|
خۆشخوانانەی باخی
هونەرە کە هەمیشە
دەزانێ چۆن ئەو
چل و ئەم چل گولی
جوان بکات و بۆن
و بەرامەی
بەرهەمەکانی دل و
دەروونی هەموو
بیسەرێک تەژی
بکات و پەی بە
قولایی هەست ببات
.
ناسر
بەردەوام بە دوای
ئەو ساتانە دا
دەگەڕێت کە (
مەیین ) بالی خۆی
دەکێشێ بەسەر
ڕەسەنایەتی دا و
بەرهەمەکانی گا
بەرد ئاسا هەموو
ئەو ( مەیین ) ە
دەشلەقێنێ .
ئەوەتا
لە لە دواترین
کاری دا و لە
(12) تراکی
هونەری دا کە
هەموو
لێکدانەوەیەکی بۆ
کردووە وەک
کەسایەتی و
میوزیک و ئەدا
کردن .تەنانەت لە
ڕووی هەستی جوان
پەرستی و وەفا
داری خۆی
بەرانبەر بە شێرە
ژنی کۆچ کردوو (
مەرزیە ) ناوی
ئەلبوومەکەی ناوە
(لە دوای کۆچت )
.
ناسر لە دوای
کۆچی ئەودا پێی
وایە کە دەبێت
وەفا داری هەمیشە
بەسەر سەری
مرۆڤەکانەوە بێت
بۆیە ( 12 ) تراک
گۆرانی ڕەزم خاو
لە دوو توێی
ئەلبوومێکدا جێ
دەکاتەوە بە بێ
ئەوەی تراکێکی
شایلۆغان ئامێزی
ڕەزم خێرا ی تێدا
بێت.
( لە دوای کۆچت )
تازە ترین کاری
هونەری هونەرمەند
( ناسری ڕەزازی )
یە کە لە دوانزە
بىەرهەم
پێکهاتووە ڕەنگە
لە دەرفەتێکی
نزیکدا لەڕێگەی
بەشی هونەری (
ڕادیۆی نەوا ) وە
بلاو بکرێتەوە
|