ماسی و چای سەوز بۆ نەخۆشی شەكرە بەسوودن
پسپۆرانی بواری تەندروستی لە بنكەی
توێژینەوەی پزیشكی كۆمبرێج بە تاقیكردنەوەی 22 هەزار كەس
بۆ نموونە 500 كەس كە نەخۆشی شەكرەیان هەبووە بۆیان
دەركەوتووە كە بەكارهێنانی ماسی لە بەرگری كردن لە
نەخۆشییەكانی گورچیلە زۆر سوودمەندە.
توێژەرەوەكان لەو راستییە گەیشتن كە
ئەوانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە و كەمتر ماسی دەخۆن، 4
بەرابەر زیاتر لەو نەخۆشانەی كە هەفتانە 2 جار ماسی دەخۆن
تووشی نەخۆشی گورچیلە دەبن.
توێژەرەوەكان دەڵێن، ئەو مادەی خۆراكییە
تایبەتییە كە لە ماسیدا هەیە، دەبێتەهۆی ئەوەی كە كاركردی
گورچیلەكان و رێخستنی شەكرە بۆ لەش رێك بخرێ.
هەروەها خواردنی چای سەوزیش لە بەرگری كردن
لە نەخۆشی شەكرەدا كاریگەری زۆرە، پسپۆرەكان دەڵێن چاوی
سەوز مادەیەكی تێدایە كە ناهێڵێ خانەكان بەهۆی مادەی
زیانهێنەرەوە بمرن. لە تاقیكارییەكدا كە لەسەر مشك كراوە
دەركەوتووە ئەگەری تووش بوون بەنەخۆشی شەكرە بەبەكارهێنانی
چای سەوز زۆر كەمبۆتەوە
ئاماده کردنی
ئهم بابهته هیوا