بچووكترین كامێرای
دیجیتاڵی له‌جیهاندا به‌رهه‌مهێنرا
پێگه‌ی
ئه‌لیكترۆنی فه‌رفه‌ش بڵاویكرده‌وه، به‌م دواییانه
له‌وڵاتی ژاپۆن بۆ یه‌كه‌مین جار بچووكترین كامێرا
له‌جیهاندا دروستكرا، ئه‌و كامێرا بچووكه كێشه‌كه‌ی
ته‌نها 50 گرامه، له‌توانایدایه له‌قوڵایی 20 مه‌تریی
له‌ژێر ئاودا وێنه بگرێت وابڕیاره هه‌تا چه‌ند رۆژێكی
تر بێته ناو بازاڕه‌وه.
بچووكترین كامێرای
دیجتاڵی جیهان كه‌به (چۆبی كام ده‌بلیو پی ) ناسراوه،
كه‌ڤه‌ری ئه‌و كامێرایه به‌ته‌واویی دژی ئاوه‌و ته‌ڕ
نابێت.
لێنزی كامێرای " چووبی كام " 3.1 مێگا پێكسڵه‌و جۆری
كوالێتیه‌كه‌ی " وی ، جی ، ئای" 640 ـ480 پێكسلیش
وێنه‌ی ڤیدیۆیی ده‌گرێت.
ئه‌و جۆره دوربینه نرخه‌كه‌ی ته‌نها 140 یۆرۆیه‌و
له‌ژاپۆن ده‌فرۆشرێت.
یه‌كێكی تر له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و كامێرایه،
جۆری میمۆریی هه‌یه كه‌به " مایكرۆ SDHC ناسراوه
له‌گه‌ڵ سیستمی " مه‌كینتۆش" و" ویندۆز" دا ده‌گونجێت