتم و زانیم ژیانی خۆمم بێ هوده تر كرد دڵێكی بلوری

 شكسته ئه بێ به زیره ی گوڵ نشسته بێ كێشانی خه تی ڕه ش به سه ر نیگای '

پڕ ته می تۆ ئه بێ ده ست پێ كردنی دوا گریانی من بێ،

 

په پووله – هۆڵه ندا


 

سه فه ر ،،،بۆ چیاو،،،به فر

  ئه و ساتانه كه م بوون ،،كاتێك هاتمه سه ردانی به هه شت!! تۆ له وێ

له نێوان جوانی چیاو    به فری ئه وێنده ر چه نده مه ست بویت !! هێنده قه شه نگ و ڕازاوه بوون گوڵه كانی باخچه و سه ره ڕێت.له گوڵه داودی یه سپی یه كان ئه چوون كاتێ له كازیوه دا چه ند باڵا به رز دێنه به ر چاو.جوانی لێوت....هه موو ماچه كانی ئاشق تر كرد! نه رمی و لوتفت ،چی هه ست هه بوو پڕ شه رمی كرد!! له نێو كووره ی شیله و پڕ هه نگوینی چاوه كانت،،چه ند هه نگێكی  تینوو بووم ،تێر نه ئه بووم له خوێندنه وه ی هه زاران ڕازی نیگات ..له مژین بۆ نمه كانی سه ر گۆنات،،،خۆری ڕوخساری تۆ چه نێ پڕ تین و ووزه بوو! تۆ چاو مه ست :شه وه كانت  پڕ پڕ له مه ستی و خه ڵوه ت كرد،،كام پێك له م زه مه نه مه ست و خومار ئه كات سه ری    گه رم و دێوانه واری من ... خوازیاری ده سته كانت بووم بۆ پیاسه یه كی به ر سپێده زیوینیه كان ،،، تۆ ئه زا نی ؟؟ گه رمی خوێنت بووژاندییه وه ...جه سته ی ساردوو ته زیوی من !!    دونیای تۆ به گه وهه روو مرواری خه نی یه من چۆن وه سفی كه م ؟؟!! به ووشه ی ساكار له م سنووره دوراو دوره ...ئه و سه دایه ت ئاوازێكه ڕۆحم پڕ ئاشنایی ئه كات ،دووباره چۆكم پێ  داده دات بۆ گه ڕانه وه بۆ باوه شی پڕ له نازو لاوك و حه یرانی تۆ!! میهره بانم ئه ی نازدارم ،من ئه زانم ئه شقی تۆ جارێك ئه م كاته حوكم ڕانی مه مله كه تێ ،،یاخود پاڵه وانی ئه فسانه یی شارێ،،یان باڵای ئه شقم خاپوور ده كرێ،،،ئه و ده مانه ی مانگ له سۆمای چاوه كانم بزر ده بێ..!! په پووله ی ڕۆحیشم ڕه ش پۆش ده بێ!!!! ئازێزه كه م له وێستگه ی ماڵیاوایی دا و جێ هێشتنی جوانی و سروشتی خاكی ئه شق و گوڵه پشكوتوه كانی گێلاس دا،،،، له و په ڕی خۆشی و ئاره زوه كانی په پووله له نێو قۆزاخه ی ئارامی و ئازادی و باڵه فڕێ دا   له نێوو داری سه روو ،،،كاتێ تریفه ی مانگ بۆی ببوه ناسكترین تابلۆ،،،،له گه ڵاكانیم پرسی ؟؟ له ..با..بۆ ناپرسن كامتان یه كه مین گه ڵا بوون كه كه وتنه خوارێ دڵ ته نگیی خۆتان پیشاندا،، هه روه ك من چۆن له دوا ساتی گه ڕانه وه مدا له ژوان هه موو دونیا له من هه ژا!!! ئاخ له دڵی ته نهاو ته نهام،،،،،،،كه سێك نه بوو له وێستگه ساردوو پڕ له خه می سه هۆڵ     به ندا نه ی دابڕاندا پێم بڵێ ،،،،،،،،،كێژۆڵه دڵ پڕ له خه موو چاوو پڕ له فرمێسكه كه ئۆغرت خێر بێت ئه ڕۆی به ره و كوێ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

 په پووله - هۆڵه ندا

 

خه ونێكی ئه رخه وا نی

ئه ی چرا ،،،،،هاورێ ی ژووره تاریكه كه م ...ئه و كاتانه ی نوری تۆ وه ك بانگه وازێ بۆ ئازادی بانگم ئه كاو ڕام ئه پێچێ!!!سپێده ته ماوی و خاكه قه دیمیه كه ی   ئه شقم بۆ ڕۆشن ئه كات...منیش به سه مایه كی نه رم وخه یاڵانه ده ستی كه نیزه كانی سه ر كه ناری گوڵه كانی یاسه مین ئه گرم ،،،تا پێكه وه له وێ هه رچی ویژدانی مردوو... سڕ بوو...كه دوورن له هه ناسه و زینده گی به ئاگایان بێنینه  وه ،،،بۆ چه ند ساتێ زیندویان بكه ینه وه دڵه ڕه شه كانی پڕ خیانه ت ،،،،،،،،،،،،    اهـ...له داخی شه لاقی جه هاله ت !!!تیر بارانی كردین  وێرانی كرد هه رچی دڵی ناسكو پڕ ئه شقی كه نیزه كانی ‌ده شتی غوربه ت ....ئاهه كانم كۆكردنه وه چی تر ووشه ی سۆزداری نابه خشمه پیاوه سالاره كانی باخی وێرانی عه جه م!!!! كاتێ تۆ بۆ من نیت ئه ی ئازادی،،،،ئیتر بۆ ئه بیته خه یاڵی هه موو سپێده سوور بوبه قه تره كانی خوێنی په پوله كانی ئه و ڕێگایه م؟؟؟ ئه ی ئه و شه پۆلانه ی هه رگیز ئارامی نابه خشنه جه سته م ،،،،ئه یشكێنن هه زاران لاسكی ناسك و پڕ له نمه ی حه سره ت سه فه رت كردوو ته ركت كرد ئه شق و بونم ،،پێت ناسانم مه رگ و هه مویت    به خشییه كۆتایی بونم ...له م غروبه ناوه خته دا...اهـ،،،شه قایق جێ ی تۆ ده شتێكی وێرانه و گوڵێ نه بوی ،،سه بووری یه ك نه بووی،،، ئه ی ئاوێنه كه ی     مه ڕمه ڕی ئه شق،،،له تۆدا دیم وێنه ی ئاوریشمی زولفێكی خاوی ڕه ش!!!!   زۆر   ناسك ڕازاندبویه وه تاجی گوڵی یاسی به ر په رچه م ،،،،له گه نجینه یه كی پڕ ئه چوی نه كرا ستایش نه ی توانی بنوسێ په نجه ی وه سف ،،،گوڵاوی دركاندنی هه ر ووشه یه كت عه نبه رو مسكی بۆن خۆشی زه مه نێ له مه و به ره و مه ست ئه كات نازو هه موو خۆزگه كانی دڵی دێوانه واری من،،،هه ر چه ند نه م دین لوئ لوئه ی دوڕو مه رجان نزا بكه ن بڵێن ئێمه ین هاوه ڵت!!!ئه و ئه ندێشانه ی كه شه وێك نیه بهێڵێ به دڵێكی تێره وه لێك بنێ یاقوتی لێوی سوور ...بۆ ماچ كردنی شه فافیانه ی لێوێكی شه قار بوو به ئینتزاری هیواكانی ئه و دیو سنوور!!!!یان ماچه كان فڕێ بدات بۆ هه ساره زۆر دووره كان ،،،،،اهـ،،،ئه ی گوڵی نیلۆفه ر !!! ته نانه ت تۆش به جێت هێشت جه نگه ڵه كه ی هه موو ئاواته مه حاڵه كانی ده ستی قه ده ر؟

 په پوو له -هۆڵه ندا

 

 

 

له یادی كچه شه هید دۆعا

ئاخ دۆعا گیان

، به خه مه وه بۆت ئه نوسم

هه رچییه كت بۆ بنوسم  ناگا به ئازاری جه سته ی

گه رمی عاشقت..

چی بنوسم؟؟ جۆن وه سفی كه م؟؟

ئازار دانی جه سته ی پاكت؟ یاخود ڕشتنی خوێنی بێ

گوناهت؟؟

ئه ی كیژه نازداره كه ی دونیای عه شق

هه موو ساتێ له دڵمای له چاوانمای

كاتێ ناوی ئه شق دێنن دۆعا ئه بێته

سه روه رو ڕێ نیشان ده رم

تۆ بوی بۆ ئه شق خوێنت فیدا كرد

زۆر قاره مان بوی په شیمان نه بوی له په یمانت

له یادم ناچی ئه وه ی ئه ی نوسم هه ر پێم نادا

سه بوری یه ك بۆ دڵی پڕ له ژانم

پێنوسم به ئاهی سارده وه ئه نوسێ و وه سفی

ئه كات كاره ساتی دڵ ته زێن و پڕ له گریانت

ئه و كاته ی كه به رده بارانیان كرد جه سته ی پاكت

به زۆر په ل كێشیان كردی بۆ ناو خاكو خۆڵی ئه وێنده ر

جه سته ی بێ گه ردی دۆعا

نوقمی پێ له قه و تێ هه ڵدان كرا

تف تێ كردن و جنێو كردن و

وشه ی ساردو جه رگ بڕ

به ناوچه وانتا درا به ڕۆحتا درا په ڵه به ردی زل

تاوان!!! له مه مله كه تی ئێمه تاوانه حه رامه ئاشق بی

گوایا تاوانت ئه وه بو ئاشق بوی به لاوێكی موسڵمان

به ڵێنتان وابو به پاكی بژین تا سه ر

لانه دان له ئه هدو په یمان

ئاخ له م ڕۆژه دا چه نێ دڵی تۆیان شكان

ئاخ له م ڕۆژه دا چه نێ تۆیان ترسان

ئاخ له شه لاقی جه هاله ت

ئاخ له و هه مو پێ له قانه چه نێ بێ ڕوحمانه

ته زانیان  شكانیان ده ست و په نجه ی ئه ڵقه ی ئه وینت

له جێ ی گوڵی نێرگز دیاری ده ستیان بو

بلۆك و خڕكه به رد بۆ تۆی گوڵی به هار

ئه وسا زانیت ئاخ گوڵه كه م ته واف دانه

بۆ به رده باران كردن و له خاچ دانی ڕۆحی په پوله ت

ئه ی پیاو...پیاوانی پڕ له جه هاله ت

به رد بارانی جه سته یه كی ئاشق و بێ گوناهـ  مه كه ن

به رد بۆ ڕه جمی شه یتان و سوڵتانه كه ی

خۆتان حه ڵاڵ بكه ن

بۆ ئه شق  ئه وینو وه فاو گوڵو په پوله بده ن

ئه شق سنوری نیه ئه شق هه قی به سه ر هیچ دینێ نیه

ئه شق به هره یه كی خودایی یه و

له ناخی هه موو كه سێكدا نیه

ئه وانه ی دۆعاتان به رده باران كرد

خوێنی گه ش و پڕ ئه وینیتان هه زار بار حه ڵا ڵ كرد

خاكی سور بو به خوێنت ڕواوه له جێ ی گوڵاڵه سوره

رۆحی په پوله یی تۆش هه ر ئه م چڵ و ئه و چڵ ئه كا

زۆر په رۆشانه چاوه ڕێ ی ژوان و دیداری

ئاشقه ته نها و جێ ماوه كه ت ئه كا

ئه ی دڕنده كان ئه ی بێ هه ست و ویژدانه كان

له هه ر جێ یه ك له م لاو ئه و لا

ئه و كاتانه ی بۆتان ڕه خسا

زۆرتان كیژی بێ گوناهـ بۆ له زه ت و حه زی خۆتان

ئه تك كردو وه لاتان نا دوایش به پۆزه وه

باسی شه هامه تی و پیاوه تی خۆتان به یان ئه كرد

كه چی ئه مڕۆ بۆ ڕۆح كێشانی دۆعا

هه موو به عشیقه و جه هالیه كان

باسی شه ره ف ئه كه ن

باس له ئابڕوو باس له پیاوه تی ئه كه ن

فه توای پان كردنه وه ی دڵێكی پاكی ئاشق ده ر ئه كه ن

ئاخ دۆعا گیان خۆزگه ئه و كاته ی

هێرشی بێ غیره ت و ناپیاوان

كرایه سه ر باڵاو جه سته ت

خۆزگه و هه زاران خۆزگه

ئه بومه فریشته یه ك و به زوترین كات و  له

كه مترین چركه جه سته ی تۆی گوڵم

هه ڵكێشایه و زۆر دور هه ر زۆر دور

له گه ڵ خۆما بم بردیتایه

بۆ دونیایه كی دور له جه هاله ت

بۆ مه مله كه تێ پڕ ئارامی و ئه شق و ئه وین و سه داقه ت

ئه وسا ئیتر هیچ به ردێ نه ئه كه وته سه ر جه سته ت

قژی ڕه شو په شۆكاوت لێی نه ئه تكا خوێنه سور و ئاڵه كه ت

له جێی هه مو دڵۆپه خوێنێ گوڵێكم ئه دایه ده ستت

ئه ی گوڵه كه م ئه وسا به پاسپۆرتی ئازادی

ئه م بردیته لای ئاشقه كه ت له وێ له كۆشكی

ئه وین دا پڕ ناز ئه بوی گه رم تر له و سۆزه ی

دایكت پێ ی دای بۆ مناڵیت

ئاشقه كه ت وا وێڵه و هه میشه به دواتا ئه گه ڕێ

منیش هیچم پێ ناكرێ جگه له وه ی تا مردنم

كاره سات و خوێن تكانی گه ردنو چاوه ڕه شه كانتم

ئه به د پێ فه رامۆش ناكرێ...............!!!!!!!!!!

په پووله -هۆڵندا

 

( له و ڕۆژه وه ی ته نیات کردم)

 

له و ڕۆژه وه ی ته نیات کردم..

دڵی ساوا و بێ په روامت لێ ته زاندم

 

هه رچی په ڕه ی گوڵی به هار هه بوو

 

په ڕ په ڕ شه نم کردو بژاردم!!

 

فرمێسکی چاوه کانم سه ر له نوێ باراندیان

 

به تاو زۆر به تاو ئه شک و ئه سرین

 

بۆ تۆ ده ریام بڕی!! بۆ تۆ بومه خاکی زه مین !!

 

بێ باکانه هه نگاوت نا.. هه ر زوو دوور که وتی

 

گه ر دڵ شکا بێ یاخود وردو خاش بوبێ!!

 

ئیتر به های نیه بۆ خۆشه ویستی یه کی جێ ماوو؟؟

 

کچی ئه شق بووم ! په پووله ی سه ر گوڵێ له ژوان بووم !

 

من بێ ئاگا بووم ! گوڵ نه بوو...نا...ژوان نه بوو !

 

خه ونێکی زۆر ئاڵۆزو بێ لێک دانه وه بوو !

 

ده نا جۆن وا زوو هه ڵتفڕاندم؟ له نێو خانه ی هیوا؟

 

چۆن له لانه ی گه رمی خۆشه ویتیت تۆراندم؟

 

خۆ تۆ به چاوه کانی منه وه هیوا بویت بۆ ژیان؟

 

عه جه ب بۆ ڕۆژگارێکی پڕڕڕڕ حه سره ت

 

وه ک کۆچه ری یه کان که بێ وه فان بۆ جێ نیشته  جێ ی خۆیان!

 

هه ر ساته و له خاکێکدا ده وارێ هه ڵئه ده ی

 

چه نێ سه خته به ڵێنه کانت دانه دانه له بیر ئه که ی؟

 

حاشا له دڵ و زه مه نێ ئه که ی؟

 

گه لێ دژواره! تۆ چۆن باڵه کانی په پووله شکاو  ئه که ی؟

 

له یادته سه ده یه ک بوو زۆر نازدار بووم له سه ر زارت؟

 

سه یره ئێستاش وون بویه کی بێ ناونیشانم ؟

 

نا ...پێنوس چی بکا ؟دڵی خاوه ن پێنوسه

 

شکاوو ماندوه هێنده ی هه موو دونیا

 

به ئه ندازه ی بێ وه فایت هاوار ئه کا...

 

ئه شقت خوێنێ بوو............

 

له گه ڵ ڕه گی دڵمدا ڕوا بوو....

 

به ڵێ له گه ڵ دڵی بێ په روا.....

 

لێوه کانم ووشکن وه کو کانی خۆشه ویستی

 

خه وتوو و جێ ماو..هه نگاوه کانم شه که ت و ماندوو

 

نازانم به ره و کام ڕێگا.............

 

هه ر ئه ڕۆم و پرسیار ئه که م ئه م دڵه ڕه نجاوه م

 

بۆ ... له به ر چی که وته به ر ڕه هێڵه ی

 

ڕق و خه م و ئاواره یی و جه فا ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

 

کاتێ من نیم ئیتر کێ یه ؟

 

بۆت بهۆنێته وه به هاترین گه ردانه ی وه فا ؟

 

گه ر من نه بام ؟ کێ بوو دڵ و پاکی ڕۆحی خۆی

 

بۆ تۆ ئه دایه ده ست گێژه ڵووکه ی مه رگ و سه ما ؟؟؟

 

په پووله - هۆلندا

 

ئه و له هزانه ی ناگه ڕێنه وه

ئه ی جوانترین سونبولی په پووله

ئه ی ناسکتر له گوڵی ناردین

کاتێ شیله ی ئه شقت له شه وی

ساڵی نوێ

ناڕژێته نێو دڵۆپه ی خوێنی گه رمم

له م شه وه دا گیانه...به ڵێ

له شه وی کۆتایی ساڵێ 

له چاوه ڕوانیم بۆ تۆ

دڵم داوای دڵت ئه کا

خۆ قه ت غافڵ نیه ..هه میشه هه ستت پێ ئه کا

جه سته ی نه رم و ته نهام

له گه ڵ باڵای خه یاڵی له گه ڵ تۆ بوونم

بۆ ئه م شه و گوڵێ

جوانترین که رنه ڤاڵی ئه شق

نمایش به چاوه کانت ئه کات

ئه م شه و گوڵێ

ئه م شه و نازێ

ئه م شه و دڵه

سه رما دڵمی ته زاندوه

هه نگاوه کانمی په ڕاندوه

ئه و چاوانه ی ناوت ناوه

دوو چاوی ئاسک

 ئه وه تانێ پڕ فرمێسکی تاڵ بووه

 ئاخ خ خ خ خ خ خ خ

ئه ی موعجیزه ی خامۆشی

ئه ی قه فه سی بێداری

بۆ دیلت کردووین؟؟

بۆ ئه مان گریه نی تۆ؟؟

بۆ دوو دڵی پاکی ئاشق

له یه ک دائه بڕێنی تۆ؟؟

ئاخر نازانی تۆ؟؟

له م شه وه دا چه نێ دڵم داوات ئه کات !

ئاهێک ئه به خشم.........

ئاهێک ئه به خشم به م شه وه

بێ گه رمییه م بێ بوونی تۆ

له ته نهایی زیاتر په یدای ناکه نه وه  

ده سته کانم...............

به ته زیوی ئه چنه وه  گیرفانی

قوڵی ته نهایم....... 

له گه ڵ پڕوشه ی به فر ر ر ر ر

کاتێ سپی ئه که ن

سپی 

سپی

لێم ئه فڕێنێ دووریت

ناسکترین به رگی بووکی نازه کانم

شکه سته بووم له گه ڕان به دوای بینینت

له هه ر کوچه و خیابانێ

من بێ هیوا بووم

هه ناسه ته نگ بێ نه فه س بووم

به فریش له گه ڵ دووری تۆ

ئا‌‌‌‌‌زیزه که م تێکه ڵ بوه تا دێ ئه بارێ و

هه ر ئه بارێ...

تا لێم وون بکات ناونیشانی په یدا بوونت

 گوڵێ....

له نێو ووڵاتی نازی ئه وینێ

دڵی خۆم دایه وه

بۆ ساڵی نوێ....

جوانترین داری ئه شقم به یادگاری یه کانت

ڕازانه وه بۆ تۆ

ئه م جاره یان نه ک وه ک جاران 

ته نها مۆمی په مه یی..نا گوڵێ

له هه موو ڕه نگه کانم چنییه وه

بێ گوومان به ڕه نگی په مه یی باڵای

نازی به رز تر بوو له  هه موو شه معه کانی

شه وێ

وه ک سوره یای په رستگای ئه شقه که م

ئه م شه و بۆ تۆی ئه گه شێنمه وه

حه سره تی دڵه ته نهاکه م

پێکی شه رابی مه ستانه ی لێوه کانت

له نێو شووشه ی کریستاڵی سه ر مێزی

چاوه ڕوانیم پێک دایه وه  گوڵه که م

گه ڕامه وه

تا بزانم  ئاخۆ شتێ نه ماوه من له یادم کردبێ؟؟

چوونکه نابێ ژووری ئه شقم

بێ خواستی تۆ ڕازاوه بێ

بۆ ساڵی نوێ

خۆم زوو زانیم ئه مجاره شیان

به بێ تۆ ته مه ن ئه چێته نێو

ساڵی نوێ

دوو چاوانی ئاسکی چاوه ڕوانیم

که ی ڕه وایه له نه بیننت

عاجز و گریاو بێ

کێ بێ له دوای تۆ لێ ی تێ بگاو

بزانێ چی تیا قه تیس ماوه؟؟

چۆن پێت بڵێم سه ری ساڵت لێ پیرۆز بێ!

که نه توانم له نزیکه وه

له سه ر دڵه ماندووه که ت

که مێ  پشوو بده م

به بینینت شاد بێ دڵی

ئاشقی زه مانێ له مه و به ر

ئه ی گوڵێ!!

په پووله - هۆلندا

(دوا ویستگه ی ته نهایی)

 

خۆشم ئه وێ ی بێ گومانم...

 

له به ر ئه وه ی  له به فری ڕوتدا توامه وه

 

خۆشم ئه وێ ی باش ئه زانم...

 

له به ر ئه وه ی له خوێنمدا نما ت کردوه

 

خۆشم ئه وێ ی زۆر ڕاشکاوانه...

 

له به ر ئه وه ی له زهنمدا له دایک بووی

 

ناوکی ئه شقتم به ده ستی خۆم بڕیوه

 

ئێواره یه کی دره نگ منت دا به ده ست

 

توره یی و مه شقی سه ختی بێ ده نگی یه وه

 

تا توانیم قیژاندم به گوێ ی که ڕ و کاسی ژیانه وه

 

هاوارم کرد بۆ؟ بۆ منت خسته ناو جه نجاڵی

 

لێزمه و ڕه هێڵه ی ده نکه ڕه قه کانی ته رزه وه؟

 

پێ په روا له جه قی مه ودای ته نهایی ئه خولامه وه

 

ئه وه تانێ له توڕه یی ئه و ئێواره یه ت

 

پڕچی ڕه شی شه وه کانم ئاڵۆسکاوه....

 

چاوانی سپێده ش بێ خه و بوه فرمێسکی

 

قه ڵه و قه ڵه وی تیا قه تیس ماوه...

 

جه سته ی ناسکی به ڵێن وه ک ناسکی ی لاسکی ته ڕه مێو

 

باڵای حه سره ت به رز به رز هه روه ک شۆڕه بی...

 

دڵی ته نهای ی منیش ته نراو به چاوه ڕوانی

 

سه ر ڕێژ له بێ که سی و بێ تۆیی...

 

ئه فڕم...له گه ڵ په پوله کانی باخچه ی نائومێدی

 

تا په یدای بکه م ویستگه ی بێ ناونیشانی ڕێت...

 

دڵم دایه ده ست ده ریا..وێنه ی تۆ و ئه شقمان

 

له هه موو جێ یه کی ئه م دونیایه کێشا...

 

ئه فڕم به ره و لای خه ره ندی مه رگ...تا ژیان بهێنمه وه

 

ئه ی نازانم...تاکه ی ئنجیڵی شه ڕ فریوت ئه دا؟

 

تۆم...تۆ...تۆم لێ ون ئه کا؟؟؟

په پووله - هۆلند

 

سوێند مه خۆ به شه وێکی نامۆ
 
کاتێ ڕۆشتی دڵی منیش گرفتار بوو

له دابڕان بۆ ڕوانینت چاوانم نابینا بوو

زۆر ئینتزاری هاتنی ده نگی نه سیم و

هه وایه کی لای تۆوه بووم

دڵ په رێشان بوو ئاخ... چه نێ زیز بوو

به ده ر له وه ی دڵت شکاندم

ئه شق و ئه وینیشت لێ تۆراندم

په یمان و به ڵێنت دا به ده ست بارانه وه

ڕۆحی ماندووی منیشت خسته به ر زایه ڵه و تۆفانه وه

رق و کینه ...ئاخ...ڕێگه یان لێ گرتووم.....

خه مێکی گه وره وه ک دێوه زمه ی مه رگ دڵی ترسانووم

هه وریش له نیگامدا بارانێکه ...ئازارو ئێش له ووشه و

ڕوخساری پیته کانما سه ما ئه کا......

له کزه سه رمای نه هاتنی نامه کانت

حه سیرێکی ووشکت بۆ ڕاخستووم..

به شه فاعه تی عه بد بوون دۆعام کرد

دۆعام کردو هه ر دۆعام کرد نزام کردو سه دان جار

نه زری به خشینم کرد..تا دڵی ئاواره

    دڵۆپ

      دڵۆپ

           لێ ی بچۆڕێ

        ئه شق و ئه شقـــــــــــــــــ

تۆ هێنده له گۆڕاندای نا............

به دی ناکه ی نامۆ بوونم ؟؟

له سۆراختا وا دیسانه وه سه فه ر ئه که م !!

چۆن به گومان نه بم که ئه مڕ دوێنێ ناناسێته وه ؟؟

نازانم من و تۆش ئاخ.... به ره و کوێ به هه ڵم بوین؟؟

تۆ ئازیزم...ده رگای باخچه ی ئه وینێکت لێ داخستووم

به پایزوو خه زانت سپاردووم!!!

خۆ ئه تزانی هه ر خۆت بووی که عبه ی

خه ون و ئاره زووی من !!!

ووشه ی ئه شقی تۆ بوو بۆ گرتنی ده ست نوێژی من !!

به ره و قیبله ی تۆ بوو ته نها تۆ.......

دابه ستنی ڕکات و نه مازی من !!

با چی تر حه وشه ی ئه وین نه ڕه نجێنین له خۆمان

با چی تر دڵه که ی ئه شق نه شکێنین له خۆمان !!

تۆ ئومێدێکی گه وره ی له دڵی من

تۆ چۆن نامۆی به دڵی من ؟؟؟

خۆ من بووکه شووشه نه بووم ؟؟؟

به ڕقه وه جه سته م لێک بکه یته وه ؟؟؟

قژی ڕه شی خاوی ته مه نێ له چاوه ڕوانیم

ببڕی و بیده ی به ده م هه ڵوه رینی گه ڵاوه ؟؟؟

کاتێ سوتانت جه سته که ی من ؟؟؟

ئیتر بۆ خۆڵه مێشی جه سته ی ئاشقی منت دا به ده م باوه ؟؟؟

ترسام...ئاخ...زۆر ترسام.....!!!

که سحری کوێر بوون هاتبێ و بیه وێ گلێنه کانم لێ بفڕێنێ؟؟؟

ده نا کوانێ ب‌ێ ڕوانین له سۆمای من

خه وی وا قوڵ له چاوانی تۆ که وتوه هیچ زه مانێ ؟؟؟

ئه ی نازانم بۆ حه قیقه ت ڕازی نابێ

بێته سوچێکی دڵته وه پێت بڵێ که من ...

چه نێ به ته واوی وجودمه وه تۆم خۆش ئه وێ ؟؟؟

ئاخۆ کێ بێ له داڕووخان بم پارێزێ؟؟؟

کێ بێ له ناڵه م ‌تێ بگاو ئارامیم پێ ببه خشێ؟؟؟

که من دڵم په شمینێ بێ هه رده م به سه ر باڵای تۆوه !

که من هه ست پاکتر بم له و شنه یه ی دێ لای خوداوه!

که من ڕۆحم هه میشه په پووله یه ک بێ به ده وری باڵاته وه !

که من ته مه نێکم به خشی به تۆ!

کاتێ له ئاسماندا ئه فڕیم به ره و لای تۆ ...چاوه ڕێم بوی

بگه م به تۆ!!!!.........ئیتر بۆچی؟؟؟ بۆ ئه یشکێنی دڵی ئاشقی من ؟؟؟تۆ

ئاخــــــــــــــــــــــ ... له گه ڵ منا ؟ نا ..................

سازی مه ده بۆ گه ردنێکی به رزو پڕ وه فای من

په تی سێداره!!!!!!!!!!!!!!

با ئه ستێره له ئاسمانی یه کدی چی تر  په رشو بڵاو نه که ینه وه

به ئه مه ک بین هێنده سپی بین ....به فر له سپێتیمان خۆی بتوێته وه !!

ئه و دوو کۆتره ی هاوڕێم بوون هه ڵتروشکا بوون

له سه ر لقی داری بێ هیوایی .......

خۆ ئه زانم هه روه کو من دڵشکاو بوون ؟؟؟

با فێری خۆشه ویستی بین ئه ی براده ر ؟؟؟؟؟؟؟

بوار نه ده ین خوانه خواسته دڵی دوو ئاشق له یه ک بکه ین ؟؟؟؟

ساتی ئه ڤینمان لێ مه ده به بادا............. ئه ی براده ر .....

دڵی دوو ئه ویندار لێک زیز مه که مه ڕه نجێنه ئه ی براده ر !!!!!!

ئه وه تانێ یادگاری توڕه یه و ماڵی نازم ماڵی ئه شقم جێ ده هێڵێ ؟؟؟

منیش ته نها ته نها بۆ مه نفای دابڕان ئه نێرێ .... بۆ بێ تۆیی به بێ تۆ..

خۆتان فێری زمانی په پووله و رۆح پاکی په پووله که ن....

مۆمێکی سور بۆ ئه شقی ئه و پێ بکه ن ....

ئیتر ڕه های مه که ن............نه با به کوشتنی خۆی

سه رابستانێ پڕ پڕ له پایز کا شه معیش ته نیا بکا

من ناتوانم ڕاستی وون که م .........له گه ڵ ...

شه رما حه شاری به م ......  خۆ من هاتم دوا به ڵێنت لێ وه رگرم

من نه هاتم بێ وه فایی پێناسه بکه م به زوبانم

ئیتر بۆ گزنگی خۆرم لێ ئاوا ئه که ی ؟؟؟؟ بۆ چی دڵه و

چاوه کانی له یاد ئه که ی ؟؟ب.ۆ.چ.ی .دڵه ته نها ئه که ی؟؟؟

پایز ئه که یته به رگم و به ناموییم شاد ئه که ی؟؟؟

     په پووله  ـ هۆڵندا

 

 

گوڵێکی په مه یی له چاوه ڕوانی تۆدا

ئه ی دڵه پڕ نیازه که م

سه ده یه ک بو تۆ خواستم بویت

خه ونم بویت به هارم بویت

بارانی چاو و عیشقی گیانم بویت

ئێستاش ته نیام ... له ته نیایت

وێڵم له نێو توننه کی چاوه ڕوانی

وا ئه گه ڕێم به قوڵایی چاوه کانت

خواستم وایه هجره تێک بم

بۆ سایه و سێبه ری ناوت

بۆ نازانی من به ئه ندازه ی

گشت ته مه نم...بۆ تۆ گریام ؟؟

داوام وابو نه یشکێنی دڵی ساوام

بێ نازی نه که ی باڵای وه فام

مه نزڵگای تۆ ئازیزه که م...

فاسیله ی نیه و.... منیش

گه ڕیده یه کی سه ر هه ڵگرتوم

ماندوم...ماندوی سنورێکی دوور..

له دووری تۆ چی شک ئه به م ؟؟

به ده ر له کوهێکی پڕ ته نهایی

لێوان لێو له سه برو غرور !!!

نێوان من و تۆ گوڵێ...

هه ر سنوره و هه ر زنجیره

ئه سیرو به نده هه نگاوی شل

لێره و له وێ....

خۆم له وڵاتی گوڵاندام و...

هه ست به غه ریبی خۆم ئه که م !!

ئه و باوه شه گوڵه نازدارانه بێ ناز ئه که م!!

ساتێ نه ما نه چمه حزووریان...

تێر تێر سه یریان نه که م.....

بۆنیان نه که م......

جوانترین و تاقانه ترینیان

لێ ده ست نیشان نه که م...

ئاخر نازانم.. چۆن بێ ...که ی بێ

له ده مه و مه غریبێکی په مه یی دا

زۆر به تاسه وه  به گوڕ به کوڵ

چڵێ له و گوڵانه بکه مه

هێمای سه بوری و ئاسوده یی دڵ

به نازه وه ئه و چڵه گوڵه

له به رۆکی ئه شقت بده م..

به چڵێکی دیکه ش په رچه می ڕه شی

چاوه ڕوانی خۆمی پێ له گوڵ بده م

له هه ر مه نزڵگایه کی پیرۆز..

من مۆمێکم ڕۆشن کرد..

تا زوو تر ده رگایه ک بۆ بینینت واڵا بکه م

ئاخر گوڵێ.... من بڵێم چی...

دڵم هه ر بانگت ئه کا.. له هاواری خۆی ناکه وێ

زۆر ئه ترسم دوری بوارم نه دا

جارێکی تر په نجه کانم بخه مه وه

سه ر لێوی گێلاسێ !!!

ئاخر گوڵێ.. من چی بکه م که ناتوانم

ده ستی سۆزم به سه ر لوتکه ی خۆزگه و

نمه بارانه کانی جێ ژوان دا بێنم ؟؟

له هه ر لایه ک بانگم ئه که ن..

هه ستم وایه تۆ بانگ ئه که ن..

چون له پیتی ناوه که مدای..

له پێک هاته ی ڕۆحه سپی یه که مدای..

هۆ گوڵێ.. بۆ شاد بونه وه به تۆ

ئاواره ترین دڵم من..

چاوه ڕوانی ئه چنمه وه له نێو زه میله ی

گوڵه ئه ستێره کانی بن ده ستمیان ئه نێم من

بۆ ئه و نیگایانه ی تۆ که به ده ریای خه زه ر ئه چن

هه روا سه رگه رم و عه وداڵی

کۆکردنه وه ی په ڕه گوڵه

بێ نازو ڕه نجاوه کانم من..

ئاخۆ که ی بێ کۆتری ئه شقت

له سه ر له پی ده سته کانم

ده نکه گه نمی وه فا ورد ورد بتروکێنێ ؟؟

په یامی تۆی نوری چاوه کانم بۆ بهێنێ ؟؟

ئه و کاتانه ی له تۆ دوورم...

ساوایه کی بێ زمانم..

هیچ نابیستم .. هیچ نابینم..

کاتێ ونی لێم وه کو باڵای نه ی ئه تبینم

که ئه یچڕێ ئاوازو فلوتی پڕ له ‌غه مم

به درێژایی کاهـ کێشان له ئاسمانی فراوان

تۆم خۆش ئه وێت ئه ی کوڕی جوان

وه ره ئازیز..با شه وه زه نگی ئێستامان

به هاتنت بیکێشێ وێنه ی سپێده یه کی جوان

ئه وسا به شنه بای ده مه و به یان

پاک بینه وه له چاوه ڕوانی پڕ حه سره تمان

دوریت .. ئه فسوس بێ مه ودایه

وه ره و له کوهی ته نیامی دا ده رم بێنه

چه نێ دادكێش بوم من له بیابانی بێ تۆی دا

وه ره تا بت بینم و ئاشکرای بکه ...

 حه زی دێرین.... وا چاوه ڕێم

هه ر چاوه ڕێم..هه تا کام خه م دێت و

ڕێ له به فری گه نجێتیم ئه گرێ و

سێبه ری خامۆشی کام ئێواره م لێ ئه به ستێ !!

خۆ من وا خه ریکه له م سنوره دوراو دوره

ئه بمه خه مێ.. ئه بمه به سه ر هاتێ ..

ئه بمه بێ ناز ترین شه معی شه وێ ..

ئیتر وه ره و سنور بشکێنه گوڵێ

نه با له نێو ئه م گوڵانه دا

هه ڵوه رێم و ئیتر تۆم پێ نه بڕێ !!

خۆ تۆ خه ون نه بووی ؟؟

تا بۆ لێک دانه وه ت په ڕتوکی

خه ونامه یه کت به دوادا بگه ڕێم ؟؟

ئه فسانه نه بوی تا له ده می داپیره مه وه

له شه وانی گوێ ئاگردانێ .. زۆر په رۆشانه

گوێ هه ڵبخه م بۆ ناوه ڕۆکی چیرۆکێ !!

وه ره تا هه ڵ بێت مانگی زیوین

له ئاسمانی خه واڵوی پڕ ئه وین

په پووله  هوڵندا

کۆچ 

بۆ ئه م سه فه ره ت کرد بۆ به جێت هێشتم ئه م جاره

هه موو ساتێ چاو ئه گێڕم که سێ شک نابه م له شاره

ئه زیزه که م...تۆ نازانی چه نێ دڵم به ئازاره؛؛

هه رچی گوڵی باخم هه یه هه موی سیس و ژاکاوه

کۆتری ئه شق مات و مه لول و داماوه

هه نگاوه کانم ته نیا ته نیا ئه نێم 

وێڵ بوم به دوای پیاسه کانی خۆر ئاوابونمان

له ئاسمانیش خۆ هه ر وێڵم له سه ر باڵی مه له کان

هه ر ئه ڕۆم و پێت ناگه م چه نێ بێ مه ودایه

هه ر فرمێسکه و وشک ناکه ن له م سنوره ئاواڵایه

ئیتر مه ڕۆ ...بگه ڕێوه من ئه زانم بێ یه کتر هه ڵناکه ین

بۆ یه ک نه بێ کوا هه ناسه مان به که سێکی تر ئه ده ین

تۆ بۆ چیته جوانی شارێک؟؟

که منی تیا به دی ناکه ی؟؟

پیاسه ی ئێوارانی دوور له منت بۆ ئه وێ؟؟

که هه نگاوی پڕ ئومێدی منی تیا شکا بێ؟؟

ئه ی فرمێسکه گه رمه کانم وا ئه گه ڕێم به م شاره دا

که سێ په یدا ناکه م وه ک من ته نیاو خامۆش کرابێ!!

زۆر زۆر گه ڕام ...زۆر ماندوو بوم...

ئای چه نێ سه خته ئه م گێژاوه...

وێڵم به دوای تۆ .. ئه وه نه ی ژینم ماوه

به ته نها تۆی قه شه نگ ترین تابلۆی ژیانم

دڵنیابه ته نها تۆی به رز ترین هیواو خواسته کانم

ته نها تۆی شه فاف ترین هه ستی بێگه ردی من

تۆی  هه ڵاتنی خۆری ده م که لی ئاسۆی من

سه فه رت کرد دڵی ناسکم بڕه نجێنی؟؟

سه فه رت کرد هه ستی پاکم بوروژێنی؟؟

سه فه رت کرد فرمێسک له چاوانم ببارێنی؟؟

سه فه رت کرد تا خه مێکی نه بڕاوه م

به دیاری بۆ جێ بهێڵی؟؟

یان هه موو دونیام لێ تاریک  بکه ی؟؟

بۆ هه میشه له گه ڵ ته نیایدا ده ست زنجیرو

ئیتر له گه ڵ بێ وه فایتدا دیلم بکه ی؟؟

ئه ی گوڵی بۆنخۆشی ناردین...

تۆ خۆت سه فه رت کرد

بۆ مه ینه تت بۆ من ڕاخست!!!

ئه ی نازانی دڵ که شکا....

له گه ڵ خه ما له قیمه درا؟؟؟

ئیتر مه پرسه دڵه..بۆ وه ڵامم ناده یته وه؟؟؟

ئه م وشانه خۆیان دێن به هاناته وه...

په پووله - هۆڵندا

ئه شقی گوڵی ناز

ماوه یه که په رێشانی زه مه نێکم

گه ر ڕۆشتی ڕێ له تاوسی ئه شق مه گره

کاتێ ئه ڕۆی هه موو دونیام به ماته م ئه گیرێ

گه ر بێ به زه ییانه هه نگاوت نا،،،

هه رچی ڕێگام هه یه پڕ ته م ئه بێ،،،

نه ت بیستوه له سێ گۆشه ی غه ریبان دا؟؟؟

هه میشه ته نیایی سه رپشکه وتاقانه یه؟؟؟

دڵی منیش وه ک ئه و سێ کوچکه یه ی غه ریبانه

دایم ته نهاو چاوه ڕوانه؟؟؟

شه وێک که ڕۆیشتی ئیتر چۆڵت کرد که ناری من

چۆن دڵت هات پڕ غه می که ی له نگه ر بگرێ له دڵی من؟؟؟

گه ر دێوانه م ‌دێوانه ی تۆ بووم؟؟

کێ وه کو من ئاره زووت بو؟؟

ئاره زوه کانت ویستی من بوو

ون بوی ئه م شه و له من،،،بۆیه ‌غه مم له کۆڵ ناوه

چه ند ماندووم بکا نایکه مه وه  له جه سته ی شه که ت و ماندوم

دڵم بێ قه راره له دووری تۆ؟؟؟

چاوم هه ر ئینتزاره بۆ دیده نی تۆ

کاتێ تۆ دێیت ژیان سه راپا په مه یی ئه بێت؟؟

ناسکتر و ئاڵ تر له ملوانکه یاقوتی یه که ی گه ردنی من

به هار هات و فه سڵی گوڵ و ڕیحانه یه

کاتی ژوان و سۆزی به جۆشی ئاشقانه یه

به ڵام داخه که م،،،من دوورم له م ساتانه

ئه ی نازانی به هاری من دوور له بونت

وه رزێکی سه راپا پڕ خه زان و پاییزیانه یه ؟؟؟

به سه دوری چی دی به سه ته نهایی

پێش سوپاکانی ئه شق بکه وه ئه ی یار،،،

دوو قاچ بکه باڵه ته یرێک و به ناو ئاسمانی

به ریندا له شه قه ی باڵ بده وبفڕه بۆ لام

هیواکان له ده ست مه ده ئه ی یار

قومێ له ماچی لێوه کانتم بۆ بهێنه

چڵێ له گوڵه هه ناره کانی به ر حه وشه که ت

بده له زوڵفی ڕه ش و چاوه ڕوانیم

فه رشێکی ئاوریشمم له ئومێدی مانه وه ی

چاوه پڕ له ئه شقه که تدا بۆ ڕابخه

وه ره ،،،وه ره له گه ڵ خۆت بم به بۆ سه ر سه کۆی دڵنیایی

نه با گومان ئه و دڵه پڕ ئه شقه مان وێران بکا؟؟؟

جێم مه هێله ،،جێم مه هێڵه ،،ئه ی یار

که ی دڵی من وا فێر بوه ؟؟؟

له وه فا قوڵتر کوانێ بێ به ڵێن بوه ؟؟؟

هه موو به یانی یه ک گوڵێکی په مه ییم له تۆ وه رگرتوه ؟؟؟

ئه م گوڵانه کونجی حه وانه وه ی ڕۆحی منن

دڵنیابه هه ر تۆم خۆشویستوه ؟؟؟

په پووله-هۆڵندا  

گوڵی بێ به هار

سه فه رێكی پڕ غوربه ت بۆ شه قامێكی تاریكو دور

هه ڵمان كێشا هه زاران بار ئاهی سارد و بێ سنور

باڵ شكاوی كردین بێ وه فایی و زه هری دابڕان

چه ن بێ باك بوی كه ته نها بوم چاو پڕ له گریان

كه دڵ شكاو و ماندوو پڕ له حه سره ت بۆ ژیان

شه وان به بێ ده نگیت ماڵم پڕ له ‌خه م ئه كه ی

هه ر نه سازای زۆر هه ڵه بوی

ئه م دڵه ناسكه ت گه لێ جار تۆران

ئه له رزێ ئاسمان له ئاهی ساردم

له و بێ ده نگیه ت زۆر ئه ترسێ ڕۆحم

سه دا بكه تا منیش سه دای دابارینی باران بكه م

ئه و خاكه وشكه ی نێوانمان ته ڕ ته ڕ بكه م

كێ هه میشه بۆ تۆیه ؟؟ كێ مه رهه می زامی تۆیه ؟؟

كێ هه میشه وێڵی سه ردانێكی لای تۆیه ؟؟

ئه و كاتانه ی ته نگه دڵ ڕوو له كه ناری خه م ئه كا

چاوه كانم نا ئومێدانه سه یری خۆری زه رده په ڕ ئه كا

له م سه حرایه داخه كه م گه ردن زنجیرم

ئاخ،،، ده نگم پێت ناگا

كاتێ دڵم وا له نێو له پی ده ستا

خۆشه ویستی له شه قه ی باڵ ئه دا

سۆمای دیده م وا له نێو په نجه ره كه تا

ئه ی زێڕی نێو ڕۆحم له ڕابردووت تا ئێستا

چاوه ڕێته بۆ چه ن چركه یه ك نیگات بكا

هه روه ك عابرێكم دڵم پڕ پڕه له گریان،،،

شوشه ی ناسكی دڵ وا چاوه ڕێی خاش خاش بون ئه كا،،

نازانم به سه ر كام سینه ئارام بمه وه

تا داڵده بێ بۆ هه مو ته مه نم

بۆ هه ر لایه ك بڕۆم ئه و ڕێگایه ئه دۆزمه وه

كه زۆر په رۆشانه ئه م باته وه سه ر ڕێگاكه ت

ببینه گریانه كانم ببینه

ئاخرین سه داو دڵه پایزیه كه ی ئه م شه وی من ببینه

تاریكی و خامۆشی چرای دڵم ببینه

گوڵه ژاكاوو بێ شكۆفه كانم ببینه

ده سته كانم ساردو ته زیون بۆ نه بو ده ستێ

تا بڕۆم به ره و كه نارێك خاڵی خاڵی

له بوونی گشت ڕۆح و كه سێ

به تۆوه جوانه دونیا له لا ی من

سپێده كانیشم به گوڵه كانی باخه كه ی تۆوه بۆنخۆش ترن

پێش ڕۆشتنم مه وجه ی وشه كانم ئه نێرمه لات دڵه

گه ر ویستت ساتێ مه له وان به له وێ

ئه وسا خۆت بڕیار بده كه چیت ئه وێ

حه قم به رێ گه ر گله یم لێت بێ

كوان وشه ی شیرین و نووقڵێ

ئاخر چی بكه م هۆ لێدانی دڵه پڕ له تاسه كه م

خۆشه ویستیت هێنده گه وره یه

وا هه ست ئه كه م من ته مه نیش هه ر بۆ تۆیه

په پوو له - هۆڵندا

(نیگا)

چه ند ڕۆژێكی كه مم ماوه بگه مه وه به تۆ،،،به مه نزڵگای ئه شق و خاكی ئارامی بونی تۆ،،،چه ند ساتێكی كورتی ماوه دوو دڵ پێكه وه لێ بده ن ئیتر هه رچی خه مو ژان هه یه وه لای بخه ن،،،،خۆشه ویستم وا دێمه وه شه قامه كانی یاده وه ری دێمه وه سه ردانی چیای سپی هه روه ك تارای بوكێنی تا بیشه كێنێ شنه ی فێنكی غه ریبی به ڵام ئاخ ،،،چی بكه م خۆ ناتوانم تا هه تایه لێ ی بژیم و بمێنمه وه،،،،،ئه بێ هه روه ك ساندرێلا زۆر په له بكه م چه ند كاتژمێرێ كاتم هه یه و به ڕێ ی بكه م گه ر دوا بكه وم ناكرێ و نابێ گشت هه سته كان ئه بنه ته م و تۆش له وه زیاتر نام دۆزیته وه ،،،،عه یامێكه چاوه ڕێم به ڵام كاتی دیداری تۆ له ڕوئیا ئه چێ ئه بێ هه ر زوو خۆم ئاماده ی گه ڕانه وه بكه م ،،،،تۆ بڵێ ی فریای گێڕانه وه و باس كردنی ئه و هه موو ئه شق و په یامه بكه وم،،،یاخود ماچێكی گه رم له نێو لانكه ی ئارامیم بنێ و به حه یرانه پڕ سۆزه كه ت دڵی پڕ نازو گریاوم ژیر كاته وه و بیلاوێنێ،،،،ناتوانم له بیرت بكه م هه ناسه كه م تۆ هه ی له هه موو شوێنێ له نێو سۆمای چاوه كانمای هه موو ساتێ ،،،،ڕۆژه كانم له گه ڵ تۆ به سه ر ئه به م گه رچی زۆر دورم لێت ،،،شه وانیش تارمایی یه كی دێیته نێو دڵی گه رمی جێگاكه مه وه ،،،،به ڵام كاتێ ئه مه وێ داتپۆشم ئه ڵێم نه با سه رمات بێ دووباره ئه م ده یته وه ده ست ته نهایی و ساردو سڕی ژوره كه م ،،له خه ونه كانیشما هه ر به دوات وێڵم،،،پڕ حه سره ته هه نگاوه كانم هه ر دێ و هه ر دێ ،،،،تا بتدۆزمه وه و     بتكه مه وه هاوڕێ ی خه ونه كانم بۆ چه ند ساتێ ده سته كانت بگرم و سه مایه كی پڕ سۆز هه رچی چاوه خه وتوه كانه به خه به ر بێنین،،،،،ئاخر ئازیزه كه م ئه ی نازانی من و خه یاڵ بێ له یادگاری یه كانی تۆ شه وان چی شك به رین،،،،هێنده مه ستم،،،،هێنده مه ستم به ترپه كانی دڵما ئه زانم هێنده ی نه ماوه بت گه مێ،،،دڵنیابه دێمه وه لات هه مان شه قام ئه كه مه وه دوا ئاوات ئه ی كه م به ناسكترین تابلۆی دڵم ،،،شه معه كان پێ ئه كه م پرشنگداری ئه كه م ڕوخساره خه مباره كه م ،،،،،،،   گوڵه كانی باخچه ش نیگا ئه كه م تاوێ ئاسوده له نێو په ڕه كانی گوڵان میوان ئه بم تا تێر بم له مژینی هه ڵاڵه كان و ئه وسا بێمه ژورێ و بۆت بهێنم كوره ی پڕ له هه نگوینی عه شقم،،،،،دڵنیابه نه گۆڕاوم ئێستاش هه ر حه زم له ڕه نگی مۆره دڵه كه شم وه ك ساوایه ك بێ گه ردو پڕ له نوره ،،،ته نها ئه وه ی لێی به گومانم دڵنیا نیم هه ناسه كه م له ئه شق و ئه وینی جارانی گه رمی تۆ؟؟؟

   په پووله -هۆڵندا

 باخێك له وه هم

پاڵه وانی چیرۆكه كانی ته مه نم...كه هه رگیز نای بینم و كێ بێ بیكاته وه

   كه شكۆڵی خه مه كانم؟؟به تاڵانت برد جوانترین ئه ڵقه ی لو‌‌‌‌‌‌‌ئلوئه ی په نجه ی ناسكی خه ونه كانت،،له كاتێكدا تێپه ڕ ئه بن لێمان جورئه تێ نیه بۆ هاواره كانمان،،،    له دره وشانه وه یان به ئاگا هاتین له سه ر سنگی فراوانی ئاسمان ،،،لێی نیشتوه تازه ئه فسوس ورده ژه نگی گومان ودابڕان،،،به بات دا ‌قه شه نگترین ماچی ئاڵی لێوی سپێده كان ،،،كه ئیتر خودده یان له سه ر نا هه موو یادگاریه كان  هه ڵكشان به ره و گردی دوركه وتنه وه و سێبه ره ڕه نگاوڕه نگه كانی پێك گه شتنی دڵه زامداره كان ،، ئه و كاتانه بوو ئه ی ئه زه ڵ...خۆر ئاوا بوو ڕێیان ئه بڕی هه ناسه كانم ،،،،،،،،،، هه روه ك عه تری گوڵه كانی له بانی ئه فسوناوی!! زۆر حه زم بوو بگه ڕێمه وه   سه رده می مناڵی تا له وێ پێت بگه مه وه ئاخ ،،،ئه وسا چه ن جوان ئه م دین كاتێ به ره و ڕوم ئه هات په ری یه كی سپی.....سه راپا سپی تر له و بوكه ی دایكم بۆ مناڵیم پێی به خشیم و وتی ئه مه یه وه ك تۆ ڕۆح پاك و پڕ له نازی ژیان ،،،،،،   سپی تر له بوكی خه یاڵی مناڵی كاتێ هه ڵگیراوه له سه ر شانه سپی یه بلوری یه كانی چه پكه گوڵ،،،یاری ئه كات به بێ ده نگی مه مكه شه رمنه كانی به كات و زه مه ن ،،،هه روه ك په ڕێكی نه رم و بێده نگ !!   ئا‌هـ،،،دووباره زۆر حه زم بو زۆر خۆزگه م بو له و ساتانه ی دڵت لێ ئه دات نیشته جێ بم له دڵه كه تا بۆ چه ن ساتێكی زۆر كه م له و ساته وه خته ی دڵه كه ت ترپه ترپ ئه كاو لێ ئه دات ،،،،،  ئه وسا تێ ئه گه شتم ئه م دڵه ی تۆ ئه ی په ری پارچه یه كه له سه میمیه ت ،،،،   خوێنی ئاڵ و سوری ناویشی هێمایه كه بۆ به رائه ت !!!!! له گه ڵ بریسكانه وه ی قژی ڕه شت هه روه كو جادو گه رێ كاتێ ده روێشی ئه هێنایه سه ر چۆكی سه ره ڕێگه ت ،،،خۆشم زۆر جوان نیگا ئه كرد ..دڵێكی سوری خوێناوی به ندی زنجیری   زوڵفی ڕه شت هه روه ك چۆن گوڵێكی خونچه سوور وون ئه بێت له نێو لمی داخی ڕه ش !! ئه ی نازانم بۆ هه موو ڕۆژێ خۆر ئاوا ئه بێت له چاوی داره كانه وه ئیتر ئه ڕواو ون ئه بێت؟؟ ئه مه وێت فرمێسكه كانم بڕواو ته واو بێت كه هه ست      ئه كه م و زانیم ته نها خه ونێكی مناڵیم بوی ،،،هه ر سه رده مێ دێ و ئه مه وێت بیگێڕمه وه چیرۆكه كه م ئه فسوس هه رزوو خۆر له ئاسۆی ڕووناكه وه لێم هه ڵدێت و ئاوا ئه بێت ڕای ئه خات بۆم شه وێكی تار هه روه ك ئه و سه رده مه ی تۆ بۆ منت دروست كرد بێ ڕوناكی به ر شه واره ی فیراق و ته نهایت دام 

 په پووله - هۆڵه ندا

 

تاكه خۆزگه م

له زیره ی ئه شقت بێ ده نگ بووم ،،له بینینی ئه و شه پۆلانه ت خنكاوتر بووم.. خه می دونیا بوه گۆشه یه كی هه میشه یی من و تیای هۆگر بووم..سه بوری بوی بۆ دڵم ئێستاش دورم له تۆو چه ند هه ڵكێشم خه می ساردوو پڕ له دووریت هێشتا پێم كه مه ! ماڵی بێ تۆیم هه موی سووتویه كی به با چووی پڕ خه مگینی و پڕ له خه مه ! بێ تۆ ڕێگام  ڕێگایه كی     تاریك و ئه سته مه! خۆشه ویستیت ده ریایه كی بێ سنوری بێ به نده ره،،،مه له وانێكی غه ریب و هه ناسه سواری شه پۆله كانی یادگارییه كانتم مه م خنكێنه به بێوه فاییت ئازیزم،،،تۆ كه عبه كه ی ئه شقی من بوی سه ری كڕنووشم سه دان بار بۆ مه نزڵگای خۆشه ویستیت بردووه! تكام لێت كرد هه زار تكا ......   وتم ئه گه ر خۆشت ناوێم ؟ یاخوود خاوه نی ته نها هێلانه یه ك له ئه وین نیت باسی ئه شقو ئه وینم بۆ مه كه؟؟؟ نه یه ت به لێوه كانتا پێم بڵێی گیانه سڵاو!! گه ر ئه زانی ڕۆژێكت داناوه بۆ ماڵئاوایی و فیراق؟؟؟بێ هیوا نه بوم ته نها دڵم پڕ له خه مه،،،دانیشتوم و ئه ی هۆنمه وه خرخاڵی سه بر تا له گه ردنی تۆی كه م پێی بزانی چه نێ جار هه ڵت واسی خۆزگه كانی دڵی منی هه ژار؟؟ له به ره به یانێكی پڕ له باڵه فڕه ی حه زه كانما ...ته نهات كردم له و قاقای پێكه نینانه به ئاگات هێنام و بۆ دوا جار لێت تۆرانم هه رچی  خه نده و ئاره زووه ڕه نگاڵه كانی دڵی نازدار...چاوه كانت ناو نا بوو ماڵی دڵت ماڵی بوونت؟؟ هه میشه پڕ پڕ بوون له خۆزگه یه ك بۆ پێناسه كردنی ئه شقت؟؟برژانگه كانت په رژینێ بوون تا هیچ دڵێ نه ی پێكێ نیگا مه سته كانی چاوت ؟؟به كوێرت ناو بردبوو گه ر له دوای من ته ماشای كه ی چاوێكی تر؟؟ ئا هـ،،، له و به ره به یانی یه ؟؟چه نێ تاڵی كرد شیله ی ماچه كانی ده یان ،،ژوانی مه ستیت؟؟چه نێ باڵ شكاوت كردم به دابڕانت چه نێ بێ ئومێدت كردم؟؟ده ریاو ساحل وبیابانه كه ت هه روا زوو چۆڵ كرد؟؟كه تۆ بوی له وێ ته ریقه تی ئه شقت تا گیان فیدا بوون له ده ستی خۆر وه ر گرت؟؟؟ وا تێ نه گه ی ئه وه ی بوو هه روا زوو كوژایه وه له ئاسمانی یاده وه ریم؟؟ دووریت ئه وه نده ی تر یاده كانمی گڕ دایه وه؟؟له به ر دووریت كه س نابینم به بێ ئاگا ئه ینێم هه نگاوه كانم بۆ هه ر لایه ك ئه ڕۆم تۆم دێته به ر چاو تۆ بویته ڕه نگی چاوم بۆیه هه موو سات له گلێنه كانما ئه تبینم!ئه ی سۆمای چاوم،،،،،،،،، مه ڕۆ مه نێ هه نگاوی جوودایی،،،جێم مه هێڵه بیخوێنه ره وه ڕازی پڕ له ئازاری سه ر ‌ده سته كانم ،،،گومان مه كه له بوونم !!ئه وه منم كه كوچه یه كم نه هێشت پڕی نه كه م له ناوه كه ت ،،،له نازوو وشه ی شیرینی لێوه ئاڵه كه ت؟ پڕ نازی كه دڵی ئاواره ی من سه یر بكه بزانه چۆن بارانی ئه شك و گریان شتویه ته وه زوڵفی ڕه ش و خاوو په رێشان ؟؟؟هاتونه ته خوار به سه ر گه ردنی به رزی نازدار؟؟؟ ئیتر سه دای شه وم تازه پڕن له هاوار سپێده كانیش خه مبارانه پێم ئه ڵێن تازه ڕۆی   نه ما ،،،،چوو ئیتر...منیش له گه ڵ خۆما ئه دوێم ئه ڵێم ئاخۆ كه ی بێ شاد بمه وه به دیداری سۆمای چاوم؟؟؟كه ی بێ له باوه شی ئارامی تۆ دوو باره نازه كانم وه ك چه پكه گوڵی به هار بچنمه وه ؟؟؟؟؟كه ی بێ بۆ چه ند ساتێ خۆزگه كانت بخۆمه وه

په پوو له ـ هۆڵه ندا

خه ونێكی ئه رخه وا نی

ئه ی چرا ،،،،،هاورێ ی ژووره تاریكه كه م ...ئه و كاتانه ی نوری تۆ وه ك بانگه وازێ بۆ ئازادی بانگم ئه كاو ڕام ئه پێچێ!!!سپێده ته ماوی و خاكه قه دیمیه كه ی   ئه شقم بۆ ڕۆشن ئه كات...منیش به سه مایه كی نه رم وخه یاڵانه ده ستی كه نیزه كانی سه ر كه ناری گوڵه كانی یاسه مین ئه گرم ،،،تا پێكه وه له وێ هه رچی ویژدانی مردوو... سڕ بوو...كه دوورن له هه ناسه و زینده گی به ئاگایان بێنینه  وه ،،،بۆ چه ند ساتێ زیندویان بكه ینه وه دڵه ڕه شه كانی پڕ خیانه ت ،،،،،،،،،،،،    اهـ...له داخی شه لاقی جه هاله ت !!!تیر بارانی كردین  وێرانی كرد هه رچی دڵی ناسكو پڕ ئه شقی كه نیزه كانی ‌ده شتی غوربه ت ....ئاهه كانم كۆكردنه وه چی تر ووشه ی سۆزداری نابه خشمه پیاوه سالاره كانی باخی وێرانی عه جه م!!!! كاتێ تۆ بۆ من نیت ئه ی ئازادی،،،،ئیتر بۆ ئه بیته خه یاڵی هه موو سپێده سوور بوبه قه تره كانی خوێنی په پوله كانی ئه و ڕێگایه م؟؟؟ ئه ی ئه و شه پۆلانه ی هه رگیز ئارامی نابه خشنه جه سته م ،،،،ئه یشكێنن هه زاران لاسكی ناسك و پڕ له نمه ی حه سره ت سه فه رت كردوو ته ركت كرد ئه شق و بونم ،،پێت ناسانم مه رگ و هه مویت    به خشییه كۆتایی بونم ...له م غروبه ناوه خته دا...اهـ،،،شه قایق جێ ی تۆ ده شتێكی وێرانه و گوڵێ نه بوی ،،سه بووری یه ك نه بووی،،، ئه ی ئاوێنه كه ی     مه ڕمه ڕی ئه شق،،،له تۆدا دیم وێنه ی ئاوریشمی زولفێكی خاوی ڕه ش!!!!   زۆر   ناسك ڕازاندبویه وه تاجی گوڵی یاسی به ر په رچه م ،،،،له گه نجینه یه كی پڕ ئه چوی نه كرا ستایش نه ی توانی بنوسێ په نجه ی وه سف ،،،گوڵاوی دركاندنی هه ر ووشه یه كت عه نبه رو مسكی بۆن خۆشی زه مه نێ له مه و به ره و مه ست ئه كات نازو هه موو خۆزگه كانی دڵی دێوانه واری من،،،هه ر چه ند نه م دین لوئ لوئه ی دوڕو مه رجان نزا بكه ن بڵێن ئێمه ین هاوه ڵت!!!ئه و ئه ندێشانه ی كه شه وێك نیه بهێڵێ به دڵێكی تێره وه لێك بنێ یاقوتی لێوی سوور ...بۆ ماچ كردنی شه فافیانه ی لێوێكی شه قار بوو به ئینتزاری هیواكانی ئه و دیو سنوور!!!!یان ماچه كان فڕێ بدات بۆ هه ساره زۆر دووره كان ،،،،،اهـ،،،ئه ی گوڵی نیلۆفه ر !!! ته نانه ت تۆش به جێت هێشت جه نگه ڵه كه ی هه موو ئاواته مه حاڵه كانی ده ستی قه ده ر؟

                                                                                په پوو له -هۆڵه ندا

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 
 

HIIWA  2007