ئهکرێ نههێڵم ؟
تا چاوی خوماریی
له ژێر پرچی
ڕهش و پهرش و بڵاودا
ئهشکهنجهی نیگام بدا
باڵای بهرز و گۆزهیی
له پۆشاکی
ڕوون و نهرم و تهسکدا
سهرنجم بهرهو لای خۆی ببا
ئهکرێ نههێڵم
پهڕه ڕاکشێ بۆ قهڵهم ؟
ئهو سیمایه
لهبهرخهیاڵهوه
نیگار کێش نهکهم .
دانا