 |
جه‌ور
خۆزگه ئه‌متوانێ گشت گوڵی دونیـــــا
له پرچت بده‌م بۆ تـــۆی به ته‌نیــــــــا
بۆ وه‌ی بــــــولبولان کۆبن له ده‌ورت
نه‌بــــا بۆ ژینت بکێشـــــــی جه‌ورت
جوانی
خۆزگه گڵۆپی شــــــاره‌که‌م ئێســــــتا
جوانی تۆی ئه‌دی له خه‌و هه‌ڵده‌ســـتا
ئه‌وده‌م ده‌یزانی جوانی مـــــانای چی
ئه‌م هه‌مو شه‌وقه‌ی ئیدی له پای چی؟
گومان
گه‌رچی رۆژگار تێپه‌ڕی نه‌مدی ساتێ خۆشی له ژیان
داستانێ بو،تا دوا په‌ڕه‌ی خه‌م رژان بو بۆ دڵ و گیان
ئه‌وه‌ی ماوه له ته‌مه‌نم بڵێ ی هه‌موی پــــــاییز نه‌بێ؟
چڵ شکاوی نێو وێرانه‌ی بـــاخ و گوڵێكی زیز نه‌بێ؟
ناڵه
وتم ئه‌ی دڵه‌ی خه‌مباری شــــــــکاو
تاکه‌ی ئه‌ناڵێ‌ی هه‌ر به‌شته زوخـاو؟
تاکه‌ی وا به کوڵ ئه‌گری بۆ یـــــار
نه‌مـــــــا رۆژانــــی ئه‌وین و دڵدار
زامی دڵ
ئه‌ڵین زامی شیر گه‌لێ به ســــــۆیه
له چــــــــاو زامی من هیچه درۆیه
چون به هه‌واڵێ دنیام تــــاریک بو
هه‌نوکه ئه‌شق زۆر ده‌ســــخه‌ڕۆیه
خوانی غوربه‌ت
ئه‌ی غوربه‌ت به‌سه هاوڕێ‌یه‌تی تۆ
چیتر نــــــــــابڕێ سه‌خته کێوی تۆ
به‌س رۆڵه‌ی کوردان بگره ئامێزت
رازاوه‌ی مه‌که خوان و سه‌رمێزت
نه‌ورۆزی غوربه‌ت
لێره‌ی غوربه‌ت نه‌ورۆز تـــاراوه
نیشـــــــتمان گڕی له دڵ به‌رداوه
تۆ بڵێ‌ی جارێ تر یــــادی بکه‌م؟
چون ئێستا به‌ندم پێوه‌ند نه‌چڕاوه
گوڵ باران
شه‌وانه یــــــــادم وه‌ک کۆتر ئه‌فڕێ
به رۆژیش شه‌ماڵ رێگام بۆ ئه‌بڕێ
رایــــان ئه‌سپێرم گوڵ بارانت که‌ن
چی خه‌می دڵته هه‌موی به بـــا‌که‌ن
په‌ری ئاسمان
ســـــــــڵاوت لێ بێ ئه‌ی په‌ری ئاسمان
ئه‌ی ئه‌وه‌ی دوری وای له نیشتمـــــــــان
له ئاســـــت جوانی تۆ جوان شه‌رمه‌زاره
چونکه مانگه‌شه‌و له ڕوتـــــــــــــــا دیاره
دیـــــــــــــه
جوانترم نه‌دی وه‌ک گوڵ له جیهــــــــان
باشتر له دایک نه‌مدی له ئینســـــــــــان
له خــــــــــاک و وڵات پیرۆز تر نه‌بوو
کوردســــــــــتانه‌که‌م وه‌ک به‌هه‌شتێ بوو
گوڵ
گـــــــــــــــوڵ بۆیه جوانی له خۆ گرتوه
به‌و ره‌نگه ئــــــــاڵه‌ی خۆی داپۆشــــیوه
بۆ وه‌ی کۆ بــــکا ئـــــــاشقان له ده‌وری
تــــــــــــاوێ له یاد که‌ن خه‌م و ناسۆری
ناز
گوڵــــــــی گوڵســـــــــــتان بۆ ئه‌وه‌رێنی؟
وڵاتـــــــــــی دڵم بۆ ئه‌که‌یته خــــــــــار؟
مه‌لــــــــــی مه‌یلی من بۆ ده‌ســـــــوتێنی؟
تـــــــــــاکه‌ی ناز ده‌که‌ی نایه‌ی بمدوێنی؟!
زیز بون
چۆن لێک زیز ئه‌بن شـــــه‌م و په‌روانه؟
نه‌تــــــــۆراوه قه‌ت مه‌ل له هێـــــــــڵانه
عه‌جه‌ب وا ئــــــــازیز رو نـــادا به من
نــــــــــــــازانێ دڵم بۆته وێـــــــــــرانه؟
بێداری
ئه‌شقه لێ ناگه‌ڕێ شـــــــــه‌وانه بنوی
یادی منه بۆیه وا ئه‌ســـــــیر که‌وتوی
تا گزنگ وشه‌کـــــــــــــانت ده‌ڵێمه‌وه
به‌فرم و دێم له نێو دڵتــــــا ده‌توێمه‌وه
یاد
وا تێ نه‌گه‌ی شه‌و بێدارم خه‌و ئه‌چێته چاوم
چون خه‌و به من نامۆیه ئێستا بێ چاره مــاوم
ئه‌وه‌م به‌سه،تۆم له یـــــــاده سپێده هــــــــــاوڕێمه
خۆشم ئه‌وێ ی نازێ ئارامگای فه‌رهاد جێ و رێمه
هه‌واڵ
سه‌فه‌رم دوره چـــــــــاوه‌ڕێ‌ی هه‌واڵێکم
بومه‌ته پشــــــــــــــكۆ گڵکۆی مه‌زارێکم
ئه‌ی کیژی کورد پێ بزانه به حــــــــاڵم
گرفتارم ئێســـــــــــــــتا شکاوه بــــــاڵم