به‌خێربێن به‌ڕێزان ماڵپه‌ڕی هیوا پێکهاته‌ی ڤیدیو کلیپ میوسیک فیلم پرۆگرام له‌خزمه‌ت به‌ڕێزتاندایه‌ سه‌ردان بکه‌ن رۆژانه‌ نوێ ده‌کرێته‌وه‌  


سه فه ر ،،،بۆ چیاو،،،به فر

  ئه و ساتانه كه م بوون ،،كاتێك هاتمه سه ردانی به هه شت!! تۆ له وێ

له نێوان جوانی چیاو    به فری ئه وێنده ر چه نده مه ست بویت !! هێنده قه شه نگ و ڕازاوه بوون گوڵه كانی باخچه و سه ره ڕێت.له گوڵه داودی یه سپی یه كان ئه چوون كاتێ له كازیوه دا چه ند باڵا به رز دێنه به ر چاو.جوانی لێوت....هه موو ماچه كانی ئاشق تر كرد! نه رمی و لوتفت ،چی هه ست هه بوو پڕ شه رمی كرد!! له نێو كووره ی شیله و پڕ هه نگوینی چاوه كانت،،چه ند هه نگێكی  تینوو بووم ،تێر نه ئه بووم له خوێندنه وه ی هه زاران ڕازی نیگات ..له مژین بۆ نمه كانی سه ر گۆنات،،،خۆری ڕوخساری تۆ چه نێ پڕ تین و ووزه بوو! تۆ چاو مه ست :شه وه كانت  پڕ پڕ له مه ستی و خه ڵوه ت كرد،،كام پێك له م زه مه نه مه ست و خومار ئه كات سه ری    گه رم و دێوانه واری من ... خوازیاری ده سته كانت بووم بۆ پیاسه یه كی به ر سپێده زیوینیه كان ،،، تۆ ئه زا نی ؟؟ گه رمی خوێنت بووژاندییه وه ...جه سته ی ساردوو ته زیوی من !!    دونیای تۆ به گه وهه روو مرواری خه نی یه من چۆن وه سفی كه م ؟؟!! به ووشه ی ساكار له م سنووره دوراو دوره ...ئه و سه دایه ت ئاوازێكه ڕۆحم پڕ ئاشنایی ئه كات ،دووباره چۆكم پێ  داده دات بۆ گه ڕانه وه بۆ باوه شی پڕ له نازو لاوك و حه یرانی تۆ!! میهره بانم ئه ی نازدارم ،من ئه زانم ئه شقی تۆ جارێك ئه م كاته حوكم ڕانی مه مله كه تێ ،،یاخود پاڵه وانی ئه فسانه یی شارێ،،یان باڵای ئه شقم خاپوور ده كرێ،،،ئه و ده مانه ی مانگ له سۆمای چاوه كانم بزر ده بێ..!! په پووله ی ڕۆحیشم ڕه ش پۆش ده بێ!!!! ئازێزه كه م له وێستگه ی ماڵیاوایی دا و جێ هێشتنی جوانی و سروشتی خاكی ئه شق و گوڵه پشكوتوه كانی گێلاس دا،،،، له و په ڕی خۆشی و ئاره زوه كانی په پووله له نێو قۆزاخه ی ئارامی و ئازادی و باڵه فڕێ دا   له نێوو داری سه روو ،،،كاتێ تریفه ی مانگ بۆی ببوه ناسكترین تابلۆ،،،،له گه ڵاكانیم پرسی ؟؟ له ..با..بۆ ناپرسن كامتان یه كه مین گه ڵا بوون كه كه وتنه خوارێ دڵ ته نگیی خۆتان پیشاندا،، هه روه ك من چۆن له دوا ساتی گه ڕانه وه مدا له ژوان هه موو دونیا له من هه ژا!!! ئاخ له دڵی ته نهاو ته نهام،،،،،،،كه سێك نه بوو له وێستگه ساردوو پڕ له خه می سه هۆڵ     به ندا نه ی دابڕاندا پێم بڵێ ،،،،،،،،،كێژۆڵه دڵ پڕ له خه موو چاوو پڕ له فرمێسكه كه ئۆغرت خێر بێت ئه ڕۆی به ره و كوێ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

 په پووله - هۆڵه ندا

 
 

HIIWA  2007