گۆڕینه‌وه‌ی .. ملوانکه‌یه‌ک
کاتێک شیعرێک دێته سه‌ما
ڕه‌نگی گۆرانی لێ ده‌نیشێت،
ئه‌و کاتانه‌ی، تۆیش بزه سه‌ر لێوانت
ده‌گرێت
هه‌موو دونیا به ده‌مته‌وه پێ ده‌که‌نێت،
هاوڕێ هه‌ره ئازیزه‌که‌م .. له‌م
غوربه‌ته
ئێستا دڵم .. وه‌ک دوگمه‌ی سه‌ر سینه‌ت
ته‌نگه
خه‌مم وه‌ک باڵات بڵند و
ژیانم وه‌ک چاوت مه‌نگه
گه‌ر تۆم لابیت، سه‌ره‌خه‌مه نێو باوه‌شت
و
بۆ یه‌کجاری ده‌رگای خه‌یاڵم داده‌خه‌م
تا ئه‌به‌دی جێی ئه‌وینم له دڵی تۆدا
ڕاده‌خه‌م
که ئێستاش دوورم،
له بێ تۆیدا واده‌که‌م،
ده‌رگای ئه‌ندێشه‌و خه‌یاڵم واڵا ده‌که‌م،
ئه‌و وشانه‌ی به زه‌ینمدا گوزه‌ر ده‌که‌ن
کامیان مرواری ئاسایه،
کامیان جوانه،
کامیان لایه‌ق به‌خۆشه‌ویسی ئینسانه،
ده‌نکه ده‌نکه،
گه‌وره و بچوک،
له پاش و پێش .. ڕیزیان ده‌که‌م،
به‌و ئومێده‌ی گه‌ڕامه‌وه
تۆ ملوانکه ئاڵتونێکه‌ت وه‌لا بنێیت
من ملوانکه‌ی شیعرێکت بۆ له‌مل بکه‌م،
ملوانکه‌یه‌ک، که ره‌مزی خۆشه‌ویستیبێت
نه‌ک کۆت و
به‌ند و کۆیله‌بون هه‌ناسه‌که‌م
باكۆ
جه‌لال
16.02.2010
تورکیا
bako.jalal@yahoo.com