من هه‌ر گوێ له چاوت ده‌گرم .. شاڵاو
که‌چاو ده‌بڕمه چاوی تۆ ..،
هه‌رچی ده‌ڵێ ی دڵنیا به ..،
بێ ڕاڕایی و بێ دوودڵی ..
بیدرکێنه ..
مه‌پرسه لێم ..
چیم به‌سه‌ر دێ ..
هه‌ر دڵ هه‌یه .. فه‌رموو ئیتر
بیشکێنه ..!
مه‌پرسه لێم
به کام ووته‌ی له‌سه‌ر زارت
گڕ به‌ر ئه‌ده‌ی له ده‌روونم
تاو دێنی بۆم ..
قه‌ت مه‌پرسه ..،
کام وه‌ڵامت هێنده ره‌قه ..!
که ده‌شکێنێ دڵ و ئه‌ژنۆم
چونکه گوڵم ..!
کاتێ که تۆ دێیته قسه ..،
ووشه‌کانت هێدی هێدی
وه‌ک په‌پووڵه به سه‌رسه‌رما
هه‌ڵده‌فڕن ،،،!
ئیتر منیش ئارام ده‌گرم ،
گه‌ر ده‌زانی یان نازانی !
با پێت بڵێم ..،
من هه‌ر گوێ له چاوت ده‌گرم
..