 |
چاو لێک مه نێ
که‌شه‌وانه ویستت بنوویت
درگای ژووره‌که‌ت دامه‌خه
خێرامه‌چۆ سه‌رجێگاکه‌ت
فوو له‌چرای شه‌وگار مه‌که
له‌گه‌ڵ خه‌یاڵ چاو لێک مه‌نێ
دڵی خۆشت زۆر ته‌نگ مه‌که
من چاوی خۆم ده‌نێرم بۆت
وه‌کو مۆمێ تابه‌یانی بسووتێ بۆت
له‌جێ ی فرمێسکه کانی تۆ
دڵۆپ دڵۆپ به‌سه‌ر ڕووتا بتوێته‌وه
هه‌تا دنیا ڕووناک ده بێت
تاخه‌به‌رت ئه بێته‌وه
****************************************
مه سج
له‌بیرته دوا مه‌سج
که بۆت ناردم
چه‌ن جار تیایدا نووسی بووت
هه‌تا مردن به قوربانتم
ئه‌ی بۆئێسته مه‌سج ناکه‌یت
یه‌ک دوو دێڕم بۆ بنێریت
من تا ئێستاش چاوه‌ڕێم
به‌ڵکوخوایه دڵ بگۆڕیت
********************************************
ژیان وگوڵ
تازه ڕۆشتم سه‌فه‌رم کرد
نیشتیمانی ئه‌وینی تۆم
له‌خۆم وون کرد
هه‌رچی یادگاری و گوڵ هه‌بوو
له‌ڕێگادا بزرم کرد
خه‌می ئێره هێنده سه‌خته
له‌پایزی گه‌ڵای ئه‌وێ سه‌ختره
هه‌رچوار وه‌رزی ئێره خه‌مه
گوڵ و به‌هار لێره نییه
دنیا هه‌مووی به‌فرو ته‌مه
دڵنیابه هه‌ردێمه‌وه
بۆباوه‌شی ئه گوڵانه
چونکه ژیان به گوڵه‌وه
خۆش و جوانه
****************************************
دڵی مانگ
من شه‌وانه له خه‌یاڵما
سه‌یرت ئه‌که‌م
وه‌ک په‌یکه‌رێک له ناو دڵما
دات ئه تاشم
تا به‌یانی وه‌سفت ئه که‌م
وا ده‌زانم تۆ ئه‌ستێره‌ی
له ئاسمانا به جێ ماوی
دڵی مانگیت بۆ ڕووناکی
چاوه‌کانی من وه‌ستاویت
*********************************
چاره نووس
کێ ئه‌یووت چاره نووس وامان لێ ئه‌کات
دڵمان گیرۆده‌ی غه‌ریبی ئه‌کات
عیشقی چه‌ن ساڵه‌ی دوو گوڵی نازدار
وه‌ک گه‌ڵای پایز زه‌ردوو کاڵ ئه کات
به‌ڵام هه‌ناسه‌م ئه‌زیزی ڕۆحم هه‌رگیز نایه‌ڵم
حه‌زی چاره نووس تۆ له من وون کات
تۆ هه‌ر ئه‌و گوڵه‌ی وه‌ک من بێ ناز بوویت
وه‌ک من گیرۆده‌ی شیعر‌و خه‌یاڵ بوویت
بۆیه تا ئه‌به‌د له یادت ناکه‌م
تۆ وه‌کو گوڵ به و منیش په پووله‌م
¤¤¤¤¤¤¤¤¤¤¤¤¤¤¤¤¤¤¤¤¤¤¤¤¤¤¤¤¤¤¤¤¤¤¤¤¤¤¤¤¤¤¤¤¤¤44
خونچه‌ی عه‌شق
که‌تۆ ڕۆشتی وبه جێت هێشتم
خۆشه‌ویستیت هه‌مووی سووتان
داری عه‌شقت له بن بڕی
گه‌ڵاکانیت یه‌ک یه‌ک وه‌ران
هه‌رچی خونچه‌ی عه‌شق هه‌بوو
به‌ده‌ستی خۆت لێت کرده‌وه
تانه‌بێته گوڵ بۆژیان
له دواین نیگای بینینت منت سووتان
منت کوشت بۆ هه‌تایی
من کرده چه‌ن فرمێسکێک
دامته ده‌ست بای بێ وه‌فایی
=================
په‌شیمانم
په‌شیمانم له دڵداری و
له ناسین وله عیشقی تۆ
په‌شیمانم له‌و ڕۆژانه‌ی
به‌فیڕۆمدا به یادی تۆ
له‌وه‌ش زیاتر په‌شیمانم
ته‌مه‌نێکم به با ڕۆیی
که‌وتمه دوای سیحری چاوی تۆ
به‌ڵام چی بکه‌م تۆ زوو دۆڕای
که‌وتیته دوای ماڵ و سامان
عیشقی منت زوو له ناو برد
له بیرت کرد ئه‌و ڕۆژانه‌ی
بۆیه‌ک ئه ژیایین
تازه ڕۆشتیت ده هه‌ر بڕۆ
ئه‌ی بێ وێژدان
هه‌رگیز ناهێڵم جارێ تر
چاوه‌کانم سه‌یرت بکه‌ن
لێوه‌کانم بۆتۆ بدوێن
له‌ژیانما باست بکه‌ن
^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^^
کچی ووڵاتی به‌فر
ئه‌ی کچی ووڵاتی به‌فرو
ئه‌ی خه‌یاڵی دڵی مردووم
ئه‌ی ئه‌ندێشه‌ی ساته‌کانم
ئه فرمێسکی چاوی ماندووم
بۆئه‌وه‌نده تۆ دڵ ڕه‌قیت
بۆناهه‌قیت له ڕوو کردم
بۆبه‌هارت کردمه پایز
گوڵ و گه‌ڵات لێ زه‌ردکردم
بڕوام نه‌کرد تۆ بگۆڕێ ی
خۆشه‌ویستی و عیشقی پاکم
وه‌ک نه‌بووبێ به فیڕۆبه‌ی
بێ باکانه‌ش له‌ناو دڵتا ده‌رم بکه‌ی
بڕۆ وون به ئه‌ی بێ وه‌فا
تازه منیش ناتناسمه‌وه
جارێکی ترناتکه‌م به‌گوڵ
له‌نێو دڵما ناتشارمه‌وه
>>>>>>>>>>>>>>>>>
دڵه ناسکه‌که
دڵم ئه‌ده‌مه باڵدارێک
بۆئاسمانی تۆی بهێنێ
بڵام ئازیز زۆر ئه‌ترسم
به‌رگه‌ی ناسکی دڵ نه‌گرێ و
له‌ڕیگادا بیشکێنێ
گه‌ر هێنای بۆت به‌هێمنی وه‌ری بگره
نه‌با ده‌ستت وه‌کو گوڵێک
بی وه‌رێنێ
من حه‌زه‌که‌م له ناو دڵتا هه‌ڵی بگری
چونکه دڵت ده‌ستی نی یه
یاری پێ بکاو بیشکێنی
<<<<<<<<<<<<<<<
ته‌لاری عه‌شق
کێ وه‌کو من خۆشی ویستی
کی وه‌کو من له دڵتابوو
کام ئازیزه‌ت له‌م شاره‌دا
سۆزی منی له دڵدا بوو
من گوڵیشم له خۆم تۆران
چونکه هه‌رده‌م تۆم له لابوو
تۆش نامه‌و گوڵ وشیعره‌کانمت
هه‌مووی سووتان
ئه‌م ته‌لاری پڕله‌عیشقه‌ت
بۆ کێ ڕووخان
لادوای کۆچت چاوه‌کانم
دوو په‌پووله‌ن وان به ئاسمانی گووڵه‌وه
چۆن هه‌واڵی تۆیان پێ بڵیم
چۆن بیری خۆمت به‌رمه‌وه
کاکه خانی
فینلاند
.................................