درۆى خۆشه‌ویستى
ئه‌مشه‌و له دواین
نامه‌دا ...
كه نوسیبوم : وازبێنه
لێم
نوسیبوم : گیانه ...
بمبه‌خشه ،
له‌مڕۆ به دواوه
نامۆى پێم !.
كه نوسیبوم : زۆر لێت
زیزم ،
با هه‌موو شت
ببڕێته‌وه
سه‌یره !چه‌نده زوو
بڕواتكرد...
گڕى عه‌شقم بكوژێته‌وه
.
چاك ئه‌زانم تێكڕاى
شه‌وت ،
به بێدارى بردۆته
سه‌ر
بۆیه بوكى نیگاكانت
...
به‌رگى خه‌میان كردۆته
به‌ر .
حه‌زناكه‌م دڵم لێ پیس
كه‌ى ،
له یادى كه ئه‌و
ڕستانه
چونكه چیم دابوو به
گوێتا ...
گاڵتهیهو درۆى
نیسانه !.
ویستم به شێوازێكى نوێ
...
بۆتى دهرِبڕم سۆز‌و
هه‌ست
ئه‌ى بیرتچو ؟ من
په‌یمانى ...
تا مردنتم له گه‌ڵتا
به‌ست ؟.
ئه‌وه‌ى بۆم نمایشكردى
...
جۆرێك بوو له
خۆشه‌ویستى
تۆش چ ناوێكى لێئهنێى
...
دڵگیر نابم ، خۆت
سه‌ربه‌ستى !.
هه‌رچیش ئهفهرموى
ئاماده‌م ،
له تۆڵه‌ى ئه‌و
خه‌مه‌ى شه‌وێت
به‌ڵام من ته‌نیا
ماچێكى ...
چاوه گهشهكانتم
ئه‌وێت !!.