په‌روانه‌ی
هاوده‌م
شه‌و بو..دونیا خامۆش
بو
ته‌نیا بوم له ژوره‌که‌مدا
په‌روانه‌یه‌ک ده‌وری دام
وتی بۆ خه‌مباری؟!
ناشێ ئازاری ئه‌شق بێ
وامات و گرفتاری؟
وتم ئه‌ی په‌روانه‌ی جوانی شه‌م
عه‌جه‌ب زانیت
خۆ تۆ هاوده‌می خه‌می من نیت !
وتی منیش ناخ سوتاوم
مه‌مبینه وا باڵم جوانه
له شه‌می خۆم دابراوم
له ئه‌سرینی نێو چاوانت
له شه‌پۆلی من ڕاماوم
وتم دابڕاوم له نازه‌نین
له شه‌و گوردی
له جوانترین وشه‌ی ئه‌وین
من بۆ نازه‌نین
ئه‌و بۆ شه‌می خۆی
شه‌وگارمان شه‌ق کرد
به ئازار و سۆی
کازیوه کاتێ دیتم
په‌روانه بێ ڕۆح بو
باڵه‌کانی لای په‌نجه‌ره‌ی ژوره‌که‌م
بێ ناز..هه‌ڵوه‌ری بو !
ئومێد خۆشنوس
سوید/ئێسکلستونه