هه نگوینی ماچ
خۆشه ویستم،، به بیرت دێ
له جێژوانێکا ،، پێم ووتی
ئه من هه نگم
با لێووی تۆش،، گووڵ ئاسا بێ
که شیله ی ئه م گووڵه م ئه مژی
هه ند شیرین بوو
له شیرینیان
ناومان لێنا هه نگوینی ماچ
!!!!
وێرانه سێ‌و
ئه دی گوڵم هه ر له بیرته
گونده که مان
ڕه زو داره سێوی زۆر بوو
جێژوانێکمان بن دارێ بوو
هه ستای ئه تویست
دو سێ‌و له دار بکه یه وه
بۆ خۆت و خۆم
ده ستم گرتی ،،
وتم من ئه و سێوه ناخۆم
به هه ر هه موو ئه و سێوانه
ناگۆڕمه وه من سێوی خۆم
حاڵی نه بووی،،، حاڵیم کردی
به ئه سپایی ماچێکم کرد
له و کوڵمه شه کره سێوه ی خۆم
هه ر له م به زم و ڕه زمه بووین
دوکه ڵێ هات له بۆنی سێ‌و
هه موو مردین ،،گوندمان بوو به
وێرانه سێ‌و .
قوربانی سێ‌و
دلشاد