ته‌نیایی
ئێواره‌یه ڕۆژان ئاسا
شه‌قامه‌کان له‌سه‌ر شانی
غه‌ریبیم هه‌ڵده‌گرم..
له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌نگاوێ
هه‌ر هه‌ناسه‌یه‌ک
کیژو لاوێ له تیله‌ی چاومدا
به‌دیلی ئه‌گرم
ده‌زگیراندار..قۆڵ به قۆڵ و
ده‌م به خه‌نده‌ن
ڕازی دڵ ئهگؤرنهوه
منیش ته‌نیا
دوای ساڵانێک دابڕان و جودایی
گۆرانی خه‌م به هێمنی
له‌گه‌ڵ به‌ختم
ئه‌ڵێمه‌وه..!!
ئومێد خۆشنوس
umed_70@hotmail.com