|
شه‌یدا شێخانی
-
هه‌ولێر
فۆتۆ : عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا
له‌دوای
ئه‌وه‌ی له‌شه‌وه‌كانی ته‌نیایی دا رِاكشاو
چاوه‌روانی كرانه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌كانی سۆزبوو
به‌نازه‌وه ده‌رگاكان بكرێنه‌وه، له‌دوای
ئه‌وه‌ی له‌نێو كار‌و به‌رخه‌كانی هونه‌ردا جێگیر
ده‌بوو، له‌و ساتانه‌ی دوایین ئه‌ستێره‌كانی
هونه‌ر له‌دره‌وشانه‌وه دا نه‌ده‌كه‌وتن.. ئا له
وساتانه‌دا هاوتا كۆمه‌ڵێك تێڕوانینی بزه‌ی
هونه‌ریانه له‌هونه‌رده‌دوا.
هاوتا له‌دوای ئه‌وه‌ی كارئاسكه سرته‌كانی گوێگری
بۆ خۆی ماڵیی ده‌كرد هه‌میشه برسیه‌تی گوێگر
له‌چاوه‌روانی خۆراكی هونه‌ری هاوتا دابوون،
ده‌یان زانی ئه‌و به ئه‌حساسێكی جوانه‌وه
ئامۆزاییانه ده‌چرێ جگه‌له‌وه‌ی به‌ئازیز سه‌ری
من دێشی هه‌موو كێوه‌كانی بڵندایی هونه‌ر به
چریكه‌كانی ته‌ی ده‌كات و فیستانی ره‌نگه‌كان
له‌به‌ژن و بالای هونه‌ر چێ ده‌كا.
كه‌چی ده‌مێكه ئه‌سپی سه‌دای هاوتا له پێده‌شتی
هونه‌ردا نه‌ی حیلاندوه به‌ڵام ئه‌وه‌تا له‌دوای
موده‌تێك ئارام گرتن و هۆگر بوون به بێ ده‌نگی
ئێستا خه‌مه‌كانی مرۆڤایه‌تی ته‌نگیان پێ
هه‌ڵچنیوه، ئه‌و جیا له هه‌موو جاره‌كانی دیكه
له‌به‌ر خه‌می مرۆڤ عه‌شقی له بیر چۆته‌وه
ئه‌گه‌ر چی له‌بیر چوونه‌وه‌ی عه‌شق شتێكی
مه‌حاڵه به‌ڵام مرۆڤ كه‌ده‌یبینێ له توخمی خۆیدا
ده‌چه‌وسێته‌وه ئه‌و ساتانه ناچار ده‌بێ به‌دوای
گێرانه‌وه‌ی قودسیه‌تی مرۆڤایه‌تی بكه‌وێت به‌ر
له عه‌شق، هه‌موو مان مرۆڤین هاوتاش وه‌ك مرۆڤێك
دێته‌وه نێو پانتایی هونه‌رو به‌گۆرانی (واز له
به‌زمی عه‌شق بێنه ) جارێكی دیكه دڵی ته‌ری
هونه‌ر لێده‌دات و ترپه‌كانی مه‌ستمان ده‌كات .
( واز له به‌زمی عه‌شق بێنه ) دواترین به‌رهه‌می
هونه‌رمه‌ند هاوتا ئه‌سعه‌د ه كه هۆنراوه‌ی
(ئیدریس شه‌یداهۆ ) یه و له لایه‌ن سه‌ید
ئه‌حمه‌د رِه‌واندزی كاری میوزیكی جێ به‌جێ
ده‌كرێت .
ئه‌م بابه‌ته له جرا تڤ وارگیراوا
|