 |
ئاسۆی کورد
به دوای ئاسۆی کورددا
وێڵ بووم
به هه‌زار بیری ڕاستیدا چووم
نه‌وێرام بدرکێنم
هیچ یه‌ك له‌و ڕاستی یانه
چوونکه هه‌ر خۆم بووم
که دیلی ده‌ستی
میلله‌تی خۆم بووم
شه‌هید بووم بۆ کوردستان
بووم به قوربانیش له پێناوی ئه‌وان
هه‌ر دوای سێ ڕۆژ و فاتیحا
هیچیان دیار نه‌مان
دایکی ڕه‌ش پۆشی شه‌هیدی کوردم
پیر بوون باو نه‌مان
کاری به‌د فه‌ڕی و شه‌رواڵ تۆزاوی
ئه‌وانه باون لای ئه‌وان
جارێ بۆ باسی ئاڵای کوردستان
ئه‌وان هه‌میشه له پرخه‌ی خه‌وان
منیش به‌و شێتخانه ئه‌هلیانه
ڕازی نابم
بۆ ئاسۆی گه‌لی کوردم لێیان
خافڵ نابم
گوێ ناده‌مێ گه‌ر له‌غه‌ریبیشدابم
تا مابم
خۆ له خاکی خۆشما غه‌ریبم و
بگره به غه‌ریبه‌ش نابم
نه پێشتر باش بوون
نه ئێوه باشتر له‌وان
ئێوه‌ش گرتتانه به‌ر
هه‌ر هه‌مان ڕێگه‌ی ئه‌وان
بونه‌ته سکاڵای دڵی ورد و درشت
هێشتا بۆ باڵه خانه فیرعه‌ونێکانتان
ده‌مانکه‌ن به خشت
نیشانه‌ی چراو فانۆس ووتراوه
که به سه‌ده‌ی تاریکی ناسراون
له‌سایه‌ی ئێوه‌ن هه‌ر ئه‌وان
ڕۆشنایی شه‌ون بۆمان ماون
تازه زۆرتان نه‌ماوه واز مه‌هێنن
هه‌ر وه‌ك پێشترتان دانیشن
گیرفانی میلله‌ت بخورێنن
منیش هه‌میشه ده‌بێ
به دوای ئاسۆی کورددا بم
من کۆترێکی سپی ڕاستگۆم
هیچ کات وه‌ك ئێوه باڵه فڕه
ته‌را نابم
ئاخ بۆ ئه‌و ڕۆژه هه‌ڵ ئه‌کێشم
که باوتان نابێ
ده‌ڵێم تۆ بڵێی ته‌مه‌نم
هێنده‌ی مابێ
تا خامی سپی له غه‌ریبی
نه‌یه‌م به سه‌رما
هیچ نه‌بێ با ته‌رمه‌که‌م
بۆ خاکی کورد به وه‌فا بێ
حه‌مه_شوان
shwana_kurd@hotmail.com