کچێک له په ڕی نێرگز
* * * * * *
-١-
...له به هاردا
هه ناسه ت بۆنی مێخه ک
نیگات تفه نگی راوکه ر
له نجه ت له نازی تاوس
په رچه مت گه ڵای شۆره بی
رومه تت گوڵ ئه رخه وان
بالات لاسکی رێواس
په نجه ت له چڵه نێرگز
ده نگت گۆرانی نه وره س
پێکه نینت له خوره و
هاژه ی چه م ده چێت
٢
به هاوینان
سێبه ری دارستان
ده نگی نه رمی خالقی
بێ ده نگی شه وه کان
له ئاونگی سه ر گوڵێک
له هه ناسه ی ده م به یان
له قاشی کاله کی ساردو
له جێژوانی عاشقان
له ئاسمانێکی ساماڵ
له کازیوه ی رۆژێکی نوێ
ئاسۆی نیشتیمانێک ده چی
٣
پایزانیش
له بۆنی بارانی په ڵه و
له گه ڵای زه ردی ئاڵتونی
له پۆلێک قازو قولینگ
له بێگوناهی په پووله و
له سنه وبه رێکی سه وزو
له کراسی ته ڕی هه ورو
له روحی پاکی دره خت
له ئاوێنه ی تێروانین
له بیره وه ری مناڵی
له خه ونێکی هێمن ده چی
٤
به زستانان
له شانه ی پر هه نگوین
له بێگه ردی کڵۆی به فرو
له هۆره ی ده نگی ریشۆڵه و
له باوه شی گه رمی شیعرو
له دیمه نی زه رده په ر
له نیوه پێکی خه یاڵ
له یادگاری خۆشه ویستی
له ده رکه وتنی هه تاوو
له هه ناسه ی تێکه ڵاوی
دووئاشقی شه یدا ده چی
٥
تۆ به ته نیا
له هه موو وه رزه کان ده چی
له گوڵه کانی سه ر سینه ی
به هاری وه زی ئه وین
له گیانی نه رم وناسکی
بێ ترس و شه رمی هاوین
له روتبونه وه ی دره ختی
گه ڵارێزانی پایزو
له گیانی بووکه به فرینه ی
به فرنباری زستان ده چی
تۆ به ته نیا
له هه موو جوانه کان ده چی
تۆ له ته مه نی سالێکدا
له وه رزه کان جوانتر ده چی
سلێمانی- محه مه د پاکژ
٢٠٠٦