|
زۆر جوان بوو ئه‌و ساتانه‌ی ڕاستگۆییم
به‌دی ئه‌كرد له هه‌ست و سۆزی گه‌رمت
پڕت ده‌كرد دڵ له هیوای ره‌نگاوڕه‌نگ
به عه‌شقت
ڕێبواری ڕێگه‌ی خه‌یاڵی كه بۆت ناخرێته
چوار چێوه‌ی مه‌به‌ستت
هه‌تا واتكرد به ترسی ژیانی پیشووت
هه‌ڵبكات خه‌زانی ره‌وینه‌وه‌ی عه‌شقت
له هه‌ستم
ئه‌سرینی ئه‌م خه‌راباتی عه‌شقه ئه‌یسرێته‌وه
جوانیاكان له نه‌ستم
به‌م خه‌زانه گوڵی باخی ئه‌مه‌لت نه‌هێشتم
بیابانێكی ووشكت له‌بری بۆ چێ هێشتم
گه‌شاوه جاف
له‌نده‌ن / ٢٠٠٧
ئه‌م بابه‌ته له چراتڤ وارگیراوه
|