|
پێویسته ئه‌نفال بخرێته
به‌یته میللییه‌کانه‌وه |
|
 |
کازیوه ساڵح
www.kaziwa.com
گرنگ نییه پسپۆڕی ده‌روونی بیت،
گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌نده به هه‌سته‌وه بنواڕیت بتوانیت
مرۆڤ بخوێنیته‌وه، گرنگیش نییه چ بانگه‌شه‌یه‌کی
نیشتمانی ده‌که‌یت، گرنگه ئه‌وه‌نده به
خۆشه‌ویستییه‌وه له به‌رانبه‌ر بنواڕیت له
پێداویستییه‌کانی بگه‌یت.
ئه‌نفال ئه‌و جینۆساید و کاره‌ساته‌یه به‌ر له
خوێندنه‌وه پێویستمان به ستراتیژییه‌کی ئه‌خلاقییانه‌ی
نوێ هه‌یه بۆ پێداچوونه‌وه‌ی مێژوومان به گشتی و،
ئه‌نفال و کاره‌ساته‌کانمان به تایبه‌تی، تێگه‌یشتنمان
له ئه‌خلاقی بکه‌ر و ئایدۆلۆژی و ستراتیژی کارکردنیان،
کاریگه‌ری ئه‌و ستراتیژییه له سه‌ر ده‌روونی تاک تا
چه‌ند به مرۆڤێکی به‌عس ئاسا و به‌عس ڕفتار
هێشتوویه‌تیه‌وه یان مرۆڤێکی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه
کوشنده، جگه له پێویستی سه‌پاندنی وه‌کو ئه‌رکێکی
ئه‌خلاقی سه‌پێنراو نه‌ک داواکراو که ته‌وه‌ری کارکردن و
ڕاڤه‌کردنمان بووه. له چه‌ند دیدار و نووسینێکدا
هه‌ندێکیان هێشتا بڵاونه‌بوونه‌ته‌وه ئاماژه‌م به زیاتر
له دوازده خاڵکردووه بۆ زیندوو هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و
کاره‌ساته گه‌وره‌یه، که دیاره پێویستمان به هه‌نگاوی
هه‌ژێنه‌ر و گۆڕانی ئه‌خلاقییانه‌ی گه‌وره هه‌یه،
به‌راورد به‌و ده‌سته‌وسانی و چه‌قبه‌ستنه‌ی له قسه‌ی
نه‌رێتی و یادکردنه‌وه‌ی کاڵ و میللی بۆ کاره‌ساتی زیندوو
چی له هه‌ناودا هه‌ڵنه‌گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته به‌شێکی
گرنگی یاده‌وه‌ری و بیر‌و باوه‌ڕ و ئه‌خلاقی هه‌موو تاکێك.
دوو له‌بۆچوونه‌کانیشم یه‌کێکیان گواستنه‌وه‌ی ئه‌نفاله
له ڕه‌هه‌ندی به‌زه‌ییه‌وه بۆ ڕێز، ئه‌وی دیش
داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌نفاله له نێو به‌یته میللییه‌کان و
شیعره کلاسیکییه‌کاندا. وه‌کو ئه‌زانین ڕێژه‌یه‌کی ئێجگار
زۆری له ئه‌نفال به‌جێماوه‌کان و کوردیش به گشتی
نه‌خوێنده‌وار و به‌ته‌مه‌نه‌کانن. لاوه‌کانمان زۆربه‌یان
شه‌هید و ئه‌نفالکراون، سروشتی کورده‌واریشه
شه‌یداییه‌کی زۆر له مرۆڤی کورددا به‌دی ده‌کرێت بۆ شیعر
،به تایبه‌ت شیعره کلاسیکییه‌کان. هه‌ر ئه‌و شیعرانه‌ش
هاوشانی فاکته‌ره‌کانی دی ڕۆڵی گه‌وره‌یان بینیوه له
زیندوو ڕاگرتن و هه‌ڵگیرسانی هه‌میشه‌یی شۆڕش و کوردایه‌تی
کردن له نێو ڕیزی نه‌خوێنده‌واران و به‌ساڵاچووانی کورد،
له گه‌ڵ هه‌موو کاره‌سات و ننه‌خوێنده‌واری و
نه‌بوونییه‌کانیشدا زۆربه‌ی به ساڵاچووانی کورد به
ده‌یان به‌یت شیعری سه‌باره‌ت به‌و دیارده و ڕووداو و
کاره‌سات و شۆڕش و ڕه‌مزه نیشتمانییه‌کانی کورد ده‌زانێت
و، زۆر جار ده‌یکات به وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی
سه‌باره‌ت به‌و ڕووداو و دیاردانه ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه.
ئه‌و هه‌ڵویسته‌ش له جه‌هل و نه‌زانینی به
ساڵاچووانه‌وه نه‌هاتووه، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌ی هۆز ــ
مۆدێرنه‌کانی ئه‌مڕۆ، له ڕێزگرتنیان بۆ خوێنده‌واری و
خوێنده‌واران و بیری شۆڕشگێڕیی شاعیران بووه له‌و وته و
شیعرانه‌ی که گوزارشتکه‌ر بوون له‌سۆز و ده‌ربڕین و بیری
شۆڕشگێڕی ئه‌وان. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌نفال
له به‌یته میللییه‌کاندا ئه‌رکی هه‌موو دڵسۆزێکی ئه‌و
کاره‌ساته‌یه ئه‌و توانایه له خۆیاندا ده‌بینێ، که
که‌ره‌سته‌یه‌کی ساکار و دوور له ته‌م و مژی سه‌رده‌م بۆ
ئه‌و چینه‌ی ناو ئه‌نفال به‌رهه‌م بهێنێت و، بۆ چینی به
ساڵاچووان به گشتی که له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو بایه‌خێکی
مرۆیین و ئه‌وه‌شی له ده‌ستی ئێمه‌دایه به‌رهه‌م هێنانی
ئه‌و فاکته‌ره‌یه که به یه‌کێک له فاکته‌ره
رۆحییه‌کانی ئه‌وان ده‌ژمێردرێت.
وه‌کو خۆم له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌وڵمداوه به هه‌موو ئه‌و
فاکته‌رانه‌ی له توانای خۆمی ڕادبینم بکه‌ومه خزمه‌تی
ئه‌و تراژیدیا گه‌وره‌یه، له لێکۆڵینه‌وه، وتار،
چیرۆک، بواره‌کانی ڕۆژنامه‌وانی دیدار، ریپۆرتاژ، هه‌واڵ،
کاری رێکخراوه‌یی، کاری که‌سی به نامه ناردن و
ئاگادارکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته سیاسی و مرۆییه
جیاوازه‌کانی جیهان، ڕێپێوان و کۆبوونه‌وه و هه‌ر بۆنه و
کارێکی دی سه‌باره‌ت به‌و کاره‌ساته پێم کرابێت. دواجاریش
ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕم پێیه‌تی داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌نفاله له
به‌یتی میللی‌دا، ئه‌و هه‌وڵه‌شم تاقی کرده‌وه، ڕاسته
ئه‌وه‌ی نووسراوه شیعر نییه و شیعر تایبه‌تمه‌ندی خۆی
هه‌یه و زۆر که‌من ئه‌وانه‌ش به شاعیریان ده‌زانم و،
منیش ڕۆژێ له ڕۆژان نه شاعیر بووم و نه شیعریشم
بڵاوکردوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی خراوه‌ته ڕوو ده‌قێکی میللی و
کێش و سه‌رواداره بۆ گۆرانی ده‌گوونجێت.# له
په‌راوێزیشیدا ئه‌و روونکرده‌وه‌م داوه. له‌و ده‌قه‌شدا،
هه‌وڵم داوه وه‌کو بڕوای خۆم که پێم وایه پێویسته
ئه‌نفال له ره‌هه‌ندی به‌زه‌یی و ده‌رۆزه‌کردنه‌وه
بگوێزرێته‌وه بۆ ره‌هه‌ندی ڕێز و هێز به هه‌مان ڕیتم.
له‌و لاوانه‌وه و سۆزنووسییه که هه‌تا ئێستا میلله‌تی
کورد به به‌ری ئه‌نفالی بڕیوه ده‌ست پێده‌کات و له
کۆتاییدا له‌و سۆزنووسییه یاخی ده‌بێت و، ده‌بێت به
شیاوی ڕیز و سه‌ربڵندی و هێز و زاکیره‌ی له بننه‌هاتووی
چیاکان، ده‌بێت به هۆشیاری لای ئه‌و ویژدانه مردووانه‌ی
دان به گه‌وره‌یی ئه‌و مرۆڤه قوربانی و ئه‌و
کاره‌ساته‌دا نانێن و، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆی وا نمایش
ده‌کات ئه‌و کاره‌ساته له میلله‌ته‌که‌ی بگه‌یه‌نێت به
ئامانجه پیرۆزه‌کانی، هه‌ر وه‌کو چۆن هه‌موو ئه‌و
میلله‌تانه‌ی
خاوه‌نی مێژووی
جینۆسایدن به شیوه‌یه‌ک زیندوو، پیرۆز و بڵند و شانازی
هێنه‌ر ڕاگیرا، کردنی به خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندێتی و شوناس
و ده‌وڵه‌ت، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هۆشداری ده‌دات که
لێزانانه مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵدا بکرێت و به ئاگا بین له
دوو باره‌نه‌بوونه‌وه‌ی، داوا ده‌کات له گه‌ڵ خۆیدا
هه‌ڵه‌بجه‌ی ده‌سته خوشک به زیندویه‌تی و پیرۆزی
بمێنه‌وه و.. تد.
بێگومان ئه‌وه‌ش بۆ هێزی جاش و ڕه‌فتاربه‌عسی و هێزی هۆز
ــ مۆدێرنه فاکته‌ری هه‌و نه‌کراون، له ڕابردوودا
هه‌ندێک له ده‌سه‌ڵاتداران ڕووبه‌ڕوو بێ شه‌رم ده‌یانگوت:
نابێت باس له ئه‌نفال بکه‌ن. پاشان قه‌باره‌ی
فایله‌کانیان ده‌رکه‌وت ئه‌و غه‌مه له دڵ ڕه‌وییه‌وه
که ئه‌و نهێنییه کوشنده‌یه چی بێت ئه‌مانه
بگه‌یه‌نێته وه‌ها ئاقارێک! ئه‌مڕۆش هێزی هۆز ــ مۆدێرنه
باشترین نوێنه‌رییان ده‌کات و له کیشوه‌ره‌کانی تریشه‌وه
سووچی پاره ده‌بینن و ڕه‌فتاری به‌عس ده‌ژێننه‌وه‌و
ئه‌وه‌ی پێیان بکرێت به‌و که‌سانه‌و به‌و به‌رهه‌مانه‌ی
ده‌که‌ن که باس له ئه‌نفال و کێشه نیشتمانییه‌کانی کورد
بکات (به ناوی راستی خۆشیانه‌وه ئه‌ندامن له‌و یه‌کانه‌ی
به‌رگری له ئه‌نفال ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش ته‌نها واتای سیخوڕ
بوونیان ده‌کات له‌و شوێنانه‌دا)، ئه‌و بابه‌تانه‌ی ڕۆحی
ئه‌تک کردن و پارچه پارچه بوونی کوردی تێدا نه‌بێت،
داوامان لێ ئه‌که‌ن ئه‌وه‌نده باسی ئه‌و بابه‌ته‌کانمان
بکه‌ین ده‌سه‌ڵاتدارانمان دڵی پێ خۆش بکات و گوێی لێ
بگرێت، ئه‌گه‌ر ئاوڕێکمان له هه‌ستی به ساڵاچووان و
نه‌خوێنده‌وارانی ئه‌نفال دایه‌وه، ئاوڕدانه‌وه‌که
ده‌بێت به به‌د ناوی و قسه‌ی سه‌ر ته‌نوور. من تا ئه‌و
په‌ڕی سۆز، سۆز و به‌زه‌ییم به‌رانبه‌ر ئه‌و تاکانه
هه‌یه که پرۆگرامی به‌عس ئه‌وه‌نده کاریگه‌ری له
سه‌ریان هه‌بووه، به هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانن ئه‌و ڕۆحی
ئه‌تک کاری و توندوتیژی و ڕکبه‌رایه‌تی و جوداخوازییه له
خۆیاندا ڕیشه‌کێش بکه‌ن و ڕزگاریان بێت له ڕفتاری
به‌عسییانه، نه‌بن به چه‌ندین ناوی نابووت و ده‌زگای
نابووت و که‌ناڵی نابووتی ده‌مامکدراو و خاوه‌نی هه‌ڵوێستی
پارادۆکسی بۆ ئه‌تکاری له بری خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی.
بۆیه هه‌رگیز هه‌ڵگری ڕک و وه‌ڵام نه‌بووم بۆ ئه‌م
بابه‌تانه و، ئه‌م چه‌ند وشه‌یه‌شم ته‌نها له پیرۆزی
ئه‌تکردنی ناوی ئه‌نفاله‌وه هاتنه وتن، ده‌نا وه‌ڵامی من
هه‌میشه بۆ ئه‌م جۆره مرۆڤی نائایدیاڵ و ناساغانه،
فه‌راهه‌م هێنانی به‌رهه‌مێکی ڕاڤه‌کارییانه بووه بۆ
ئه‌و کرداره ناسروشتی و نادروستانه. وه‌کو خۆم گه‌ر
که‌سێک له میانه‌ی سووکایه‌تی و بێ حورمه‌تی کردن به من
ده‌سه‌ڵات و پاره‌ی ده‌ست بکه‌وێت و یان هه‌ندێک له باری
ده‌روونی ناساغی سووک بێت، ئه‌وا بێگومان ئاماده‌م به
ئاگایی خۆم و به ناوی خۆی چی ئه‌وێت بیڵێت به بێ ئه‌وه‌ی
بڵێم پشتی چاوت برۆیه. لام گرنگه ئه‌وان بگه‌ن به‌و
به‌خته‌وه‌رییه مادام ده‌روونیان له‌و ڕێگه‌یه‌وه
داوایان لێ ده‌کات، مادام کاری ئێمه‌ش جوانکردنی ژیان و
گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ها و به‌خته‌وه‌رییه بۆ مرۆڤ. غه‌میش
نه‌خۆن له سه‌ختی ئه‌و چیایه‌ی شانازی منه و، شه‌رمه
بۆ هه‌ندێک که سه‌ختتر و خۆڕاگرتر و ئاسووده‌ترم،
ئاسووده به‌وه‌ی هۆشیارم له‌وه‌ی مرۆڤ خۆی له
ده‌سته‌به‌رکردنی شوناسدا ده‌دۆزێته‌وه، خه‌ڵکێکیش شوناسی
خۆیان له ده‌ستده‌ده‌ن بۆ ئه‌تکردنی شوناسی من و بێ شوناس
و سه‌ر نه‌وی ده‌مێننه‌وه. ئاسووده به‌وه‌ی هۆشیارم
له‌وه‌ی ژیانی پاش مه‌رگ جوانتره له ژیانی ئاسایی و،
هه‌میشه ململانێی مه‌رگ ده‌که‌م، مه‌رگی هه‌موو فاکته‌ره
قێزونه‌کان و ئێستاش له‌و جوانییه‌ی ژیانی پاش مه‌رگدا
ده‌ژیم، ئه‌و هێزه‌ش وا ده‌کات خه‌ڵکێک ململانییه‌ی ژیان
بکات و خۆی بگه‌یه‌نێت به مه‌رگی واتاکان، ته‌نانه‌ت
مه‌رگی ناوی خۆشی. مرۆڤی بێ ئاگا نازانێت له کوێدا جه‌خت
له سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک زۆر کرا له‌وێدا قه‌یران هه‌یه،
به‌ڵام من ئه‌زانم کاتێک مرۆڤێک هه‌تا ئاستی مه‌رگ حه‌ز
ده‌کات تێکم بشکێنێت واته هه‌تا ئاستی مه‌رگ سه‌رساممه،
به‌ڵام ناهۆشیارییه‌که‌ی ڕێگره بیگه‌یه‌نێت به
ڕاڤه‌کردن. ئه‌وه‌ش ڕێگه‌یه‌کی دووره و ته‌نها کۆچبه‌ری
ڕاسته‌قینه ده‌توانێت بیگاتێ. "کۆچبه‌ره
ڕاسته‌قینه‌کانیش ئه‌وانه‌ن له پێناوی کۆچدا کۆچ ده‌که‌ن
به د‌ڵێکی سووکی وه‌کو میزه‌ڵدانه‌وه" ــ
بۆدلێرکازیوه
ساڵح
www.kaziwa.com
ئه‌م بابه‌ته له‌مالپیه‌ری که‌زیوا
وه‌رگیروا