ژووان
ئه‌و ئێواره‌ی ژووانمان هه‌بوو
چاوه‌ڕێت بووم
بۆ نه‌هاتی ؟
به‌دڵ ساردی گه‌ڕامه‌وه
زۆر تووڕه بووم
که‌نه‌هاتی
ته‌نها له‌وێ ئه‌وه‌ی دیتم
گوڵێکی جوان
به‌جێمابوو
ووتم ڕه‌نگه
تۆ هاتبی و
بۆ ئه‌وه‌ی لێت تووڕه نه‌بم
ئه‌و گوڵه‌ت بۆ جێهێشتبم
ئه‌بێنم وا نازداره‌که‌م
ده‌مێکی خۆش
قاقا به من پێئه‌که‌نێ
پاشان ووتی :
ئازیزه‌که‌م
ئه‌و گوڵه‌ی تۆدیتت له‌وێ
خۆگوڵ نه‌بوو
ئه‌وه من بووم!
هه‌ی قه‌زات له گیانم که‌وێ .!!
پێنج
ماچ
- 1-
ئه رێ گوڵم له بیرت دێ
له زۆر شیرینی ماچێکتا
به زۆر لێت نه ئه بوومه وه
پرسیم گیانه هه ڵه نیمه ؟
بڵێم هه نگوینت خواردوه
ئه تۆش ووتت نا به و خوایه
لێووم هه روا شیرین بووه .!
*******
-2-
ئه ی جارێکیان له ماچێکا
تا پشووی ئیشمان ته واو بوو
ماچی ئێمه پشووی نه بوو
ئه زانی بۆ؟
چوونکه ئه و ڕۆژ له‌گه‌ڵ خۆمان
خواردنێکمان نه بردبوو.!
*****
-3-
ئه ی ئه و ماچه ی که جغاره‌که‌م
تاسه‌ر فلته‌ر بووبه سۆته‌ک
بۆپشوویه کی هه‌ناسه‌ش
لێوومان له یه‌کتری نه‌بوو
مناڵ ئاویان پێداکردین
ووتیان ئاگرتان تێبه‌ر بوو
ئێمه‌ش سوپاسمان لێکردن و
ووتمان مناڵان ببوورن
هیچ ئاگامان له‌خۆ نه‌بوو.!
-4-
ئه ی ئه و ماچه ی که پێم ووتی
ئه من هه‌نگم
با لێوی تۆش گوڵ ئاسا بێ
که شیله ی لێوی تۆم مژی
هه ند شیرین بوو
له شیرینیان ناوومان لێنا
هه‌نگوینی ماچ .!
-5-
ئه‌م ماچه‌مان وه‌ک ماچ نه‌بوو
له خۆشی و مزری ئه وماچه
له وێستگه یێ بردینیه‌وه
زینده خه‌وێ
تا به‌ئاگا هاتینه‌وه
شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌جێی هێشتین
هه موو نه‌فه‌ری له ناوی
به ده ست...
ماچی- براڤۆ- یێکیان
بۆ هاویشتین.!
دلشاد عه لی
|