|
کورته‌یه‌ک له ژیانی ماهیر محه‌مه‌دئه‌مین |
هونه‌رمه‌ند
ماهیر له شـاری ڕه‌واندزی كوردسـتانه‌وه چاوی به دنیا
هه‌ڵـهێناوه و له‌وێ قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندنی ته‌واو
كردووه و له ته‌مه‌نی 12 سـاڵیدا به ماڵه‌وه به‌ره‌و شـاری
هه‌ولێر ڕۆیشـتوون و له‌وێ نیشـته‌جێ بوون. ماهیر هه‌ر له
منداڵـیـیه‌وه خولیای میوزیك بووه و له كۆرسـێـكـدا
به‌شـداری كردووه كه له لایه‌ن زرار محه‌مه‌د مسـته‌فاوه
ڕێـكخرابووه، ئه‌و كه‌سه‌ی یه‌كه‌م ده‌رگای به ڕووی ماهیردا
كرده‌وه تا په‌ره به توانا میوزیكـیـیه‌كانی بدات. ماهیر
ده‌ڵێت ئه‌م پـیاوه مه‌زنه ڕۆڵێـكی گه‌وره‌ی له به‌ره‌و
پـێشـبردنی میوزیـك له شـاری ڕه‌واندزادا هه‌بووه و زیاتر
له 30 سـاڵی ته‌مه‌نی ژیانی خۆی ته‌رخان كردووه بۆ چاندنی
سـۆزی خۆشه‌ویستی بۆ هونه‌ر و میوزیك له دڵی منداڵانی ئه‌و
شـاره‌دا. ماهیر له سـاڵی 1991 له كۆلێژی ئه‌ندازیاری به‌شی
بیناسـازی له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین وه‌رگیراوه، وه له‌وێ
له‌گه‌ڵ هاوڕێـكانیدا تیـپـێـكی میوزیـكیان له 1993 دا
پـێـكهێنا، وه چوار ڤیستیـڤاڵی میوزیـكیـیان له شـاری
هه‌ولێر سـازكرد. له میانه‌ی ئه‌و ڤیستـیڤاڵانه ماهیر له
ڕێی چه‌ند گۆرانیـیه‌كه‌وه تواناكانی خۆی پـیشـانی
جه‌ماوه‌رێـكی به‌رفراوان دا، وه له هه‌مان سـاڵدا یه‌كه‌م
گۆرانی خۆی تۆماركرد. ماهیر سێ ئه‌لبومی خۆی بڵاوكردۆته‌وه،
یه‌كه‌میان له 1997 به ناوی وه‌رزی سه‌هۆڵـبه‌ندان، و له
2000 به ناوی به‌سه‌رچووم و له 2003 درۆیه‌كی شـیرین. ئێستاش
به‌نیازه ئه‌لبومی چوارهه‌می بڵاوبكاته‌وه.
سه‌رچاوه‌که‌ی قه‌لادزی