|
Windows xpفۆرمات و
دامه‌زراندنی |
له‌م وانه‌یه فێری ئه‌وه ده‌بین که چۆن
کۆمپیوته‌ره‌که‌مان فۆرمات بکه‌ین،windows
کۆنه‌که بسڕینه‌وه windows
تر بخه‌ینه سه‌ر کۆمپیته‌ره‌که،
هیواداریم سودی هه‌بێت....
پێش
ئه‌وه‌ی ده‌ست به هه‌نگاوه‌کان بکه‌یت تکایه بابه‌ته‌که
جوان بخوێنه‌وه وه به‌جوانی سه‌یری وێنه‌کان بکه تا
له‌کاتی ئه‌نجامدانی کاره‌کانت
هیچ کێشه‌یه‌کت بۆ دروست نه‌بێت، یان باشتروایه ئه‌م
ماڵپه‌ڕه‌یه پرینت بکه‌یت تا له‌کاتی ده‌ست کردنت به
فۆرمات کردن و دانانی windows هه‌نگاو
به هه‌نگاو بخوێنیه‌وه وه سه‌یری وێنه‌کان بکه‌یت ئه‌و
کاته کێشه‌ت بۆ دروست نابێت. دوای خوێندنه‌وه‌ی
بابه‌ته‌که ته‌واو تێگه‌یشتنت
ده‌ست بکه به فۆرمات کردن و دانانی
windows نوێ بۆ کۆمپیوته‌ره‌که‌ت.
تێبینی//
من باسی هه‌نگاوه‌کانی چونه ناو BIOS
نه کردوه تا بابه‌ته‌که زۆر قورس نه‌بێت له به‌ر چاوت
چ کاتێك پێویست ده‌کات بچیته ناو BIOS
ده‌ست کاری بکه‌یت؟؟؟ کاتێك CD
ی windows ئه‌خه‌یه سه‌ر
کۆمپیوته‌ر جارێکی تر دایده‌گیرسێنیه‌وه به‌ڵام
CD که ئیشناکات واتا وه‌ك پێشوو
windows ئه‌کرێته‌وه له‌م کاته‌دا
ئه‌بێت له BIOSده‌ست کاری ئه‌وه
بکه‌یت که CD ROM له سه‌ره‌تا
بخوێنێته‌وه.
1- CD
windows که بخه‌سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت پاشان
کۆمپیوته‌ره‌که‌ت بکوژێنه‌وه جارێکی تر دایگیرسێنه‌وه.
2- دوای
داگیرسانه‌وه‌ی کۆمپیوته‌ره‌که چه‌ند جارێك ده‌ست بنێ به
دوگمه‌ی [ENTER] له سه‌ر
Keyboard که تا شاشه‌که وه‌ك
ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌بێت، پاشان ده‌ستکاری هیچی
تر مه‌که چه‌ند چرکه‌یه‌ك چاوه‌ڕێ بکه.
3-
دوای چه‌ند چرکه‌یه‌ك
شێوه‌ی شاشه‌که‌ت وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه پیشان ده‌دات.
ئێستا 3 هه‌ڵبژاردنی داوه
پێت ئه‌بێت یه‌کێك له‌مانه له‌م 3 شته هه‌ڵبژێریت.
1-
[ENTER] مانای به‌رده‌وام بوونه.
2- [R]
مانای چاککردنه‌وه‌ی windows
کۆنه‌که‌ته.
3- [F3]
مانای وازهێنان له کاری فۆرمات کردن.
ئێمه ئه‌مانه‌وێت
کۆمپیوته‌ره‌که فۆرمات بکه‌ین که‌واته تۆ ئه‌بێت له‌سه‌ر
Keyboard که ده‌ست بنێت به دوگمه‌ی
[ENTER].
4-
دوای ئه‌وه‌ی ده‌ست ئه‌نێیت
به دوگمه‌ی [ENTER] شاشه‌یه‌کی وه‌ك
ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ت پیشان ده‌دات، ئه‌م جاره دوو رێگای
داوه پێت.
1- [F8]
مانای رازی بوونه.
2- [esc]
مانای رازی نه‌بوونه.
تۆ ئه‌بێت له‌سه‌ر
Keyboard که‌ت ده‌ست بنێیت به
دوگمه‌ی [F8] تا کاره‌که‌ت بۆ ته‌واو
بکات
5-
دوای ئه‌وه‌ی ده‌ست ئه‌نێیت
به دوگمه‌ی [F8] شاشه‌یه‌کی وه‌ك
ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ت پیشان ئه‌دات.
تێبینی//
ئه‌گه‌ر HHD کۆمپیوته‌ره‌که‌ت
له یه‌ك به‌ش زیاتر بوو ئه‌وا ئه‌بێت ئه‌و به‌شه هه‌ڵبژێریت
که ئه‌ته‌وێت فۆرمات بکه‌ی وه windows
که‌ی له سه‌ر دابنێیت. وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه له
یه‌ك به‌ش زیاتره واتا [:C:] [D]
به‌ڵام ئێمه [:C ]
هه‌ڵبژاردوه تۆش [:C ]
هه‌ڵبژێره، بۆ هه‌ڵبژاردنی به‌شه‌کان سه‌یری
Keyboard که‌ت بکه له به‌شی خواره‌وه‌ی ده‌ستی راست
چوار دوگمه هه‌یه که هه‌ردوگمه‌یه‌کی ئاراسته‌یه‌کی
له‌سه‌ره به‌م دوگمانه یه‌کێك له به‌شه‌کانی هه‌ڵبژێریت.
6- دوای هه‌ڵبژاردنی
یه‌کێك له پارتیشنه‌کان واتا [: C]
یان [:D ] له‌سه‌ر
Keyboard که ده‌ست بنێ به دوگمه‌ی
[ENTER] بۆ به‌رده‌وام بونت
7-
دوای داگرتنی دوگمه‌ی
[ENTER] شاشه‌که‌ت شێوه‌کی وه‌ك ئه
مه‌ی خواره‌وه پیشان ئه‌دات، لێره‌دا ئه‌بێت یه‌کێك له
جۆره‌کانی فۆرمات هه‌ڵبژێرین که ناویان
[NTFS] یان [FAT] به‌ڵام تۆ
[NTFS] هه‌ڵبژێره وه‌ك ئه‌م شێوه‌ی
که له وێنه‌که‌دا هه‌یه وه فۆرمات [NTFS]
دوو جۆری هه‌یه.
1- خێرا واتا
[Quick]
2-
هێواشه وه من له وێنه‌که هێواشه‌که‌مان هه‌ڵبژاردووه
ئه‌میان باشتره تۆش سه‌یری وێنه‌که بکه ئه‌م شێوه‌ی فۆرمات
هه‌ڵبژێره، پاشان ده‌ست بنێ به دوگمه‌ی
[ENTER] بۆ به‌رده‌وام بۆنت.
8-
دوای ده‌ست نان به دوگمه‌ی
[ENTER] ده‌ست ئه‌کا به فۆرمات کردنی
ئه‌و به‌شه‌ی هه‌ڵتبژاردووه وه‌ك له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه
دیاره ئه‌بێت چاوه‌ڕێ بکه‌یت هه‌تا ته‌واو ده‌بێت، وه ده‌ست
کاری هیچ شتێك مه‌که خۆی کاره‌کانت بۆ ده‌کات
9-
دوای ئه‌وه‌ی فۆرمات ته‌واو
ده‌بێت ده‌ست ئه‌کات به دامه‌زراندنی
windows وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌ی
خواره‌وه دیاره تۆ پێویست ناکات هیچ شتێك بکه‌یت چاوه‌ڕێ به
تا کاری SETUP
ته‌واو ده‌بێت وه ده‌بێت
100%.
10-
دوای ئه‌وه‌ی
که SETUPته‌واو
بوو که گه‌یشته
100% کۆمپیوته‌ره‌که‌ت ده‌کوژێته‌وه خۆی
جارێکی تر ده‌ست ده‌کات به ئیشکردنه‌وه، پێویست ناکات تۆ
هیچ شتێك بکه‌یت هه‌ر وه‌ك له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه
دیاره.
11-
دوای داگیرساندنه‌وه‌ی
کۆمپیوته‌ره‌که ده‌بینین
windows له‌سه‌ر
کۆمپیوته‌ره‌که‌مان دامه‌زراوه هه‌ر وه‌ك له‌م وێنه‌یه‌ی
خواره‌وه دیاره به‌ڵام هێشتا کاری دیکه‌ی ماوه بیکه‌ین
12-
دوای ته‌واو داگیرسانه‌وه‌ی
windows
ده‌بینین شاشه‌یه‌کی وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌مان بۆ
ده‌رده‌چێت ئه‌وه مانایی ئه‌وه‌یه که هێشتا به‌رده‌وامه له
Install
کردن تۆ ده‌بێت چاوه‌ڕێ بکه‌یت که کاته‌که‌شی له
ژێره‌وه نوسراوه چه‌ند ئه‌خایه‌نێت.
13-
ئه‌مه‌ش وێنه‌یه‌کی تره
که هه‌ر به‌رده‌وامه له Install
کردن
14-
دوای ته‌واو بوون ئه‌م
به‌شه‌ی سه‌ره‌وه لاپه‌ڕه‌یه‌کی وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ت
ده‌داتێ لێره‌دا ده‌توانیت زمانه‌که‌ی تر بۆ
windos زیاد بکه‌یت
ئه‌گه‌ر ئێستاش نه‌ی که‌یت کاتێکی تر ده‌توانیتت بیکه‌یت، تۆ
ئێستا نیشانده‌ری مشکه‌که بخه‌سه‌ر
NEXT کلیك بکه
15-
دوای کلیك کردن له‌سه‌ر
NEXT
شێوه‌یه‌کی وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ت پێشان ده‌دات،
ده‌بێت ئه‌م دوو بۆ شایه پڕبکه‌یته‌وه یه‌کیان ناوت بنووسه
ئه‌وه‌ی تریان ماڵه‌وه، یان به که‌یفی خۆت شتێك بنووسه
چونکه گرینگ نیه هه‌رشتێك بێت، پاشان نیشانده‌ری مشکه‌که
بخه سه‌ر NEXT
کلیك بکه بۆ به‌رده‌وام بونت.
16-
دوای ئه‌م کرداره‌ی
سه‌ره‌وه داوای ژماره‌ی
windows که‌ت لێ ده‌کات که
بریتیه له 5 خانه‌ی بۆش هه‌ر وه‌ك له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه
دیاره ده‌بێت بیان نووسیت، وه هه‌موو
CD windows ئه‌م ژماره‌ی
له‌گه‌ڵه تۆش ژماره‌کان له خانه به‌تاڵه‌کان بنووسه پاشان
کلیك له‌سه‌ر NEXT
بکه تا به‌رده‌وام بیت له کاره‌که‌ت.
17-
ئه‌م جاره‌یان داوای ناوی
کۆمپیته‌ره‌که‌ت لێ ده‌کات ده‌توانیت هیچ نه‌نووسیت وه‌ك خۆیی
وازی لێ بینیت، وه له‌خواره‌وه‌ش ده‌توانیتت
Password تایبه‌ت به‌خۆت
دابنێیت یان ده‌توانیتت هیچ نه‌نووسیت کلیك له‌سه‌ر
NEXT
بکه
18-
پاشان شێوه‌یه‌کی وه‌ك ئه‌م
وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌ت بۆ دێت ئه‌وه‌یان ئۆتۆماتیك له‌گه‌ڵ
زمانی windows دێت تۆ ده‌ست بنێ به
NEXT تا به‌رده‌وام بیت، دوای ئه‌مه
په‌نجه‌ره‌یه‌کی ترت بۆ دێت تۆ ئه‌م جاره‌شیان ده‌ست بنێ به
NEXT ئه‌مه‌شیان هه‌نگاوی کۆتایه هیچ
شتێکی وات نامینێت ئێستا به سه‌رکه‌وتویی
windows که‌ت دامه‌زراند له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت.
تێبینی//
زۆر جار ده‌بینی داوای دامه‌زراندنی
windows چه‌ند کێشه‌یه‌کمان بۆ دروست ده‌بێت یه‌کێك
له‌وانه ( نه‌مانی دانت، یان
نه‌ناسینه‌وه‌ی کارتی شاشه، یان چه‌ند به‌شێکی تر.....)
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و پارچانه‌ی له
کۆمپیوته‌ره‌که‌ت هه‌یه windowsنایان
ناسێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر کۆمپیوته‌رێك windows
پارچه‌کانی نه‌ناسێته‌وه واته
Driver نابێت بۆی ئه‌وه ئه‌و کۆمپانیایه‌ی کۆمپیوته‌ر
که CD له‌گه‌ڵ کۆمپیوته‌ره‌که
داده‌نێ که هه‌موو Driver کانی
تێدایه بۆ ناسینه‌وه‌ی پارچه‌کانی کۆمپیوته‌ره‌که، ئه‌گه‌ر
ئه‌م کێشه‌یه‌ت بۆ دروست بوو ئه‌وه ده‌بێت داوای
دامه‌زراندنی windows ئه‌م
CD بخه‌یته سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت
هه‌موو Driver کانی
Install بکه‌یت که له CD
که داهه‌یه تا هه‌موو پارچه‌کانی بناسێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م
CD یه‌شت نه‌بوو ئه‌وا ده‌توانیتت له
رێگای Internet بچیت بۆ سایتی ئه‌م
کۆمپانیایه که کۆمپیوته‌ره‌که‌ی دروست کردووه
Driver کان Install
که‌یه سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت.
به هیوای ئه‌وه‌ی سوودی
هه‌بێت له‌گه‌ڵ ڕێزم دا بۆتان.
کۆتایی
هیوادارم
سوردی لیوه‌ربگرین
دڵسوزتان
هیوا
|