به‌خێربێن به‌ڕێزان ماڵپه‌ڕی هیوا پێکهاته‌ی ڤیدیو کلیپ میوسیک فیلم پرۆگرام له‌خزمه‌ت به‌ڕێزتاندایه‌ سه‌ردان بکه‌ن رۆژانه‌ نوێ ده‌کرێته‌وه‌  


 

خواردنی وەرزی بەفر و باران

تایبەتمەندییەكانی شێلم گەلێكن كە دەكرێ بۆ زۆربەی دەردەكان سەیر بكرێ، یەكێك لە پزیشكەكان دەڵێت گەر خەڵك دەیان زانی ئەو رووەكە چەندە بە سوودە، لەگشت باخچەكانی خۆیان شێلمیان دەچاند و هەموو رۆژێك دەیانخوارد، شێلم كەوتۆتە ریزبەندی سەوزەوە، نەك میوە.
ئەو رووەكە پراوپڕە لە مادە بەسوودەكانی وەك كالسیۆم، و مەنیزیۆم و وەك خواردنێكی بەسوود سەیری دەكرێ. شێلم لە هەوای سارد زیاتر گەشە دەكات، هەربۆیە ئەو سەوزەیە بۆ دەرمانی ئەو نەخۆشییانە داندراوە كە لە وەرزی سەرمادا سەرهەڵدەدەن. شێلم دەرمانی نەخۆشی ئەندامەكانی هەناسەدانە. جگە لەوەش شێلم كۆخە كەم دەكاتەوە، هەربۆیە هەوڵبدەن لە وەرزی سەرمادا شێلم بخۆن. شێلم مادەیەكی دژە ئیلتهابە و مادە زیانمەندەكان لە جەستە پاك دەكاتەوە

ئاماده‌ کردنی ئه‌م بابه‌ته‌ هیوا

 
 

HIIWA  2007