که سه‌رکرده ئه‌دۆڕێ
که سه‌رۆک له مێزی کۆبونه‌وه‌دا
ئه‌دۆڕێ
نیشتیمان به خه‌یاڵی شاعیر ئه‌مرێنێ
که ده‌سه‌ڵات له مێزی قوماردا ئه‌یدۆڕێنێ
جله ڕه‌شه‌کانی دایکی ئه‌نفال ئه‌دڕێنێ؛
که سه‌رۆک له مێزی کۆبونه‌وه‌دا ئه‌دۆڕێ
چیای قه‌ندیل به تیرۆست ناو ده‌هێنێ
که نه‌توانرێ له گوڵ کاڵتریان پێ بوترێ
په‌پووله‌ی ئازادی به مه‌ست ئه‌فڕێنێ؛
که سه‌رکرده سه‌ر بۆ دوژمن دانه‌وێنێ
کوردستان به خه‌وی شاعیر ناو دێنێ
هه‌ر شاعیره قژی سپی هه‌له‌بجه دادێنێ
که‌چی سوڵتان هه‌ر به‌ڕه‌شی ده‌ری دێنێ؛
شاعیرێک به گوڵزار خاک ئه‌نه‌خشێنێ
سه‌رۆکێکیش له ناخه‌وه ئه‌یڕوخێنێ
شاعیرێک له خه‌وی نیشتیمانه‌که‌یدایه و
سه‌رکرده‌یه‌کیش به خه‌به‌ری ده‌هێنێ؛
گه‌شبیر ئه‌حمه‌د
داربی / به‌ریتانیا
25/03/2009
gashbir@hotmail.com