دوای سه‌ردانی بۆ ووڵاتی
سوید و به‌شداری له چه‌ند ئاهه‌نگێک، هونه‌رمه‌ندی ناودار
مه‌ریوان سه‌فادین توانی دوو کلیپ له‌م ووڵاته تۆمار
بکات. کلیپی یه‌که‌می وای له من و ئه‌مڕۆش هه‌وادارانی
هونه‌رمه‌ند به کلیپی دووه‌می دڵشاد ده‌بن. له کۆڵانی
ته‌نگ ئاواز‌و هۆنراوه‌ی فۆلکلۆره‌و ژه‌نیاره‌کان گروپی
مۆسیقای که‌ناڵی کوردسات و گروپی هه‌ڵپه‌ڕکێی کۆمه‌ڵه‌ی
هونه‌ره جوانه‌کان له شاری یۆتۆبۆری - سوید به
سه‌رپه‌رشتی مامۆستا دڵشاد ئه‌حمه‌د کچانی کورد له
یۆتۆبۆری به هه‌ڵپه‌ڕکێ جوانه‌که‌یان کلیپه‌که‌یان
ڕازانده‌وه و کامیرای فه‌لاح ئه‌حمه‌دیش به گرته
جوانه‌کانی تامه‌زرۆی زیاتری به‌رهه‌مه‌که‌ی کردووین و
شارۆ فه‌ره‌جیش مۆنتاژێکی بێ وێنه‌ی کلیپه‌ی بۆ کردووین
ده‌ستی هه‌موو لایه‌ک خۆش بێت. مه‌ریوان سه‌فادین له‌گه‌ڵ
دابه‌زینی کلیپی دووه‌می ووتی " هیوادارم بتوانم به‌م دوو
ڤیدیۆ کلیپه شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه کوردیه‌کان جوانتر
بکه‌م و سوپاسی هه‌موو که‌س و هاوڕێیانم ده‌که‌م که
له‌گه‌ڵم هیلاک بوون بۆ به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م دوو ڤیدیۆ
کلیپه وه ڕێز و خۆشه‌ویستیشم بۆ ئه‌م سایته جوانه
دووپات ده‌که‌مه‌وه