| |
|
له‌په‌یوه‌ندیه‌کی
تیلیفۆنی له‌کوردستانه‌وه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند
ئیسماعیل ئیبراهیم و له
نوێترین هه‌واڵی هونه‌ری تایبه‌ت به‌چرا ئاگاداری
کردینه‌وه که له‌گه‌ڵ
هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز سیدی نوێی
به‌هاوکاری ڕادیۆی نه‌وا بۆ
به‌شی هونه‌ری
بڵاوده‌کرێته‌وه. سیدی نوێی هونه‌رمه‌ند پێشتر
بڕیار درابوو ناوبنێرێت خۆزگه، به‌ڵام دوا
ئه‌وه‌ی که زانی سیدیێکی تر به ناوی خۆزگه
پێشتر بڵاوکراوه‌ته‌وه بڕیار دا ناوه‌که‌ی
بگۆڕێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هونه‌رمه‌ند له‌گه‌ڵ
به‌ڕێز هه‌ردی نوردی لێپرسراوی چرا له سوید
گه‌یشتنه سه‌ر ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌م ئه‌لبومه
نوێیه بنێن
هه‌وارێک له‌گوڵ. هه‌روه‌ها
هونه‌رمه‌ند ئاماژه‌ی به‌مه‌شدا که سیدیه‌که‌ی بۆ
هه‌موو ته‌مه‌نێکه و
ماوه‌ی دوو ساڵ کاری تێدا کردووه و هیوا
ده‌خوازێت به‌دڵی هه‌موو لایه‌ک
بێت. ده‌رباره‌ی هاوکاران له‌م کاره نوێیه‌یدا
هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل
ئیبراهیم ووتی " هه‌وارێک له‌گوڵ له شیعری شاعیران
خالید مه‌جید فه‌ره‌ج و
حه‌مه شوانه وه حه‌وت تراکیش له‌ئاوازه‌کانی
خۆمن و دووانیش فۆلکلۆره
وه مۆسیقا‌و دابه‌شکردنی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند
حه‌سه‌ن کراوه. لێره‌وه‌ش
ده‌مه‌وێت سوپاسی هونه‌رمه‌ندی به‌توانا عارف
شه‌کوری بکه‌م. وه سوپاسی
چرا و لێپرسراوی چرا له‌سوید بکه‌م بۆ
هاوکاریکردنی".
هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند ڕایگه‌یاند له‌دوای
بڵاوبوونه‌وه‌ی سیدیه‌که‌ی
ده‌گه‌ڕێته‌وه ووڵاتی سوید.
ئه‌م بابه‌ته له جرا تڤی وارگیراوا |