لێم ببوره
نیشتیمانم
لێم ببوره یه‌که‌م
جاره ده‌درکێنم وشه‌ی سه‌فه‌ر
سبه‌ی ئه‌م شاره
جێدێڵم خؤم ده‌ده‌مه ده‌ستی قه‌ده‌ر
من له‌مه زیاتر
ناتوانم ئؤقرام بڕا به‌یه‌کجاری
به‌شارێکدا چاو
بگێرم هه‌مووی پڕبێ له یادگاری
ئه‌ی دابڕان به
نه‌فره‌ت بێ تؤ چه‌نده به ئازار‌و شؤی
واله که‌سی عاشق
ده‌که‌ی هه‌ڵبی له نیشتمانی خؤی
ڵێم ببوره
نیشتیمانم هه‌رچه‌نده بؤ من وه‌ک به‌هه‌شتی
به‌ڵام چیبکه‌م با
تؤش ببی به قوربانی خؤشه‌ویستی
به ناچاری سه‌فه‌ر
ده‌که‌م ئه‌ی بینایی چاوه‌کانم
دڵنیابه بؤ
باوه‌شت هه‌ر دێمه‌وه نیشتمنانم
- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -
ماڵێک له عه‌شق
ده‌مه‌وێ ماڵێک
دروست که‌م
پربێ له سروشت و
جوانی
هه‌ر وێنه‌ی تؤ
هه‌ڵه‌واشم
بؤدیکؤرو
نه‌خشه‌کانی
له په‌نجه‌ره‌ی
ژوره‌که‌مدا
گوڵیش دانانێم بؤ
چوانی
تؤ خؤت یه‌ک پارچه
هه‌ر گوڵی
په‌رچه‌میش گه‌ڵا
کانی
خؤ سوره‌یاش
هه‌ڵناواسم
بؤڕوناکی ژوڕێکی
سارد
هه‌ر تؤش ده‌که‌م
به هاوسه‌رم
ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن
مه‌ودام بدات
خؤزگه
خؤزگه من
شانه‌یه‌ک ده‌بوم
بؤ هاوڕێیه‌تی
په‌رچه‌مت
دڵیشم وه‌کوو
ئاوێنه
هه‌ڵواسیایه له
به‌رده مت
تاپێت بڵێم خؤشم
ئه‌وێ
تؤش باوه‌ڕم پێ
بهێنه
ئاره‌زوت بوو بمکه
به مؤم
هه‌موو شه‌وئ بم
سوتێنه
بمکه به گوڵی
سه‌ر سنگت
ئه‌گه‌ر سیس بووم
بم ژاکێنه
به‌ڵام توخوا تکا
ده‌که‌م
به دابڕان مه‌م
ناسێنه
عمران خمبار
omran@xember.com