به‌خێربێن به‌ڕێزان ماڵپه‌ڕی هیوا پێکهاته‌ی ڤیدیو کلیپ میوسیک فیلم پرۆگرام له‌خزمه‌ت به‌ڕێزتاندایه‌ سه‌ردان بکه‌ن رۆژانه‌ نوێ ده‌کرێته‌وه‌  


 

بۆ هه ڵه بجه

له به هاری ئه و ساڵه دا

چووبوومه شار

دیاری بکڕم بۆ ده ستگیران

که هاتمه وه

ناوی هه ڵه بجه گۆڕابوو

ئه و تابلۆیه ی له سه رڕێگا هه ڵواسرابوو

30 کم  هه ڵه بجه  ،،،،،

هێمای  جومجومه  سه رێک و   !

هێڵی سووری تیا کێشرابوو

که هاتمه وه   ,,,,

دیتم میدیاو ڕۆژنامه وان

ئێسکو پرووسکی  ده ستگیرانم

وێنه ئه گرن 

بۆ دیاری دڵی دووژمنان 

که هاتمه وه,,,,,

بزنزه کان پڕ بوون له وێ

چرکه  چرکی وێنه کێشان ,,,

پێشبڕکێ بوو  ,,

ئاخۆ کامه ته رمی مناڵ   ,,,

سه رنج کێشه

بکرێ به تابلۆی گرانبه ها

بۆ بازاڕی گه رمی ئه وان  !!!

که هاتمه وه

بزه ی لێوی کچۆڵه کان

ڕه ق هه ڵاتوو   به دی ئه کران

وانه ی   دارا دوو داری دی

بوو به دارا دوو ته یاره ی

به ئاسمانی هه ڵه بجه دی   !!

کێ ئه یزانی له بری گوڵی ئه م به هاره

خونچه په نجه ی مناڵ ئه ڕوێن   !!

کێ ئه یزانی

له چرکه یه ک

چاره نووسی پێنج هه زار که س

ئه بێ به یه ک   !

کێ ئه یزانی له دوای ناوی هێرۆشیما

ئه بێ به وێردی سه ر زمان ،،،  هه ڵه بجه یه ک

پێنج هه زار دڵۆپ فرمێسکه که م

پێشکێش به تۆ هه ڵه بجه که م

 هه ڵه بجه که م  ,,,,

هه     ڵ  ه   ب   ج   ه   ک   ه    م .

       دلشاد

 

 
 

HIIWA  2007