|

هێنده به‌زه‌ییم به چاوما دێته‌وه
هه‌موو كاتی باران بارینێ
یه‌كسه‌ر ئه‌یبه‌مه ده‌ره‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی
دڵی هێنده‌ی تر له خۆی دانه‌مێنێ
ده‌ڵێم گیانه تۆ سه‌یر كه
ئه‌م ئاسمانه به ته‌نها یه‌ك
چاوه‌وه
دوو هێنده‌ی تۆ
فرمێسك ئه‌ڕژێ
پێی ئه‌ڵێم ئازیزم
ته‌ماشا كه
ئه‌م ئاسمانه به‌رینه به‌سه‌ر عه‌شقی زه‌ویدا
چۆن به لێزمه باران ئه‌سرین
ده‌بارانێ
ئیدی تۆش نا ئومێد مه‌به‌و شه‌رم مه‌كه
گه‌رچی ئه‌گریت و زۆرت خۆش ئه‌وێ
كانی هه‌ڵه‌بجه‌یی
هۆڵند |