لێم ببوره
لێم ببوره ئازیزه‌که‌م که‌جێم هێشتی
بروابکه خواستم نه‌بوو قه‌ده‌ر ویستی
تادوورنه‌بوی نه‌م ده‌زانی هێند پێویستی
من هه‌ڵه بوم به دوو دڵی خۆشم ویستی
هه‌رچه‌ند دوورم به‌ڵام دڵم هه‌ر لای تۆیه
له‌یادی تۆ بۆچرکه‌یه بێ ئاگابێ ڕه‌نجه‌ڕۆیه
لێم ببوره من بوم به‌هۆی ئه‌م دووریه
نه‌م ده‌زانی ژیان بێ تۆ سه‌رابێکی سیحراویه
گه‌رئه‌م جاره هاتمه‌وه‌لات
دێمه سۆمای چاوه‌کانت
وه‌ک مۆمێک بۆت ده‌سوتێم
ئه‌بمه هاوڕێی خه‌مه‌کانت
تۆش وه‌ک جاران ئامیزتم بۆ بکه‌وه
هه رچی غه‌می دووریت
هه‌یه له ئامێزتا
بتوێته وه
فه‌لاح شه‌مێرانی
falah_24@hotmail.com