|
ئه‌و رۆژه‌ى له چاوه‌روانیدا ونده‌بین
ئه‌م ئێواره‌یه حه‌زێك وه ئاگامدێنآ
سه‌مفۆنیایه‌ك له دڵم په‌له‌قاژێى فرِینێتى
چ ساتێكه تێكه‌ڵ به بۆنى ئه‌رخه‌وان و,
سه‌داى ژه‌نینى بلوێرى چاوه‌روانییه
له‌گه‌ڵ ترازاندا كه‌وتوومه‌ته گۆ، ئه‌و باسى
خزانى خۆیى و منیش بێباكى مردن
من له ترسى راچه‌نین و ره‌هێڵه
هاورێكه‌شم، له ئیراده‌ى ته‌مه‌ن ده‌دوآ
من ده‌ڵێم: فرِین جوانترین نیشتنه‌وه ده‌سازێنىَ
ئه‌ویش ده‌ڵآ: بۆچى ئێوه لێم تێناگه‌ن!!
ژیان چه‌نده به لێڵى ده‌مبینآ و,
منیش چه‌نده روون گوزه‌رده‌كه‌م
له خواردنه‌وه‌ى په‌رداخآ شه‌ربه‌ت،
تێده‌گه‌م!
ده‌بآ ئێمه‌یش بخزێینه خوارى خواره‌وه‌ى
لاولاوى ژیان
تا ئاشنا بین به خاڵى و وشكیه‌كانى..
له سێبه‌رى دارتووه‌كانى به‌ر ماڵه‌كان تێده‌گه‌م
چى ناخۆشتره ببیته گیانى له‌توپه‌تى به‌ر پێكان
من به یاساكانى مێرووله ده‌زانم
هاورێى رۆحى كه‌ى و,
كروزانه‌وه‌ى باڵه‌كان
چه‌نده مه‌ترسیداره بۆ هه‌ڵفرِینى ساتى یاخیبوون
بیژه‌نه..
به په‌نجه‌كانت ئه‌م ژیانه بژه‌نه
بهێڵه با هه‌نگاوى شه‌پۆله‌كان
زیاتر‌و زیاتر بن
بـا له خۆمان زیاتر دره‌خته‌كان بناسین
با له سه‌وزیدا رۆحمان سروشى لێ بچۆرِآ
با له په‌یژه‌كانى غوربه‌ت ماندووبین
تا له چرِى ئاوێته بوون تێبگه‌ین
ئێمه كه له حیكمه‌تى ته‌نیایى تێناگه‌ین
بۆچى بیانوو به گوزه‌شته‌ى سه‌فه‌ر بگرین
ئێمه كه به ته‌رِى باران توورِه ده‌بین
یانى چى پێكه‌نینمان به هه‌تاوبآ؟!
وه‌ره با له خۆمدا جوانتر و جوانتر بتبینم
له ئاوێنه راستگۆتر و له نیشتیمان ته‌نها تربین
به‌شى من له‌م گه‌ردوونه ده‌ریایه‌كه،
مه‌له‌كردنى تیا ئه‌سته‌مه
حه‌زى من ئه‌وه‌یه ساده ساده بگریم و,
به لایلایه‌ى هه‌ناسه‌ش ژیرببمه‌وه..
ره‌نگه نه‌توانم به‌قه‌د باڵاى سنه‌وبه‌ر
به‌رز برِوانم,
وه‌لێ ده‌توانم رابچڵه‌كێم به‌هه‌رشتآ
بمباته‌وه بۆ ساته‌كانى گه‌مه‌ى مناڵى,
ساته‌كانى نغرۆ له نیگاى یار
غه‌ریبیم كردووى چۆله‌كه‌ى پاییز‌ى
سه‌یركه! ره‌نگتم لێئاڵاوه,
سه‌راپا نوقمى تۆم!
بمبه له‌گه‌ڵ خۆت..
بمبه بۆ دیده‌نى خودا
بۆ باوه‌شى شه‌پۆل
بۆ نزیكى باران,
بۆ بینینى لایه‌كى رۆح
ده‌زانم..رۆژێك هه‌تاو خۆى دێت
ده‌ستمده‌گرىَ، ده‌ڵێ:
كیژه‌كه
وه‌ره با پیاسه‌یه‌كى پاییز‌ى بكه‌ین
بچین روانینه‌كانى خۆمت فێربكه‌م بۆ دونیا
له وڵاتآ بۆ كه‌نار رووبار
له مه‌مله‌كه‌تێ سه‌ركه‌وتن به په‌یژه‌كانى ئومێد,
له جێگایه‌كى تر بۆ ده‌روازه‌ى ئه‌زموون
واى له‌م هه‌موو جوانییه!!
من نه‌رجه‌سیم !
نامه‌وآ هه‌موو كه‌س له‌م مه‌له‌وانییه‌دا
هاورێم بآ...
نامه‌وىَ له زه‌لكاوى به‌رده‌م ترس بتۆقێم و,
له مانه‌وه‌ى خۆم بزربم له ئه‌وێنده‌ر
من ئه‌وێم دیوه!
له‌ساتى فه‌نابووندا
له‌سه‌رده‌مى ئه‌وانبوون
له‌كاتى بێوه‌ڵامى..
من
هه‌ستم هێند پرِه
خه‌ریكه هێمن هێمن هه‌ڵده‌وه‌رىَ
ده‌بێت به ئاو
ده‌بێته باران
بیسه‌نه!
ئه‌م هه‌سته له رۆح بسه‌نه
با ماناكانى هه‌ڵوه‌رین نه‌یسووتێنآ
با ته‌نیایى نه‌یكا به‌ماڵى وه‌رزه ته‌زیووه‌كان
ببووره یه‌زدانبه‌خشى دڵه ژاكاوه‌كه‌م
ئه‌م ئێواره‌یه رامچڵه‌كاندى
سه‌بووریم دآ به‌و گۆرانیانه‌ى
تۆ له یاداشتى هاورێیه‌تیتدا
پێمت به‌خشى..
سه‌فه‌رت پرِاو پرِ له ژیان
له یاده‌وه‌ریتا ماڵێكم بۆ بچنه
جودایى په‌ی پێنه‌با
له وه‌سوه‌سه‌ى نیگاتا
ده‌ریایه‌ك رووانینم پێ ببه‌خشه
كه‌س مه‌له‌ى تیا نه‌كردبآ
من گریام!!
گریام
ئه‌وكاته‌ى تێكه‌ڵت كردم له‌گه‌ڵ خۆت
له چاوت رۆحت بۆ سه‌ندم و,
له لێویشت نۆته‌ى هه‌ناسه
من ئێستاش له‌به‌رده‌م خه‌نده
هه‌ڵده‌له‌رزم و له ترسى كه‌وتن
رۆیشتنم بیرچووه!!
له وێنه‌كانتدا قسه‌م بۆ بكه..
به چاوه‌كانتا شتآ بڵآ
با له زمانى رووانینت دڵنیاتر بم
با له گه‌رمى هه‌ست و,
به ساردى زمانت تآ بكه‌م
لێگه‌رِىَ با ئه‌م وه‌رزه قاقرانه به كۆتابێن
با پێبنێینه بارانێكى تر
ره‌نگه ئه‌مجاره
فریاى مانه‌وه نه‌كه‌وین
له وێستگه بێسه‌رو به‌ره‌كانى وڵات
له‌و وێستگانه‌ى له ماناى سه‌فه‌ر تێناگه‌ن
نایانه‌وىَ به زمانى جوانى ببینن و
به رۆحى راستیش بڵێن (ئــا)!!
ئه‌مجاره‌شیان تۆ دێیت و ده‌لێى..
ها ئه‌وه منم له شه‌قامه‌كانى شیعر‌و,
له وێستگه‌ى رووتبوونه‌وه چاوه‌رێتم
له به‌رگى پاییز بۆم وه‌ره
به ئاوازى هه‌ناسه‌ت ئاگادارم بكه‌وه له خۆت
منیش دێم و به حاڵ رووناكیت ده‌بینم
به حاڵ ده‌توانم بتناسمه‌وه
به حاڵ!..
له بێده‌نگیدا.. ونده‌بین
شه‌رمین وه‌لى
ئۆكتۆبه‌رى 2007
Hanasa982@yahoo.com
|