جیاوازی من و تۆ له عه
شقێکی
فه لسه فی
من تۆم خۆشئه وێ
هه ندی ئه و دونیا
تۆش ڕقی
هه موو دونیات له
منه
هاوکێشه یه کی چه ند سه یره ئه مه
وه ک ئه وه ی من تۆ له بیرێ ده رکه م
تۆش من بخه یته بنی ئه و بیره
من له خۆشی تۆ پێکه نینم بێ
تۆش له مه ڕاقم مووی سه رت ده ربێ
کاتێ گریانم له بێتۆیی دێ
تۆش به و گریانه م
پێکه نینت بێ
ئاخر من و تۆ وه ک ئاوو ئاگر
له گه ڵ یه کتری پێچه وانه یین
ته نها له یه کشت یه کئه گرینه وه
من له خۆشی تۆ ئه توانم تۆ بم
تۆ ش له ڕقی من ناتوانی من بیت
لێره یه که من خۆم ئه که م به تۆ
تۆ ش که
ناته وێ خۆت بکه ی به من
تۆ هه ر تۆ ئه بی و منیش ئه بمه تۆ
من خۆ نه ویست بووم
کاتێ بوومه تۆ
بوومه خۆ په رست
به بیره که ی تۆ
دلشاد علی