|
موفتیه‌کانی
عه‌ره‌بستانی سعودیا: که‌ڵکوه‌رگرتن له‌موبایلی
بلوتوزدار حه‌رامه |
KTV . بێستون كاكه‌یی شۆرای
موفتیه‌کانی عه‌ره‌بستانی سعودیا به ده‌رکردنی حوکمێک که‌ڵک
وه‌رگرتن له موبایلی بلوتوزداری به حه‌رام زانی و داوای له
خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته کرد بۆ ئه‌وه‌ی دووره په‌رێزی له تاوان
بکه‌ن له موبایلی بلوتوزدارکه‌ڵک وه‌رنه‌گرن تا پاش مه‌رگ
سزانه‌درێن. رۆژنامه‌ی (البیئه)ی عه‌ره‌بستانی سعودیا
بڵاویکرده‌وه شۆرای موفتیه‌کانی عه‌ره‌بستانی سعودیا به
ده‌رکردنی فه‌توایه‌ک رایگه‌یاندوه که‌ڵک وه‌رگرتن له
موبایلی بلوتوزداربۆیه حه‌رامه چونکوو ته‌کنۆلۆژیای بلوتوزی
موبایل کاتی ئه‌کتیڤ بوونی له لایان موبایلی که‌سانیتره‌وه
وه‌رده‌گیرێ و له‌و رێگه‌یه‌وه وێنه و بابه‌تی حه‌رام
بڵاوده‌بێته‌وه. ئه‌م رۆژنامه هه‌روه‌ها نوسیویه به‌پێی
فه‌توای شۆرای موفتیه‌کانی عه‌ره‌بستانی سعودیا که‌ڵکوه‌رگرتن
له ته‌کنۆلۆژیای نوێ له‌گه‌ڵ ئامۆژگاریه‌کانی ئایینی ئیسلام
ناگونجێ و ئیسلام بابه‌تی له‌مجۆره به حه‌رام ده‌زانێ.
ئه‌م بابه‌ته له مالپه‌ری کۆردستان تڤ وارگیروا
www.hiiwa.com
|