ئه‌گه‌ر شه‌وێك بۆتۆ نه‌گریم ،
هه‌ورى چاوم ئه‌گرمێنێ
ئه‌و شه‌وانه‌ش كه‌ئه‌گریم بۆت ،
ده‌ریاى ئه‌شك ئه‌مخنكێنێ .
بــڕوابــكه بیـرت ئـه‌كـه‌م ،
خَـۆشـه‌ویـستـه تـاقـانه‌كـه‌م
تـۆ
هه‌تـاكـه‌ى نـایـه‌یتـه‌وه ...
بـۆ
نـاو مـاڵـه وێرانـه‌كـه‌م ؟.
من
ناتوانم خامۆشت كـه‌م ،
ئـــه‌ى چـــراخـــانــى ئـاواتــم
له‌و كاته‌وه‌ى تۆم لێ ونى ...
ڕه‌شپۆشێكى كش و ماتم !.
بگه‌رِێوه باوه‌ك جاران ،
ژیان له‌لام گه‌ش و جوان بێ
به‌تۆى ئازیز بۆ رِه‌وایه ...
كه‌من به‌شم هه‌ر سوتان بێ ؟.
*************
وه‌سێتنامه
ئه‌گه‌ر مردم ...
چاوت بكه به ئارامگام ،
بمنێژه تیاى بۆ ئه‌به‌دى
تا
به‌بارانى فرمێسكت ...
لاشه‌م ئه‌ڕزێ هێدى هێدى !.
ئه‌گه‌ر مردم ...
ده‌ستى رِاستت ئاوه‌ڵاكه ،
بۆمى بكه به لافیته
مه‌ترسه له‌وه‌ى بچوك بێ ،
خۆ
ناوى منیش پێنج پیته!.
ئه‌گه‌ر مردم ...
با
دڵت پرسه‌خانه‌م بێ ،
بێده‌نگ پرسه‌م بۆ بگێڕى
ئه‌م شیعره‌ش وه‌سێتنامه‌مه ...
له‌به‌ریكه دێڕ به دێڕى !.