یەکی
شووبات
پێشکەشە بە شەهیدانی یەکی شووبات
بەیانی جەژن بوو
کاروانێک گووڵ
باخی
(گڵکەند) یاند جێ هێشت و
لەدەرگای
ماڵ
بەماڵی شاری دێرینیان دا
بەیانی جەژن بوو
جەژنە پیرۆزەیان
لە
یەکە بەیەکەی
باخی
شار کرد
بەیانی زوو بوو
کاتێ
خۆر
هێشتاکە خەواڵوو بوو
پۆلێ
مەل
منارەکەی شێخی (چۆلی )یان ،
جێهێشت و
بەرەوو دوور فڕین
گووڵ
لە بیاباندا
سەووز نابێت
بۆیە......
باخەکانمانیان سووتان!!
ووشتر،
لە
کوێستانماندا
قەد
نالەوەڕێ !!
بۆیە
....
ڕقی
ئەستووریان
بەدیواری قەڵادا دا
کۆمەڵێ بەرد
لەدیواری قەڵا ترازا
غل
بوونەوەو
لە
پێدەشتی کەس نەزانا ،
بوونە چیا
ئەی
شارەکەم
ئەمە
......
تۆڵەی دۆڵی (سحابیان ) و
سەردانەواندنی
ڕۆڵەکانی (ئاڤێستا) بوو
ئەی
دایکی میهرەبانم
ساڵانێکە
گووڵە کانت ووشک ئەکەن
باخەکانت ئەسووتێنن و
چاوانت پڕ لە فرمێسک ئەکەن
کەچی
ئاواش
سینەت سەووز و
کووڵمت بەفر و
باڵات سەفینە
نامۆ