|
له
28/10/2007 له وڵاتی
سوێد (Sergelstorg—Stockholm)
کۆمیته‌ی هاوکاری
هێزه سیاسیيه‌کانی
کوردی و کوردستانی
و
فیدراسیۆنی
کۆمه‌ڵه
کوردستانیه‌کان
و
ئینستاتیفی کورد له
سوید، دژی هێرشی
سه‌ربازی
تورکیا بۆ
سه‌ر هه‌رێمی
کوردستان
و گه‌لی کوردستان
خۆپیشاندانێکیان
ڕێکخست.
له‌و خۆپیشاندانه‌دا
هه‌زاران کوردستانی و
دۆستی کورد ئاماده
بوون و له جۆش و
خرۆشێکی گه‌وره‌دا و
به ئاڵای ڕه‌نگینی
کوردستانه‌وه و به
حه‌ماسێکی زۆره‌وه
سروودی نه‌ته‌وایه‌تی
و بژی کوردستان و بژی
کورد ده‌وترایه‌وه و
چه‌ندین
په‌رله‌مانتاری سوێدی
ئاماده‌بوون و ده‌نگی
ناڕه‌زاییان
به‌رزده‌کرده‌وه دژی
له‌شکرکێشی تورکیا بۆ
سه‌ر کوردان ،
هونه‌رمه‌ندی
نه‌ته‌وه‌ییشمان
هونه‌رمه‌ند چۆپییش
به‌ڕێکه‌وت له‌و
کاته‌دا بۆ کارێکی
هونه‌ری له سوێد بوو
له‌و خۆپیشاندانه‌دا
ئاماده‌بوو و ده‌نگی
ناڕه‌زایی خۆی
به‌رزکرده‌وه ،
وته‌یه‌کی پێشکه‌ش
به جه‌ماوه‌ری
ئاماده‌بوو کردوو و
ووتی:-
به‌خێرهاتنی
هه‌موو لایه‌کتان
ده‌که‌م، که ده‌زانم
هه‌ندێکتان له
ڕێگا‌ی دووره‌وه
هاتوون و زه‌حمه‌تتان
کێشاوه تا
گه‌یشتوونه‌ته
ئێره، ده‌ستانخۆشبێت
و ماندوو نه‌بن، منیش
ده‌نگی خۆم ده‌خه‌مه
پاڵ ده‌نگی ئێوه و
به توندی ناڕه‌زایی
خۆم ده‌رده‌بڕم
به‌رامبه‌ر ئه‌و
له‌شکرکێشییه‌ی
تورکیا بۆ سه‌ر
هه‌رێمی کوردستان و
گه‌لی کورد، هیوادارم
کێشه‌کانمان
به‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و
ئاشتییانه چاره‌سه‌ر
بکرێت و به بێ
خوێنڕشتن کۆتایی به
هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا
بێت، بژی کورد بژی
کوردستان.
له ناو چه‌پڵه و
حه‌ماسی جه‌ماوه‌ردا،
هونه‌رمه‌ند چۆپی به
مقامێک و
به‌سته‌یه‌کی
شۆڕشگێڕانه له
سه‌نته‌ری ستۆکهۆڵمدا
جۆش و خرۆشێکی زۆری
دایه خۆپیشانده‌ران. |