نیگه‌رانى
خۆشه‌ویستیت ...
ئه‌ڵێى بارانى به‌هاره
لێى تێناگه‌م ،
بۆچى وا پچڕ ِپچڕه .
جارى وایه وه‌ك چاخى
سه‌هۆڵبه‌ندانه
به‌شێوه‌یه‌ك سارد‌و
سڕه .
جارى واشه ...
وه‌ك پشكۆى ده‌م
ئاگردانه ،
یه‌كپارچه بڵێسه‌و
گرِه!!.
تۆ كچه‌كوردى
خۆ پایزنیت....
ئه‌گه‌ر گه‌ڵاى
زه‌رد نه‌پۆشیت ،
له‌ڕووت نه‌یه‌ت
بجیته ده‌ر
خۆ زستان نیت...
شه‌رم بكه‌یت ،
هه‌ر كه‌هاتى تاراى
به‌فر بخه‌یته سه‌ر .
تۆ كچه كوردى ...
به‌جلى كوردییه‌وه
جوانى
ده‌بیپۆشه‌و
پشتێنێكى ئاوریشمى پان
بگره كه‌مه‌ر !!.
وه‌ره
من ده‌ستێكم پڕ له
ئازار ،
چاوێكم به‌بێ گلێنه
تۆش ده‌ستێكیت
ده‌سه‌ڵاتدار ،
چاوێكیت جوان و بێ
وێنه .
وه‌ره بۆلام ده‌ستم
بگره ،
ڕۆحم پرِكه له
سه‌وزایى
وه‌ره چاو له‌چاوم
ببرِه ،
به‌ڵكو به‌تیشكى
چاوانت ...
پێم به‌خشیته‌وه
بینایی
ئارام ئه‌بوبه‌كر