|
ببه به نور

ئه‌وا ئه‌مشه‌و
یه‌که‌م شه‌وی ئه‌م به‌هاره‌یه
باران ئه‌بارێ
جا
نازانم
ئاسمان بۆ دڵی ته‌نگه؟
ئه‌م هه‌مو ئه‌شکه چییه؟
له
چاوانی دێته خوارێ؟
هه‌مو شه‌وێ تریفه‌ی مانگ
یان
بروسکه‌ی ئه‌وینی ڕۆحت
دێته لام و مه‌نزڵگای وشه‌کانم ڕۆشن ئه‌کا
به‌ڵام ئه‌مشه‌و نه تۆ دیاری
نه
هێڤک
نه
ئه‌ستێره
ئیتر ئاخۆ چی بێ
بۆ
گۆڕستانی ئه‌م دێڕانه‌ی ناخم
ئه‌مشه‌و ببێ به نور؟
ئه‌م هه‌نسکه پڕ حه‌سره‌تانه چین؟
وا
دڵی هه‌وره‌کانیان گرتوه؟
چییه؟ چیانه ئه‌ستێره‌کان؟
بۆ
مه‌رگی ئه‌وینی کێ گشتیان ئه‌مشه‌و
ماته‌مینیان به‌ستووه؟
که
له به‌هارا شیعر ئه‌نوسم
چاوی نێرگز ده‌بێته خۆر و
به
شه‌و ڕۆحی هه‌ور
له
تاریکی ئه‌ته‌نێ
ئه‌دی ئه‌مشه‌و
کوانێ نێرگز؟
کوانێ چاوت
بۆچی نایه؟
بۆ
ئه‌م وشه ڕه‌شپۆشانه‌ی ڕۆحم
ببێ
به نور؟
ئاوێنه‌که‌شم ئه‌مشه‌و
چاوی له ئاسمان چه‌قاندووه
به
ڕوی من هه‌ڵی ناهێنێ
هه‌رچه‌ن ئه‌چمه به‌رده‌می
که‌زێم با ئه‌ده‌م
خۆم
نابینم
یان
نامبینێ؟
ئاخۆ ئه‌مشه‌و تۆ چۆن له‌و دورییه‌وه
بێی
ئاوێنه‌که‌م ئاشت که‌یته‌وه
تا
بۆ بینینی حه‌زه‌کانم و خۆم ئه‌مشه‌و
ببێ
به نور؟
کاتی نوسینی ئه‌م شیعره
ئه‌مشه‌و مۆسیقام دانه‌گیرساند
چونکه سروشت
چونکه ئاسمان
چونکه باران
ئاوازێکی ئێجگار به سۆزی بۆ ژه‌نیم
به‌ڵام بۆ ده‌نگت نه‌بو؟
گوشییه‌که‌م چرکه‌ی نه‌کرد
تا
گۆرانییه‌ک له‌گه‌ڵ باران تۆمار که‌یت و
له‌م غوربه‌ته
بۆ
په‌رده ڕه‌شه‌کانی گوێکانم
ئه‌مشه‌و بیکه‌ی به نور؟
ناچار ده‌ستی خه‌یاڵم به‌رز کرده‌وه و
خۆم
به هه‌ورێکی ئاسمانا هه‌ڵواسی
پێکه‌وه...؟
ئه‌و به دڵۆپه فرمێسک و من به وشه
به
درێژایی ئه‌و ڕێگایه
قه‌سیده‌مان بۆ تۆ نوسی
هێنده‌ی تری نه‌برد
بینیم ئه‌زمه‌ر و گۆیژه
سه‌رتاپایان له نێرگز و گوڵاڵه سوره نابو
بۆ
پێشوازیم تا نیوه‌شه‌و
نه‌خه‌وتبون
شه‌قامی سالم و سه‌هۆڵه‌که‌م بینی
بۆ
ماچی من
هه‌رچی ژوانه ڕایان گرتبو
عاشقه‌کانی شار
هیچیان له ماڵ ده‌رنه‌چوبون
منیش به دوای تۆدا گه‌ڕام
ماڵ
به ماڵی سلێمانی
ئه‌ی بۆ نه‌هاتی؟
تا
ده‌ستت له ده‌ستم بئاڵێنی و
وێنه‌ی من و سلێمانی بگری و
بۆ
ئه‌لبومی ئه‌ندێشه‌کانت
چاوانی من و جوانی ئه‌م شاره
بکه‌ی به نور؟
بۆ
نه‌هاتی؟
له
ئامێزی ڕۆحتم بگری و
بۆ
گشت کوچه‌کانی شار
ئه‌مشه‌و ئه‌وینی من و تۆ
ببێ
به نوور؟
ڕۆژانه چه‌ندین دڵ دێن
زه‌نگ له ده‌رگای ماڵی دڵم ئه‌ده‌ن
منیش هه‌ر ئه‌ڵێم ببوره
به‌ڵام دڵم له ماڵ نییه
ناتوانم بۆت گازی بکه‌م
چونکه ئه‌و گوێی له من نییه
وا
به میوانی
له
ماڵی خورتێکی ئه‌سمه‌ری
یه‌کێ له جوانانای سلێمانییه
بۆ
خۆی له‌سه‌ر لاسکی چڵه نێرگزێ
جۆلانه ئه‌کات
ئه‌و خوێن گه‌رمه‌ش
به
ده‌ستی ئه‌وین و به ناسکی باڵی په‌پوله‌یه‌ک
هێدی هێدی پاڵی ئه‌دات
ئازیزم چی بکه‌م؟
سه‌رۆ ئه‌مشه‌و له وشه‌کانم ئاڵاوه و
به
رۆکم به‌رنادات
وا
مره‌که‌بی پاندانه‌که‌م وشک بوه
که‌چی هێشتا ئه‌وه‌ی ویستم بۆت بنوسم
له‌م شیعره‌یا نه‌هاتووه
ئێ
بۆ نایه‌ی؟
به
چه‌ن ئه‌سرینێ پاندانه‌که‌م بخه‌یته گۆ و
به
چاوانت بۆ ڕه‌نگه ڕه‌شه وشکه‌که‌ی
ببی
به نور؟؟؟
تێبینی: گوشی به زاراوی ناوچه‌ی جوانڕۆ واته ته‌له‌فۆن.
کانی هه‌ڵه‌بجه‌یی
هۆڵندا
Kany_awin@hotmail.com
|