خیانه‌ت
زه‌ماننێک
بوو من تنیا بۆم تۆ هاتیت و ده‌ستت گرتم
هه‌رچی
گه‌نجی ئه‌م شاره‌یه به‌خیلیان پێ ده‌بردم
وام
ده‌زانی باوه‌شی تۆ موڵکی منه تامردنم
هێنده
چاوی تۆم ده‌په‌رست دنیا بوو بوو به دوژمنم
کاتێ
به‌ره‌و ڕووم ده‌هاتی باوه‌شم بۆت ده‌کرته‌وه
چه‌ند
ڕووخۆش بووی دره‌خته‌کان پێ ده‌که‌نین به‌ده‌مته‌وه
به‌ڵام
ئێستا به‌هه‌وڵێک دڵم ده‌مرێ له ناخه‌وه
ته‌مه‌نم
له ڕێتادانا بێ وه‌فابووی به‌داخه‌وه
نیگای پڕ
سۆز‌و ئه‌وینت ئێستا گۆڕاوه بۆ زوڵم
له پاش
سێ ساڵ خۆشه‌ویستی خیانه‌تت کرد له دڵم
..........................................
نائومێدی
چۆن
پێبکه‌نم جاڕێکی تر
نا ئومێدی
له ڕێگامه
ئه‌گه‌ر
گریان عیباده‌ت بێ
به هه‌شت
دوا هه‌مین جێگامه
له‌و
ڕۆژه‌وه‌ی تۆ ڕۆیشتووی
بۆ ساتی
پێ نه که‌نیوم
خه‌مه‌کانت په‌یتا په‌یتا
ده‌رگایان
له ڕووته نیوم
من چی
بکه‌م له خۆشی ژیان
ته‌مه‌ن
پڕ ده‌ردو خه‌مه
دڵنیام
هه‌تا مردنم
هه‌نسک و
گریان پیشه‌مه
لۆمه‌م
مه‌که ئه‌گه‌ر بڵێم
ئاواته
خوازی ژێر گڵم
مه‌گه‌ر
که‌سێک دابڕاو
هه‌ست بکا
به‌ژانی دڵم
........................................
تینوم
که
ده‌تبینم به بینینت
زیاتر
تین‌و ده‌بێ تاسه‌م
که لێم
دوری کز و ماتم
ده‌به‌نگ
ده‌بێ سه‌ری کاسه‌م
. . .
ڕۆمانێکم
پڕ پڕ له تۆ
عشقی تۆش
بۆته پێناسه‌م
که‌ی ئه‌و
ڕۆژه‌بێ هه‌ناسه‌ت
تێکه‌ڵ بێ
له گه‌ڵ هه‌ناسه‌م
.................................
تۆ
له‌و
ڕۆژه‌ی تۆم ناسیوه
باوه‌ڕم
به خوا هێناوه
ده‌بێ
چه‌ن گه‌وره‌و عادڵبێ
ئه‌و
جوانیه‌ی به‌تۆ داوه
. . .
چگه له
خوا و له چاوی تۆ
هیچ که‌س
ناکه‌م به خوای دڵم
تائه‌و
کاته‌ی ئه‌جه‌ل دێت و
چنگ گیر
ده‌کا له گه‌ردنم
. . .
گه‌ر
بشمرم نا‌ئومێد نیم
ناڵێم من
تۆم دۆڕاندووه
بۆ لای
خوایه‌ک ده‌ڕۆمه‌وه
که جوانی
تۆی خولقاندوه
. . .
کچێ
به‌خوا
شێتت
کردووم
تۆ مرۆفی
یاخود
مانگی چوارده شه‌وی
شه‌وی
زستان
چه‌ند
تاریک بێ
ڕوناک
ڕوناک ده‌بێته‌وه
ئه‌و
کاتانه‌ی ده‌رده‌که‌وی
. . .
دره‌ختێکی
پڕ له
ڕنگ بووم
ره‌شه
بایه‌ک ڕووی لی کردم
زه‌رد
هه‌ڵ گه‌ڕان
گه‌ڵاکانم
تاوه‌کو
ئیستاتێ ناگه‌م
پایز له
ڕووخسارم ده‌چی
یامن
کۆیله‌ی
ده‌ست
خه‌زانم