دوو دڵۆپ
خوَزگه _
خۆزگه ئه‌بووم
به پیتێك و
بوَ سه‌ر
لقى لێوت ئهفرِیم
به‌ڵكو
جارجار له ده‌مته‌وه ،
به‌ناسكى
دهرتئهبرِیم .
یان خۆزگه
ئه‌بووم به حه‌رفێك ،
له‌و حه‌رفانه‌ى
...
ناوه‌كه‌تى
پێئه‌نه‌خشێ
خۆ هیچ نه‌بێ
...
ئه‌گه‌ر
بیكه‌یته ملوانكه ،
له‌و مل و
گه‌ردنه‌ت ئه‌خشێ !.
_ شیرین
بوم لێت _
كه
دڵخوازت بوم ،
كه
هاورِازت بوم ،
لات بێ‌نرخ
بوم پێت ئه‌وتم : شێت
هه‌تا ئه‌و
رِوَژهى...
له‌دڵى
خۆمدا دهرمپهرِاندى و
گۆشه‌ى
گریانم بۆ كردى به جێت .
ئیتر له‌وساوه...
بووم به
هه‌نگوین و ،
ده‌قه به
ده‌قه شیرین ئه‌بم لێت !!.
_ به‌ڵێننامه
_
ئه‌گه‌ر
هاتى ...
گشت
نێرگزى ئه‌م به‌هاره
ئهكرِمهوه
وه‌ك ته‌وقه
ئه‌یده‌م له‌سه‌رت
ئه‌گه‌ر
هاتى ...
داره‌كانى
ئه‌م هه‌واره
ئهبرِمهوه
بێت و هه‌ڵنه‌ستن
له به‌رت !.
بهلاَم
چیبكه‌م
كهنایهیت و
منیش چاوهرِێم
گشت كاتێ
تۆش
بوویت به
ئه‌ستێره‌ى سیوه‌یل
چه‌ند ئه‌كه‌م
ده‌ستم
ناتگاتێ !!.
_ خه‌یاڵێكى
پرِ لهرِاستى _
تۆ ، له‌كه‌نار
رِوبارهكه ،
ورد ئه‌بویته‌وه
له باڵات
منیش ، به‌سوارى
كه‌شتیه‌ك...
به‌تاسه‌وه
بوم بێم بوَلات.!
له پرِ بو
به‌هات و هاوار ،
كه‌شتى
نغرۆبو رِاستهوخۆ
ئه‌وسا
زانیم نه‌ك بهرِاستى ...
به‌خه‌یاڵیش
ناگه‌م به‌تۆ !!