|
دڵنیا ره‌زازی: ئاره‌زووم نه‌بوو كه‌سێكی تر
له‌ته‌نیشتی باوكمه‌وه ببینم |
دڵنیا
ره‌زازی كچی هونه‌رمه‌ندان ناسری ره‌زازی‌و مه‌رزییه
فه‌ریقی كۆچكردووه، به‌هۆی
بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌یه زۆر به‌خێرایی ناوبانگێكی
گه‌وره‌ی بۆ خۆی په‌یدا كرد‌و ئێستا كه‌سانێكی زۆر
به‌ده‌نگی سه‌رسامن، دڵنیا ساڵی 1979 له‌شاری مه‌ریوان
له‌دایكبووه‌و ئێستا له‌وڵاتی سوید نیشته‌جێیه، له‌دیدارێكی
ورده‌كاری له‌باره‌ی ژیانی خۆی‌و په‌یوه‌ندی به‌باوكی‌و
هاوسه‌ره نوێیه‌كه‌ی‌و له‌یلا فه‌ریقی پوری ئاشكرا ده‌كات.
*به‌رهه‌مه‌كانی دڵنیا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه
ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆریان هه‌بوو، تۆ ئه‌مه بۆچی
ده‌گێڕیته‌وه؟
-به‌بڕوای من چه‌ند هۆكارێك هه‌یه، به‌شێكیان په‌یوه‌ندی
هه‌یه به‌و خۆشه‌ویستیه‌ی گه‌لی كورد كه بۆ مه‌رزییه‌ی
فه‌ریقی دایكم هه‌یانه، له‌و به‌رهه‌مه‌شدا به‌ته‌واوی
ئازاری ئه‌و كۆچه‌ی دایكم خه‌می ئه‌و له‌ده‌ستدانه دیاره،
كه ئه‌مانه هۆكاری سه‌ره‌كی بوون بۆ پشت گه‌رمی‌و
ته‌شویقی خه‌ڵكی كوردستان بۆ به‌رهه‌مه‌كه.
* ئه‌گه‌ر دڵنیا كچی ناسری ره‌زازی‌و مه‌رزییه نه‌بوایه،
پێت وایه به‌هه‌مان شێوه سه‌ركه‌وتوو ده‌بوویت؟
-ئه‌گه‌ر من كچی مه‌رزییه نه‌بوومایه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه
پێویست نه‌ده‌بوو به‌رهه‌مێكی ئاوام هه‌بێت، به‌ڵام بێگومان
كاریگه‌ریی ته‌واوی دایك‌و باوكم له‌سه‌ر بووه‌و ئه‌وان
هۆكاری سه‌ره‌كی بوون له‌وه‌ی زه‌وقێكی هونه‌ریی زۆرم
هه‌بێت.
* كۆچی دوایی مه‌رزییه، چی له‌دڵنیا سه‌نده‌وه؟
_زۆر شتی لێ سه‌ندمه‌وه، وه‌ك باوه‌شی گه‌رمی دایك كه
رێبه‌ری ژیان‌و هانده‌ری چالاكییه هونه‌ری‌و سیاسی‌و
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانم بوو، له‌هه‌مووی گه‌وره‌تر ئه‌وه بوو
ئه‌و كۆچه نزیكترین هاوڕێی ژیانی لێ سه‌ندمه‌وه.
* له‌و ساته‌ی كلیپی گۆرانییه‌كه‌ت كه بۆ مه‌رزییه‌ت
وتووه‌و ده‌گریت، چ یادگارییه‌كت بیر ده‌كه‌وته‌وه؟
-برینی گه‌وره‌ی له‌ده‌ستدانی دایكم بیر ده‌كه‌وته‌وه،
هه‌ر جارێكیش كه ئه‌و كلیپه ئه‌بینم برینم ده‌كولێته‌وه،
به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌م كه
توانیومه به‌هۆی ئه‌و كاره‌وه هه‌ست‌و خه‌می گه‌وره‌ی
له‌ده‌ستدانی دایكم نیشانی خه‌ڵكه كوردستان بده‌م.
* رات چی بوو كه ناسری ره‌زازی بۆ جاری دووه‌م خێزانی
پێكه‌وه‌نا؟
-مافی ئاسایی باوكم بوو كه خێزانێكی تازه په‌یدا بكات،
به‌ڵام بێگومان نه بۆ من‌و نه بۆ براكانم، ئاره‌زوومان
نه‌بوو كه رۆژێك دایكم بمرێت‌و ئێمه كه‌سێكی تر
له‌ته‌نیشتی باوكمانه‌وه ببینین، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌وه
جێگه‌ی دڵخۆشییه كه داده (ئێران) خێزانی تازه‌ی باوكم
ژنێكی زۆر میهره‌بان‌و دڵسۆزه.
* په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره نوێیه‌كه‌ی ره‌زازی چۆنه؟
یه‌ك جار یه‌كتریمان بینیوه، به‌ڵام په‌یوه‌ندی
ته‌له‌فۆنیمان هه‌یه، من رێزی زۆری ئه‌و ده‌گرم وه‌ك
هاوسه‌ری باوكم‌و ئه‌ویش له‌برینه‌كانم تێ ئه‌گات.
* ئێستا زوو زوو ناسری ره‌زازی ده‌بینیت یا په‌یوه‌ندی
پێوه ده‌كه‌یت؟
-به‌دڵنیاییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رده‌وام‌و زۆر باشمان
پێكه‌وه هه‌یه، ئێمه رۆڵه‌و باوكێكی زۆر دڵسۆزین بۆ
یه‌كتر.
* هه‌ندێ جار ده‌وترێ كه تۆ له‌گه‌ڵ له‌یلای فه‌ریقی
كێشه‌ت هه‌یه، ته‌نانه‌ت ده‌وترێت له‌یلا به‌نیاز بووه
گۆرانییه‌كانی مه‌رزییه‌ی كۆچكردوو ته‌واو بكات، به‌ڵام تۆ
رێگر بوویت، ئه‌مه تا چه‌ند راسته؟
- به‌بڕوای من ئه‌م بابه‌ته زۆر شه‌خسییه‌و نامه‌وێت
له‌باره‌یه‌وه بدوێم، ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه ده‌ڵێم له‌یلا
پوری منه‌و رێز‌و خۆشه‌ویستیم بۆی هه‌یه.
* ئێستا دڵنیا كاتی رۆژانه‌ی به‌چییه‌وه به‌سه‌ر ده‌بات؟
- من له‌ئێستادا كارمه‌ندی بانكم‌و هاوكاتیش له‌هه‌وڵی
خوێندن‌و به‌ره‌و پێشچووندام، زۆربه‌ی كاته‌كانی رۆژانه‌م
له‌و دووبواره‌دا خه‌ریك ده‌كه‌م.
* به‌ده‌نگی كێ سه‌رسامیت، یان زیاتر گوێ له‌ده‌نگی كێ
ده‌گریت؟
- ده‌نگی زۆربه‌ی كوردیم پێ خۆشه‌و گوێیان لێ ده‌گرم،
هه‌روه‌ها یه‌كێكم له‌گوێگره به‌رده‌وامه‌كانی گۆرانی
كوردی.
* به‌نیازیت له‌به‌رهه‌مه‌كانتدا كار به‌چ ستایلێك بكه‌یت، یان
شێوازی هونه‌ریت له‌كێوه نزیك ده‌بێت؟
ئه‌گه‌ر رۆژێك من بڕیار بده‌م له‌كاری هونه‌ری به‌رده‌وام
بم، بێگومان شێواز‌و ستایڵێكی تایبه‌ت به‌خۆم ده‌بێتو كار بۆ
دۆزینه‌وه‌ی ستایلێكی گونجاو ده‌كه‌م.
*تائێستا بڕیارت نه‌داوه به‌رده‌وام بیت.
- له‌راستیدا نه‌خێر، چونكه به‌بڕوای من ئه‌وه بڕیارێكی
قورسه‌و كاتی زۆری ده‌وێت تا بگه‌مه بڕیارێكی له‌و جۆره.
* سه‌ردانی داهاتووت بۆ كوردستان كه‌ی ده‌بێت؟
- نازانم، تائێستا هیچ كاتێكم دیار نه‌كردووه بۆ گه‌ڕانه‌وه.
* به‌نیاز نیت بگه‌ڕێیته‌وه كوردستان‌و لێره نیشته‌جێ بیت؟
- له‌حاڵی حازردا پلانێكی له‌م جۆره‌م نییه ، به‌ڵام منیش
وه‌كو هه‌موو كوردێك دڵم بۆ كوردستان لێ ده‌دات.
* هیچ پلانێكت هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بچیته ژیانی
هاوسه‌رییه‌وه؟
- بێگومان هه‌موو كه‌سێك پێی خۆشه ژیانی هاوسه‌رێتی
پێكه‌وه بنێت، به‌ڵام من ئێستا پلانێكی له‌و جۆره‌م نییه‌و
بڕیاری ئه‌وه روون نییه.
* دڵنیا عاشقه؟
- من ئینسانێكی زۆر پڕ له‌هه‌ستم‌و عاشقی ژیان‌و هه‌موو شته
جوانه‌كانی ژیانم.
* مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه له‌ئێستادا خۆشه‌ویست، یان هاوڕێیه‌كت
هه‌یه؟
- به‌ڵێ هاوڕێیه‌كم هه‌یه كه كورده‌و له‌سوید ناسیومه،
كوڕی پیاوێكی سیاسییه‌و له‌خۆم گه‌وره‌تره، به‌ڵام نامه‌وێت
هیچ زانیارییه‌ك له‌و باره‌یه‌وه باس بكه‌م.
* ئێستا هیچ به‌رهه‌مێكی تازه‌ت به‌ده‌سته‌وه‌یه؟
- له‌داهاتوودا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ئه‌ده‌مه‌وه.
|