چیته بابه؟
چییه بابه
ئه‌و جگه‌ره مار ئاسایه چییه
له نێو باڵای په‌نجه‌کانی ده‌ستتدایه؟
ئاخۆ چ ئازارێ له ناختایه
ئه‌ته‌وێ به گڕی جگه‌ره‌که‌ت بتوێته‌وه؟
چییه بابه؟
ئه‌م تاڵه به‌فرینیانه چین
وا سه‌ری ماندوتیان داپۆشیوه؟
ئاخۆ خه‌می سه‌ختی زه‌مه‌نه
یان لاساری من؟
یاخود ڕێڕه‌وه خێراکه‌ی ته‌مه‌نه؟
چیته بابه؟
بۆ وا واقت له زه‌مه‌ن وڕماوه؟
ده بڵێ ...
بۆ بێ ده‌نگی؟
به خه‌یاڵی سه‌رسپیت، بۆ کوێ ڕۆشتوی؟
به‌ره‌و ساته زێڕینیه‌کانی به‌رائه‌تی
منداڵیت؟
یان ساڵه سه‌خته‌کانی پێشمه‌رگایه‌تیت؟
چییه بابه؟
ئه‌م هه‌مو فرمێسکه وشکانه چین له چاوانتا؟
خه‌مه بۆ خاکی به‌ش کراوت؟
یاخود بۆ نامۆیی و باوکی نه‌بینراوت؟
ده پێم بڵێ
چیته بابه گیان؟
له‌گه‌ڵ خه‌یاڵه ماندوه‌کانتا به‌دوای چیدا
وێڵی؟
لایلایه و شیری دایه حاجی؟
یاخود ئێسک و پروسکی ئه‌نفاله‌کان؟
یاخود گۆڕی به کۆمه‌ڵ و خوێنی شه‌هیدان؟
ده بێژه من....
به ئه‌ندێشکانت سه‌فه‌ر بۆ کوێ ده‌که‌یت؟
بۆ لای دێڕه سوره‌کانی سه‌ر دیواری کام
زیندان؟
یاخود بۆ ئامێزی دور و گه‌رم و پر سۆزی
کام پارچه‌ی بێ نازی نیشتیمان؟
یاخود به‌ره‌و هۆبه و
کام سه‌یرانگای هه‌ورامان؟
ئای بابه گیان
ئه‌زانم سه‌یرت لێ دێ
له بری بۆنی سیر و سێ‌و
من بۆنی گوڵ ئه‌که‌م
له باتی مه‌رگ و فیشه‌ک
من به‌ره‌و پیری ژیان ڕا ئه‌که‌م
ئه‌زانم بابه
ئه‌زانم لای تۆ سه‌یره
که جلی سور له به‌رده‌که‌م
ئه‌زانم سه‌یرت لێ دێ
که ده‌بینی
سوراوی سور ئه‌که‌م و
نینۆکه‌کانم سور ئه‌که‌م
چونکه ڕه‌نگی سور لای تۆ ڕه‌نگی خوێنه و
لای منیش ڕه‌نگی ئه‌وین
ده‌ست و په‌نجه‌ی تۆ
بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌ک بوه و
منیش بۆ کردنوه‌ی گوڵ و
ناشتنی نه‌مامی ژین
چیته بابه؟
ئه‌و جگه‌ره مار ئاسایه چییه
له نێو باڵای په‌نجه‌کانی ده‌ستتدایه؟
ئاخۆ چ سه‌هۆڵبه‌ندانێ له دڵتایه
ئه‌ته‌وێ بیتوێنیه‌وه؟
ده پێم بڵێ
گوێت بۆ چ ده‌نگێ هه‌ڵخستوه؟
ده‌نگی که‌و و عوسمان؟
یاخود هۆره‌ی هه‌ورامان؟
بۆ ژان و ناڵه‌ی کانی عاشقان؟
یان شین و گریه‌ی
دایکی شه‌هیدانی کوردستان؟
ئااای بابه گیان
چۆن بتوانم به به‌رزایی ئه‌ندێشه‌کانتا
هه‌ڵزنێم و
له ده‌ریای ئه‌شکه‌کانتا شه‌پۆل ده‌م و
له‌گه‌ڵ یه‌ک به یه‌کی خه‌مه‌کانتا بدوێم؟
خۆزی من کاریبا
ئه‌و جگه‌ره مار ئاسایه‌ی نێو باڵای
په‌نجه‌کانت
له ده‌ستت بستێنم و
هه‌ر به ئه‌سرینی دییه‌کانم
ئاگری ڕۆحی ماندوت دابمرکێنم و
چی زناری خه‌م و ئازاره له دڵتدا
وردیان که‌م و بیانشکێنم؟
تاکو چیتر
ئه‌شکی وشک و بێ که‌س
له چاوانتا نه‌بینم و
چیدی نه‌ڵێم چیته بابه
ئه‌و جگه‌ره مار ئاسایه چییه
له نێو باڵای په‌نجه‌کانی ده‌ستتدایه...!؟!
ئاخۆ چ مێژویه‌کی تاڵ و خوێناوی
له نێو کاپازه‌کانی ڕۆحتدایه
ئه‌ته‌وێ به سوتوی جگه‌ره‌که‌ت
ڕه‌شیان بکه‌یته‌وه ؟
تێبینی: ئه‌م هۆنراوه‌یه به بۆنه‌ی ڕۆژی
جیهانی باوکانه‌وه پێشکه‌شه به باوکی خۆم و گشت باوکانی
کوردستان و له ناخی دڵیشمه‌وه ئه‌خوازم هه‌ر پیتێکی بێته
ده‌ستێک بۆ سڕینی ئه‌سرینی چاوی گشت منداڵه شه‌هیدێکی
نیشتیمان و گشت زارۆکه بێ باوکه‌کانی کوردستانم.
- عوسمان: گۆرانی بێژێکی ناسراوی ناوچه‌ی
هه‌ورامانه.
- کاپاز: کۆڵانی ته‌سک و باریک
- هۆبه: ناوی باخێکه له ناوچه‌ی هه‌ورامان
کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی
هۆڵندا
Kani_awin@hotmail.com