هه‌نگوین بۆ مندالاَنی خوار ته‌مه‌نی
یه‌ك ساڵ مه‌ترسیداره
ئاژانسێكی به‌ریتانی
تایبه‌تمه‌ند به بواری خوارده‌مه‌نی هۆشداری به دایك
و باوكی ئه‌و مندالاَنه دا كه‌ته‌مه‌نیان له‌خوار یه‌ك
ساڵیه‌وه‌یه‌و هه‌نگوین به‌ته‌نیا یاخود به‌تێكه‌ڵكردنی
له‌گه‌ڵ خۆراكدا نه‌ده‌ن به‌منداڵه‌كانیان.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه كه پێدانی هه‌نگوین
به‌مندالاَنی ته‌مه‌ن خوار یه‌ك ساڵ مه‌ترسی له‌سه‌ر
ژیانی منداڵه‌كه دروست ده‌كات و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی
هه‌یه ببێته هۆی مردنی.. له‌و روه‌شه‌وه ئاژانسه‌كه
ئاماژه‌ی به‌مردنی (3) منداڵ كردوه كه‌ساڵی رابردوو
له به‌ریتانیا و به هۆی پێدانی هه‌نگوینه‌وه گیانیا ن
له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیش كه‌له‌و باره‌یه‌وه
ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتوه تێكه‌ڵكردنی هه‌نگوین
له‌گه‌ڵ خۆراك و پێدانی به‌ومندالاَنه‌ی ته‌مه‌نیان
له‌یه‌ك ساڵ كه‌متره ... مندالاَن توشی ژه‌هراویبون
ده‌كات، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه مندالاَن له‌و قۆناغه‌ی
ته‌مه‌ندا به‌رگه‌ی توشبوون به‌و به‌كتریایه ناگرن و
پێده‌چێت ببێته هۆی گرژبونی نائاسایی ماسولكه‌كان
به‌تایبه‌ت ماسولكه‌كانی گه‌ده.
هاوكات پسپۆڕێكی به‌ریتانی تایبه‌ت به بواری خۆراكی
مندالاَن داوایكرد مندالاَن له(6) مانگی یه‌كه‌می
ته‌مه‌نیاندا خۆراكیان پێنه‌درێت به‌ڵكو ته‌نها شیری
دایكیان پێبدرێت...
هه‌روه‌ك داوایكرد له‌كاتی سكچونی مندالاَندا به‌هیچ
جۆرێك هه‌نگوینیان پێنه‌درێت
نه‌وا